ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > مامۆستایانی کورد درێژە بە هەوڵدان بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان دەدەن

مامۆستایانی کورد درێژە بە هەوڵدان بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان دەدەن

9 تشرینی یه‌كه‌م 2015 لێدوانێک بنووسە Go to comments

NNSROJ: هەژمارێکی بەرچاو لە مامۆستایان و فەرهەنگیانی کوردستانی، بە مەبەستی ناڕەزایەتی نیشاندان لەمەڕ گوێنەدانی وەزارەت و ناوەندە پێوەندیدارەکان بە خواست و داواکارییەکانی پێشووتریان، کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی ڕەزبەر، هاوکات لەگەڵ زۆریک لە شارەکانی تری ئێران و لە وەڵام بۆ بانگەوازی شۆڕای هاوئاهەنگی ڕێکخراوە سینفییەکانی فەرهەنگیان لە کاتژمێر ١٠ تا ١٢ لەبەر دەرگای نووسینگەکانی وەزارەتی پەروەردە و ڕاهێنانی شارەکان کۆبوونەوە.

لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە ٦٠٠ مامۆستا بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد و بە هەڵگرتنی لافیتە، داوایان لە بەرپرسان کرد چیتر بەرانبەر بە کێشە و داخوازییەکانیان کەمتەرخەم نەبن.


هاوکات لەگەڵ سنە، لە سەقز و مەریوانییش سەدان مامۆستا و فەرمانبەری حکوومی، بەشداری ئەو چالاکییە ناڕەزایەتییەیان کرد و داخوازی هاوشێوەیان هێنایە سەر زمان.

لە کرماشانیش نزیک بە ٧٠٠ مامۆستا لەبەر دەرگای نووسینگەی وەزارەتی پەروەردە و ڕاهێنان کۆبوونەوە و داوای ئازادکردنی هاوکار و هاوپیشەکانیان کرد کە لە ماوەی پێشوودا لەسەر داوکاری سینفیی خۆیان قۆڵبەست کرابوون.

تا ئێستا زانیارییەک سەبارەت بە گرژی کەوتنەوە لەناو کۆبوونەوەکان و دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکان بڵاونەبۆتەوە بەڵام بە گوێرەی سەرچاوەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ، پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان، لە نزیکەوە چاودێری ئەو چالاکیانەیان کردووە و وێنە و فیلمیان تۆمارکردووە.

مامۆستایانی کورد و ئێران بە گشتی لە نزمی مووچەکانیان ناڕازین، کە لە یەک ساڵی ڕابردوودا چەندین جار بەم چەشنە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە، وێڕای گلەییکردن لە بارودۆخی نالەباری ژیانیان، داوایان کردبوو کە دەوڵەت مووچەی یەکسان لەگەڵ باقی فەرمانبەرانیان پێ بدا.

مامۆستایانی ناڕازی داوای ئەوەش دەکەن کە ڕێگەی دامەزراندنی سەندیکا و ڕێکخراوەی سینفی تایبەت و سەربەخۆیان پێ بدرێ، هیچ هاوکارێکیان بەهۆی بەدواداچوونی داخوازییەکانیان نەخرێنە بەر زەخت و گوشار و ناوەندە ئەمنییەکانیش دەست لە قوتابخانە و مامۆستایان هەڵگرن.

هاوکات لەگەڵ ئەو داخوازە سینفییانە، هەژماریک لە مامۆستایانی کورد دەرفەتەکە دەقۆزنەوە و داوای مافی پەروەردە بە زمانی کوردی لە ئێران دەکەن.

ئەگەرچی دەوڵەتی ڕووحانی، بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایانی دابوو بەڵام تا ئێستا نە دەوڵەت بەڵێنییەکانی بەجێ گەیاندووە و نە مامۆستایانیش باوەڕیان بەو بەڵێنانە هەیە.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. 9 تشرینی یه‌كه‌م 2015 له‌ 05:03

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: