ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > هێرشی ئاسایشی هەولێر و دهۆک بۆسەر ئۆفیسەکانی ئێن‌ئاڕ‌تی

هێرشی ئاسایشی هەولێر و دهۆک بۆسەر ئۆفیسەکانی ئێن‌ئاڕ‌تی

10 تشرینی یه‌كه‌م 2015 لێدوانێک بنووسە Go to comments

NNSROJ: درەنگانی ئەمڕۆ ئێوارە[شەممە ١٠ی ئۆکتۆبر]، کارمەندانی ئۆفیسەکانی هەولێر و دهۆکی کەناڵی ئێن‌ئاڕ‌تی لە لایەن ئاسایشەوە دەستبەسەر کران و دواتر سەرجەم کارمەندەکانی ئۆفیسی هەولێری کەناڵەکە لە بازگەی دێگەڵە ئازاد کران.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە بە وتەی بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی ئێن‌ئاڕ‌تی، پێشتر هەماهەنگییان لەگەڵ ئاسایشی هەولێردا هەبووە بۆ ئەوەی لە ئەگەری هەر ڕووداوێکی نەخوازراودا، ئۆفیس و کارمەندانی کەناڵەکە بپارێزن.

هەر ئەمڕۆش لە لایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەست بەسەر دوو کامێرای کەناڵەکەدا گیرابوو و پاسەوانەکانی بارەگای سەیدسادقی پارتی دێموکراتی کوردستانیش دەستیان بەسەر کامێرایەکی کەناڵەکەدا گرتبوو.

لە سلێمانیش گرووپێک لە خۆپێشاندەرانیش ئۆفیسی کەناڵی ئاسمانیی ڕووداویان بەردباران کردبوو.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە کاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکاندا چەندین پێشێلکاری دژی ڕۆژنامەنووسان تۆمارکراون.

بەرپرسانی کەناڵی کەی ئێن ئێن، زمانحاڵی بزوتنەوەی گۆڕانیش ڕایانگەیاند کە دەیان کەس لە هێزەکانی ئاسایشی هەولێر درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر ئۆفیسی کەناڵەکە لە هەولێر و پاش دەستبەسەرکردنیان، کارمەندانی ئەو کەناڵەیان لە دەرەوەی سنوورەکانی هەولێر، لە بازگەی دێگەڵێ ئازادکردووە.

هەر بەم هۆکارە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و سەنتەری میترۆ، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی هابەش هێرش بۆسەر ڕۆژنامەنووسانیان شەرمەزار کردبوو و داوایان لە بەرپرسان و خۆپێشاندەرانیش کردبوو ڕێگری لە ڕووماڵکردنی ڕووداوەکان لە لایەن میدیاکانەوە نەکەن.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: