ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > کۆبوونەوەی دەفتەری سیاسیی دوو لایەنی دێموکرات

کۆبوونەوەی دەفتەری سیاسیی دوو لایەنی دێموکرات

NNSROJ: وەک چاوەڕوان دەکرا، ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی ڕەزبەر/٢٧ی سێپتامبر، حیزبی دێموکراتی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ئاستی دەفتەری سیاسی و ڕێبەرایەتیدا کۆبوونەوە و گفتگۆیان لەسەر پتەوترکردنی پێوەندییەکان و هەنگاوهەڵێنانەوە بەرەو یەکگرتنەوە کرد.

دوابەدوای کۆبوونەوەکە، بەرپرسانی دوو لایەن ڕایانگەیاند کە کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە و لە داهاتوودا، بە مەبەستی گەیشتن بە خاڵی هاوبەشی زیاتر بۆ یەکگرتنەوە، درێژە بە دیالۆگ دەدەن.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. Rojpress
    28 ئه‌یلول 2015 له‌ 19:23

    دانیشتنی دوو لایەنی دیموکرات لە ئاستی دەفتەری سیاسیدا
    28/09/2015 | 11:45:23
    +A -AHDKOHDKK
    دوو لایەنی دێموکڕاتەکان لە ئاستی دەفتەری سیاسی‌دا کۆبوونەوە.
    پێشنیوەڕۆی یەکشەممە ٢٧ی سێپتامبر(٥ی مانگی ڕەزبەر)، هەیئەتێک پێکهاتوو لە ئەندامانی دەفتەری سیاسیی حدکا بە سەرۆکایەتیی بەڕێز مستەفا هیجری سکرتێری گشتی ، سەردانی بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی کرد و لە لایەن هەیئەتێکی دەفتەری سیاسیی حیزب بە سەرپەرستیی ڕێزدار خالید عەزیزی سکرتێری گشتی، پێشوازیی لێکرا.
    ئەم دانیشتنە هاوبەشەی هەر دوو لایەنی دیموکرات لە ئاستی دەفتەری سیاسی‌دا بۆ درێژەی باس‌و وتووێژ لە سەر پرسی یەکگرتنەوە بوو کە ماوەی چەند مانگێک بوو وتووێژەکانی پێوەندیدار ڕاگیرابوون.
    لە سەرەتای باسەکانی ئەم دانیشتنەدا، سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان کاک خالید عەزیزی، وێڕای بە خێرهێنانی هەیئەتی میوان، خۆشحاڵیی خۆی‌و ڕێبەریی حیزبی دیموکراتی لە دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکان ڕاگەیاند. پاشان کاک مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حدکا، تێڕوانینی خۆیان بۆ پرسی چۆنیەتیی یەکگرتنەوەی دیموکراتەکان خستە ڕوو. ئەو تێڕوانینەی لایەنی حدکا وڵامدانەوەیەکی تا ڕادەیەک ئەرێنیی بە پێشنیارو دەسپێشخەرییەکانی پێشووی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی تێدا بەدی دەکرا. وەک نموونەی ئەو ئاڵوگۆڕانە دەکرێ ئاماژە بە قبووڵکردنی مێژووی هەر دوو لایەنی دیموکرات وەک بەشێک لە مێژووی حیزبی دیموکراتی یەکگرتوو بکەین کە یەکێک لە بنەماکانی ڕێککەوتننامەی یەکگرتنەوە دەبێ.
    دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، هەر چەند وڵامدانەوە بە پێشنیارەکانی هەیئەتی میوانی بۆ دوای هەڵسەنگاندنیان لە کۆبوونەوەی تایبەتیی خۆی لە ڕۆژانی داهاتوو دا هەڵگرتوە، بەڵام هەر لەم دانیشتنەش‌دا کۆمەڵێک لە خاڵە لاوازەکان‌و ناتەواوییەکانی پێشنیارەکانی لایەنی بەرامبەرو تێبینی‌و ڕاو سەرنجەکانی خۆی لە بارەیان بە ڕاشکاوی هێنایە گۆڕ.
    خاڵی جێگای سەرنج لە باسەکانی ئەم دانیشتنە‌دا ئامادەیی نێشاندانی هەردوو لا بۆ هاوکاری و هاوفکری لە دابینکردنی گرنگترین ئەو بنەمایانەدا بوو کە پێویستە یەکگرتنەوەی هەر دوو لایەنی دیموکراتی لە سەر دابمەزرێ. هەر دوو لایەنیش وێڕای پێداگرتنەوە لە سەر زەروورەتی یەکگرتنەوەی دیموکراتەکان، بە ئەرکی سەرشانی خۆیان زانی بە جیددییەتی زیاترەوە کار لە سەر پرسی یەکگرتنەوە بکەن و ئامادەیی زیاتر بۆ وەرگرتن و قبووڵی تێبینی و بۆچوونەکانی لایەنی بەرامبەریان لە خۆیان دا پێک بێنن.

    http://www.kurdistanukurd.com/?p=5165

    حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ هاوڕێیانی پێشوودا کۆبووە
    زایینی: ٢٧-٠٩-٢٠١٥ – هەتاوی: ١٣٩٤/٠٧/٠٥ – ١٨:٢٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
    حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ هاوڕێیانی پێشوودا کۆبووە
    کوردستان میدیا: حیزبی دێموکرات لەگەڵ هاوڕێیانی پێشوودا کۆبووە و لەسەر پرسی یەکگرتنەوە وتووێژیان کرد.

    بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٥ی رەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی، ئەندامانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ هاوڕێیانی پێشوودا کۆبوونەوەیان ئەنجام دا و لەو کۆبوونەوەیەدا لەسەر پرسی یەکگرتنەوە وتووێژیان کرد.

    هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەشوێنی کۆبوونەوەکەدا بە ماڵپەڕی “کوردستان میدیا”ی راگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەئاستی دەفتەری سیاسی‌دا ئەنجام دراوە و ئەم کۆبوونەوەیە چەند کاتژمێری خەیاند.

    هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەدرێژەدا رایگەیاند، مستەفا هیجری، سکرتیڕی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلێدوانێکدا سەبارەت بە کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ رایگەیاند: “ئەم کۆبوونەوەیە لەدرێژەی کۆبوونەوەکانی پێشوودا ئەنجام دراوە و بە مەبەستی لەیەکتر نزیک‌بوونەوە بۆ یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات، لەگەڵ هاوڕێیانی پێشوو وتووێژ کراوە”.

    هەروەها مستەفا هیجری لەدرێژەی قسەکانیدا رایگەیاند: “لەم کۆبوونەوەیەدا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هاووڕێیانی پێشوو “حوسنی نییەتی” خۆیان بۆ یەکگرتنەوە نیشان داوە و لەو ئاراستەیەشدا زیاتر هەنگاو دەنێین و هەروەها لەم کۆبوونەوەیەدا بە روونی باسی خاڵە هاوبەش وناکۆکەکان کراوە کە لەکۆبوونەوەکانی دیکە کە لەداهاتوودا ئەنجام دەدرێت هەوڵ دەدەین یەکلایی بکرێنەوە”.

    ماوەی ٨ ساڵ لەمەوبەر لەوەرزی پاییزی ساڵی ١٣٨٥ی هەتاویدا، ژمارەیەک لە ئەندامانی رێبەری و کادرو پێشمەرگە و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هۆی هەندێک کێشەی نێوخۆیی حیزبی لەو حیزبە جیا بوونەوە .

    لەماوەی ئەم چەند ساڵەدا هەتا ئێستا چەندین کۆبوونەوە لە ئاستی جیاوازی رێبەرایەتی لەگەڵ هاوڕێیانی پێشوودا ئەنجام دراوە و لە ئێستادا دەورێکی دیکە لە دانیشتن و وتووێژ بەمەبەستی یەکگرتنەوە دەستی پێکردووەتەوە.

    http://www.kurdistanmedia.com/sorani/dreje/20303

  1. 28 ئه‌یلول 2015 له‌ 19:23

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: