ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > کوژران و برینداربوونی ٦ خۆپێشاندەر لە ‫قەڵادزێ‬

کوژران و برینداربوونی ٦ خۆپێشاندەر لە ‫قەڵادزێ‬

9 تشرینی یه‌كه‌م 2015 لێدوانێک بنووسە Go to comments

NNSROJ: خۆپێشاندەرێکی مێرمنداڵ لە ئاکامی تەقەی لقی پارتی دێموکراتی کوردستان لە قەڵادزێ گیانی لەدەستدا و ٥ کەسی تر برینداربوون.

پاشنیوەرۆی هەینی ٩ی ئۆکتۆبر، لە شاری قەڵادێی باشووری کوردستان خۆپێشاندانێکی هێمنانە بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە نەدرانی مووچە، ڕەوشی ئابووری خراپی هاووڵاتییان و و چەقبەستووی سیاسی لە هەرێم بەڕێوەچوو.

خۆپێشاندانەکە پاش بەردبارانکرانی لقی پارتی ئاڵۆزی بەدواوەهات و تەقەی پاسەوانانی لق لە خۆپێشاندەران کوژراێک و پێنج برینداری لێکەوتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ، لە ئاکامی ئەو بەردباران و تەقەکردنەدا مێرمنداڵێک بە ناوی “محەمەد ڕەسووڵ عەلی” کوژراوە و ٥ کەسی تر بریندار بوونە کە بەڕێوەبەرێکی پۆلیسی شارەکەشیان لەناودایە.

دوابەدوای کوژران و برینداربوونی ئەو هەژمارە، خۆپێشاندەران تووڕە لەبەر دەرگای لقی پارتی لە شارەکە کۆبوونەتەوە و بشێوەییەکە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەو هەواڵە بەردەوامە.

هەر ئەمڕۆ و هاوکات لەگەڵ قەڵادزێ، خۆپێشاندان، مانگرتن و بایکۆتی فەرمانگە و قوتابخانەکان لە چەند شار و شارۆچکەی تری کوردستان وەک سلێمانی، هەڵەبجە و عەینکاوەی هەولێر بەڕێوەچووە.

دوێنێ پێنجشەممەش لە شاری سلێمانی خۆپێشاندانێک بەڕێوەچوو کە لە ئاکامیدا ١٥ کەس بە گوللەی پلاستیکی پۆلیس برینداربوون و هەریکەم ٨ خۆپێشاندەریش قۆڵبەست کران.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: