ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > سەردەشت؛ کاسپکارێک بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەستدا

سەردەشت؛ کاسپکارێک بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەستدا

1 تشرینی یه‌كه‌م 2015 لێدوانێک بنووسە Go to comments

NNSROJ: بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بە ‫ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ‬ گەیشتووە، کاسپارێکی کورد بە ناوی “عومەر ئەحمەدزادە”، لەناو شاردا بە تەقەی چەکدارێکی سەر بە ئاگاهی سەردەشت لەبەرچاوی خەڵک کوژرا.

ناوبراو شۆفیری ئۆتۆمبیلێکی جۆری سێ ئێف بووە کە بە گومانی گوازتنەوەی بار و کەلوپەلی نایاسایی لە لایەن پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی سەردەشتەوە تاقیب دەکرا بەڵام پاش ئەوەی کە لە نزیک پاساژی ڕەشیدی، لە ئۆتۆمبیلەکەی هاتۆتە خوار، لەسەر شەقام لە لایەن مەئموورێکی ئاگاهییەوە درایە بەر دەستڕێژ و گیانی لێ ئەستێندرا.

دوابەدوای کوژرانی ئەو هاووڵاتییە، شایەتحاڵان هێرشیان کردۆتە سەر چەکدارە تەقەکەرە و برینداریان کردووە. سەرچاوەیەکی هەواڵ بە ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژی ڕاگەیاند کە ئەو چەکدارە بریندارە، جیگری پازگای کەلانتەری شارەکەیە و دواتر لە نەخۆشخانە کوژراوەتەوە.

هەر لەو دەستڕێژەدا دوو کەسی تریش برینداربوونە. یەکێک لە بریندارەکان کرێکارێکی خوزستانییە و کەسی دووهەم هاووڵاتییەکی سەردەشتییە.

دوابەدوای ڕووداوەکە، هەواڵی بریندارکرانی کەسی تەقەکەر لە لایەن خەڵک و کوژرانەوەی لە نەخۆشخانەی شارەکەوە بڵاوبۆوە.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. 4 تشرینی یه‌كه‌م 2015 له‌ 13:18

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: