ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > حدکا: “لە ئاگرتێبەربووندا، ماڵی هەموان دەسووتێ”

حدکا: “لە ئاگرتێبەربووندا، ماڵی هەموان دەسووتێ”

10 تشرینی یه‌كه‌م 2015 لێدوانێک بنووسە Go to comments

NNSROJ: دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێکی نووسراو، بەداخبوونی خۆیان لە ئاڵۆزییەکانی ئەمڕۆژانەی هەرێمی کوردستان و کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک لە خەڵک و هەروەها تێکدانی موڵک و ماڵی گشتی و حیزبی دەربڕی.

حدکا وێڕای سەرەخۆشیکردن لە بنەماڵەی کوژراوەکان و هیواخواستن بۆ چاکبوونەوەی هەرچی زووتری بریندارەکان، داوا لە خەڵک و هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی باشوور کردووە کە “هێمنی و مەنتیقی سیاسەتی نەتەوەیی و خەڵکی بپارێزن”.

دەفتەری سیاسیی حدکا داوای لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە کە “هەموو ناتەبایی و گرفتەکان و جیاوازیی بۆچوون و سیاسەتەکان لە ڕێگای دیالۆگ و شیوازی مەدەنی و ئاشتیخوازانەوە چارەسەر بکەن، چوونکە لە ئاگرتێبەربووندا، ماڵی هەموان دەسووتێ.”
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: