ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > کوژران و برینداربوونی ٥ پۆلیس لە ئامەد و ڕاگەیاندرانی باری نائاسایی

کوژران و برینداربوونی ٥ پۆلیس لە ئامەد و ڕاگەیاندرانی باری نائاسایی

NNSROJ: بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی سێپتامبر. بنکەیەکی پۆلیس لە گەڕەکی سووری ئامەد بە ئارپیجی هێرشی کرایە سەر و لە ئاکامدا ٢ پۆلیس کوژران و ٣ی تر برینداربوون.

زۆربەی ئۆپپێڕاسیۆنەکانی قۆڵبەستکردنی ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی وڵاتپارێزی شۆڕشگێڕ لە ئامەد، بە گوێرەی ئاژنسی دۆغان، لەم بنکەوە بەڕێوەدەچێ.

دوابەدوای کوژرانی ئەو پۆلیسانە، پارێزگاری ئامەد باری نائاسایی و قەدەخەی هاتوچۆی لەم شارە ڕاگەیاند و پۆلیس و هێزە ئاسایشییەکان، شەقام و کۆڵانەکانی شاریان بە زرێپۆش و چەکدار تەنی.

لە جزیرێی شڕناخیش ڕەوشێکی ئاوارتە حاکمە و وەزیرانی هەدەپەیی لە پارلەمانی تورکیا، نوێنەری حیزبی جەهەپەی ئۆپۆزیسیۆن و بەرپرسانی هەدەپە نیگەرانیان لەمبارەوە دەربڕیوە و سەبارەت بە ئەگەری ڕەشەکوژی خەڵکی سڤیل هۆشداریان داوە. هەرچەند هاووڵاتییان لە ڕێگەی جۆربەجۆر، ناڕەزایەتی بەرانبەر بە وەزعەکە نیشان دەدەن.[ڤیدیۆ]
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: