ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > پێشنیاری دەستپێکردنەوەی دانوستان بۆ یەکگرتنەوە لە ئاستی سکرتێردا

پێشنیاری دەستپێکردنەوەی دانوستان بۆ یەکگرتنەوە لە ئاستی سکرتێردا

NNSROJ: پاش بێ ئاکام مانەوەی هەوڵەکانی ڕابردوو بۆ یەکخستنەوەی دوو لایەنی حیزبی دێموکرات، ئەمجار سکرتێری دوو لایەن بڕیاریان داوە، لە کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵیدا تاووتوێی چۆنییەتی یەکگرتنەوەی حدک و حدکا بکەن.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بە ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ گەیشتووە، بڕیارە مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ڕۆژانی داهاتوودا لەگەڵ خالید عەزیزی سکرتێریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆبێتەوە.

لەم کۆبوونەوە دووقۆڵییەدا، کە بڕیاری دەفتەری سیاسیی دوو لایەنیش بەشدار بن، باس لە چۆنیەتیی چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە دەکرێ کە تا ئێستا لەبەردەم یەکگرتنەوەی حدک و حدکادا هاتوونەتە ئاراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بابەتە، کە نەویست ئاماژە بە ناوی بکرێ، بە ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژی ڕاگەیاند کە هیجری و عەزیزی، پێشووتر لەمبارەوە گفتگۆیان کردووە و هەڵوێستێکی هاوشێوەیان لەسەر زۆرێک لەو بەربەستانە هەبووە کە تا ئێستا ڕێگەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی نەداوە.

ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ زانیویەتی کە سکرتێریی گشتیی حدکا پێی باشە کە حدک، تا یەکلاییبوونەوەی ئەو قۆناخە لە وتووێژ سەبارەت بە یەکگرتنەوە، کۆنگرەی پێشەڕوویان، دوابخەن تا دەرفەت بۆ گرتنی کۆنگرەیەکی هاوبەش بڕەخسێ. کۆنگرەیەک کە حدک و حدکا، وەک دوو حیزبی جیا بەشداری تێدادەکەن و ڕێگە بۆ یەکگرتنەوەی یەکجاری دەخوڵقێنن.

ئەوە لەکاتێکدایە کە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵەش، حدکا، لە ڕاگەیاندنە فەرمییەکانیدا، حدک وەک حیزبێکی جیاواز قبووڵ ناکا و لە پاش دانوستانەکانی یەکگرتنەوەشدا بە سیفەتی “هاوڕێیانی پێشوو” ناوی دەبردن.

ئەم کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکی ئامادەکارییەکانی حدک، بۆ بەستنی کۆنگرەی شازدەی ئەو حیزبە.

پێشووتر وەفدی دانوستانکاری دوو حیزب، پاش چەند کۆبوونەوە، سەبارەت بە چۆنییەتی یەکگرتنەوە، نەگەیشتبوونە ئەنجامێکی دیاریکراو و بە تایبەت پاش بڵاوبوونەوەی کتێبی “نسکۆ و دابران” لە نووسینی مستەفا هیجری، پێوەندییەکانی دوو لایەن، خەساری وێکەوتبوو و وتووێژ لەسەر یەکگرتنەوە پەکی کەوتبوو.

شایانی بیرخستنەوەیە کە ماوەیەکی کورت پاش کۆنگرەی سێزدە و هەڵبژێرانی «مستەفا هیجری» بە ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، گرووپێک لە ناڕازیانی ناو حدکا، پێکهاتوو لە سکرتێری پێشوو «عەبدوڵا حەسەن زاده»، دابڕاوانی پێشووتری ناسراو بە ڕێبەرایەتی شۆڕشگێر و بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزب، لە ١٥ی سەرماوەزی ١٣٨٥، ١٦ی دێسامبری ٢٠٠٦ی زایینیدا لە حدکا دابڕان و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانیان دامەزراند. دوو لایەن نزیک بە شەش ساڵ پاش دابڕان، هەوڵەکانیان بۆ یەکگرتنەوە دەستپێکرد بەڵام سەرباری چەندین جار کۆبوونەوە لە ئاستی سەرکردایەتی و دەفتەری سیاسیدا، تا ئێستا بە ئاکام نەگەیشتن.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: