ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > تیمی وشۆکارانی سەردەشت سێ میدیاڵیایی زێڕی بەدەستهێنا

تیمی وشۆکارانی سەردەشت سێ میدیاڵیایی زێڕی بەدەستهێنا

1 تشرینی یه‌كه‌م 2015 لێدوانێک بنووسە Go to comments

NNSROJ: دوێنێ پێنجشەممە، ٩ی ڕەزبەر، دووهەمین خولی قارەمانیی وشۆی ئێران لە ئاکادێمی وشۆی تاران بەڕێوەچوو و تێیدا تیمی سەردەشت، کە بە نوێنەرایەتیی پارێزگای ورمێ بەشداری کردبوو، توانی لە ٣ کێشدا، میداڵیایی زێر بەدەست بهێنێ.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ، تیمی سەردەشت کە بە ڕاهێنەری لوقمان ڕۆستەمی بەشداری ئەو خولە ببوو، لە کێشەکانی ٦٥-، ٧٥-، ٨٥- و ٩٥+ میداڵیای زێڕ و زێوی وەرگرت.

بەهمەن بورجوەند لە کێشی ٨٥-دا میدیاڵیایی زێڕی خستە گەردن، لە کێشی ٧٥٠دا ئازاد مستەفایی هەمان سەرکەوتنی دووپات کردەوە و لە کێشی ٦٥-دا مەسعوود ئیبڕاهیمی پلەی یەکەم و میداڵیای زێڕی بەدەستهێنا. ناوبراو لە بەشی فۆڕمیشدا میدیاڵیایەکی تری زێڕی بەدەستهێنابوو. هەروەها مەنسوور سوڵتانی لە کێشی ٨٥- و ئەبووبەکر دەرویش ئایین لە کێشی ٦٥+دا، سەرەڕای ئەو زوڵمەی کە لە لایەن تیمی داوەرییەوە لێیان کرا، میداڵیای بڕۆنزیان وەرگرت.

هەروەها لە بەشی فۆڕمی ژنانەشدا، خاتوو ئەڤین محەمەدی میدیاڵیای زێڕی بەدەستهێنا.

ئەمڕۆ هەینی ١٠ی ڕەزبەریش قارەمانی سەرجەم کێشەکان، لە ئاکادێمی وشۆی تاران خەڵات کران.

هەواڵەکە بە فارسی و وێنەهەواڵێک لەمبارەوە

باقی ئەنجامەکانی دووهەمین خولی قارەمانی وشۆی ئێران بەم شێوەیە بوو:
گرووپی مناڵان:
– شەهریار عەبدولی، میداڵی زێڕ
– هێرش خزرنیا میداڵی زێو
– مێهرداد محەمەدسووری میداڵی بڕۆنز

گرووپی مێرمنداڵان:
– پێشەوا سەنایی، میداڵی زێڕ
– مێهرزاد محەمەدسووری میداڵی زێو
– مەهیار مەحموودی میداڵی بڕۆنز
– ڕامیار ئەحمەدپوور میداڵی بڕۆنز

گرووپی گەنجان:
– ئاریا ڕۆستەم پەناهی میداڵی زێڕ
– زانیاری تەوازوع میداڵی نوقرە
– ئیبڕاهیم سلێمانی، میداڵی بڕۆنز

گرووپی گەورەساڵان:
– مەسعوود ئیبڕاهیمی، میداڵی زێڕ
– ناسیح حەدیسی، میداڵی زێو
– ئەبووبەکر دەروێش پوور، میداڵی زێو
– مەنسوور سوڵتانی، میداڵی بڕۆنز
– لوقمان ڕۆستەمی، میداڵی زێڕ

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: