ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکی خزمەتگوزاری لە خاڵی سنووری کێلێ بەردەوامە

ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکی خزمەتگوزاری لە خاڵی سنووری کێلێ بەردەوامە

9 تشرینی یه‌كه‌م 2015 لێدوانێک بنووسە Go to comments

NNSROJ: پاش ئەوەی ڕۆژی دووشەممە ٥ی ئۆکتۆبر، بە بێ کۆتاییهاتنی ئامادەکاریی پێویست، خاڵی سنووری کێلێ کرایەوە، بەرپرسانی پێوەندیدار لە بەشی هەرێمی کوردستان، لە هەوڵ دان تا بە تەواوکردنی کەم و کورتییەکان، ئەو خاڵە سنوورییە هەرچی زووتر بخەنەکار.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ، هەر لەم چوارچێوەدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی ئۆکتۆبر، “هێمن ئیبڕاهیم”، سەرۆکی شارەوانیی قەڵادزێ و جێگری قه‌زای پشده‌ر و هەروەها به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گومرگی پشده‌ر، سه‌ردانی مه‌رزی كێلێ یان كرد تا چاودێریی چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی ئامادەکارییە کۆتاییەکان بۆ دەستپێکی خزمەتگوزاری لەو سنوورە بکەن.

بە گوتەی سەرۆکی شارەوانیی قەڵادزێ، لە ئەگەری کەوتنەکاریدا، ئەو خاڵە سنوورییە کاریگەری ئەرێنیی زۆری لەسەر بژیوی ژیانی هاووڵاتییان و کاسپکارانی دەڤەرەکە دەبێت و بە هۆی هەڵکەوتەی جوگرافیایی گونجاوی کێلێ لەچاو خاڵە سنوورییەکانی تر، گوازتنەوەی کاڵا و شتومەک لەو سنوورە ئاسانتر و سەلامەت تر دەبێت و گەشەی خێراتر بە بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دەدا.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. 9 تشرینی یه‌كه‌م 2015 له‌ 05:03

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: