ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > کوژرانی ٤ گەنجی کورد لە بیسمیلی ئامەد

کوژرانی ٤ گەنجی کورد لە بیسمیلی ئامەد

7 تشرینی یه‌كه‌م 2015 لێدوانێک بنووسە Go to comments

NNSROJ: تەنیا چەند کاتژمێر پاش ڕاگەیاندرانی قەدەخەی هاتوچۆ و باری نائاسایی لە ٤ گەڕەکی شارۆچکەی ‫بیسمیل‬ لە ئامەد، درەنگانی ئەمڕۆ ئێوارە، تەرمی شێوێندراوی چوار کەسی سڤیل بردراوەتە نەخۆشخانەی شارۆچکەکە.

بەر لە بڵاوبوونەوەی هەرچەشنە ڕاگەیاندراوێکی فەرمی سەبارەت بە ناسنامەی قوربانیان، ئەکاونتێکی تویتێر لەسەر ناوی “ژیتەم”، وێنەی پارچەکراو و دەخوێن گەوزاوی ئەو ٤ کەسەی بڵاوکردۆتەوە. ئەکاونتی ئاماژەپیکراو، ٣ ڕۆژ لەمەوبەر بۆ یەکەم جار وێنەی تەرمی “حاجی لوقمان بیرلیک”ی بڵاوکردبۆوە لەکاتیکدا تەرمەکەی بە تەناف لە زرێپۆشێکی پۆلیس بەسترابوو و بەناو شەقامەکانی شڕناخدا ڕادەکێشرا.

هاوکات بنکەیەکی سەربازی سوپای تورکیا لەسەر ڕێگەی باشقەڵا بۆ وانی باکووری کوردستان هێرشی کرایە سەر و لە ئاکامدا ٨ سەرباز و جەردەوان و کەسێکی مەدەنی برینداربوونە. دەگوتری برینی هەندێک لە سەربازەکان قورسە.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. 8 تشرینی یه‌كه‌م 2015 له‌ 15:34

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: