ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > مانگرتن لە خواردنی گیراوێکی سیاسیی کورد

مانگرتن لە خواردنی گیراوێکی سیاسیی کورد

NNSROJ: ڕەمەزان کەماڵ ئەحمەد، گیراوی سیاسیی کورد، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەرانبەر کەمتەرخەمی بەرپرسانی گرتووخانەکە لە هەمبەر تەندروستییەکەی مانی لە خواردن گرت.

ناوبراو کە لە گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەجدا بەندکراوە، بە ئازاری جەستەی لە ئاکامی ئەشکەنجەدرانیدا دەناڵێ و سەرەڕای داواکردنی لە بەرپرسانی گرتووخانە بۆ دەرمانکردنی، بەرپرسان خۆ لەم کارە دەبوێرن.

بە گوێرەی کەمپەینی بەرگری لە گیراوانی سیاسی و مەدەنی، ڕەمەزان کەماڵ ئەحمەد، بەم هۆکارە لە ڕۆژی شەممە ٢١ی خەرمانانەوە مانی لە خواردن گرتووە.

ئەو گیراوە سیاسییە، خەڵکی کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستانە. ناوبراو لەبەهاری ساڵی ١٣٨٧ی هەتاویدا لە نزیک ماکۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە برینداری قۆڵبەست کراوە و بۆ ماوەی چەند مانگ، بێ ئەوەی بە ڕێکوپێکی دەرمان بکرێ، ئازار دراوە، لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە و پاشان حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپاوە.

دواتر دیوانی باڵای دادی ئێران حوکمی ئێعدامی ناوبراوی هەڵوەشێندەوە و سزاکەی بۆ ١٠ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ گرتووخانەی قەزوێن داشکاند.

ڕەمەزان کەماڵ ئەحمەد لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا چەندین جار ئەو و ئەو زیندانی پێکراوە. ناوبراو سەرەتا لە گرتووخانەی ماکۆ بەندکرابوو بەڵام دواتر بۆ گرتووخانەکانی قەزوێن، ئێڤین و دواجار بۆ گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگوێزرا.
م.م

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. 14 ئه‌یلول 2015 له‌ 00:54

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: