ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > خوێندکارێکی سەردەشتی کۆتایی بە ژیانی هێنا

خوێندکارێکی سەردەشتی کۆتایی بە ژیانی هێنا

8 تشرینی یه‌كه‌م 2015 لێدوانێک بنووسە Go to comments

NNSROJ: پێشنیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە ١٤ی ڕەزبەر/ ٦ی ئۆکتۆبر، گەنجێکی سەردەشتی بە ناوی “بێهنام فەرخەپوور”، کۆتایی بە ژیانی هێناوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ، ئەو گەنجە لە ناو دارستانەکانی گوندی فەقێ خدریان و بە هۆکارێکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بێهنامی ١٩ ساڵان، لەدایکبووی نیسکاوێی سەردەشت و خوێندکاری ساڵی دووهەمی زانکۆی ئازادی شارەکە بوو.

تەرمی ئەو گەنجە بە مەبەستی توێکاری و لێکۆڵینەوەی زیاتر، بۆ نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی سەردەشت گوازراوەتەوە و و تا ئامادەکردنی ئەو هەواڵە، بەخاک نەسپێردراوە.

ئەمە دووهەمین حاڵەتی خۆکوشتن لە یەک حەوتووی ڕابردووی سەردەشتە.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممەش [١٣ی ڕەزبەر/٥ی ئۆکتۆبر]، ژنێک بە ناوی “ئارەزوو محەمەدپوور”، لە گوندی مارەغانی ناوچەی سەردەشت، بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، لەڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. 8 تشرینی یه‌كه‌م 2015 له‌ 15:35

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: