ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > گۆڕان پارتی بە “بوختان”کردن بە بزوتنەوەکەیان و “چەواشەکاری” تۆمەتبار دەکات

گۆڕان پارتی بە “بوختان”کردن بە بزوتنەوەکەیان و “چەواشەکاری” تۆمەتبار دەکات

11 تشرینی یه‌كه‌م 2015 لێدوانێک بنووسە Go to comments

NNSROJ: پاش لێدوانە توندەکانی بەرپرسانی پارتی دێموکراتی کوردستان و بە بەرپرسیارزانینی بزوتنەوەی گۆڕان لە سەرجەم بشێوەییەکانی ئەمڕۆژانە، بزوتنەوەی گۆڕان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێبینییەکانی خۆی لەسەر لێدوانەکانی پارتی و وەزعی هەرێمی کوردستانی تێدا شی کردەوە.

ده‌قی به‌یاننامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان:

هاوڵاتیانی سەربەرزی كوردستان
پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان
حزب و لایەنە سیاسیەكان، رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی

لەم چەند رۆژەدا كە بارگرژییەكی مەترسیدار باڵی بەسەر هەرێمەكەماندا كێشاوە، بزوتنەوەی گۆڕان لە چوارچێوەی ستراتیجیەتیكاركردنیدا هەر لەسەرەتای دروستبونیەوە، كە جەختكردنە لەسەر بنەماكانی كاری جەماوەری و مەدەنی و پاڵپشتیكردنی داخوازییە رەواكانی جەماوەر و، پشتگیری لە ناڕەزایەتییە ئاشتیخواز و شارستانییەكانیان بێ توندوتیژی كردوە.

لەم ساتەوەختەدا كە گۆڕان و لایەنەكانی تر سەرقاڵی هەوڵیبەردەوامن لەگەڵ هەمو لایەنە پەیوەندیدارەكاندا لە پێناو پاراستنیئارامی و گیانی هاوڵاتیان كە پێشتریش لە هەوڵێكی چڕدا بو لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و بە تایبەت پارتیدا لەسەر مەترسییەكانی قۆناغەكەو چارەسەرنەكردنی كێشە كەڵەكەبوەكانی هەرێم، قەیرانی دارایی و بێموچەیی و بێكاری و نادادپەروەری كۆمەڵایەتی و قۆرخكاری بازاڕ و قەیرانی سەرۆكایەتی هەرێم، كە دەمانزانی ئەو چارەسەر نەكردنە هەرێمەكەمان بەرەو ئایندەیەكی خەتەرناك دەبات و رقی جەماوەر لەم بارودۆخەدا لە لێواری تەقینەوەدایە،كەچی پارتیبە پێچەوانەی گیانی بەرپرسیارێتی و روحی پێكەوە ژیان و هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكان،لە بەیاننامەیەكی نامەسئولانەدا دور لەهەر جۆرە عورفێكی سیاسی دەستی داوەتە كۆمەڵێك تەشهیر و بوختان و چەواشەكاری.

جەماوەری خۆڕاگری كوردستان:
بزوتنەوەی گۆڕان، كە لە زنجیرەیەك هەڵبژاردندا، متمانەو دەنگی راستەقینەی سەدان هەزار هاوڵاتی كوردستان بەدەستهێنا و لە ئاست داخوازییەكانیاندایە، لە پاش چوار ساڵ كاری ئۆپۆزسیۆنیی سەركەوتو سەربەرزانە لە پەرلەمانی كوردستانداو پاش ئەوەی وەك هێزی دوەمی هەرێم دەنگی شایستەی خۆی بەدەستهێنا، سەرباری هەمو جۆرە دەستكورتی و رێگری و دژایەتییەك، بڕیاریدا بەشداری لە كابینەی هەشتەمی هەرێمدا بكات لە پێناو چاكسازی و عەدالەتی كۆمەڵایەتی و بەدیهێنانی داخوازیهاوڵاتیانی كوردستان و بەشداریكردن لە بنیاتنانەوەی دامودەزگاكانی هەرێمدا. لەو پێناوەدا بەڵێنی كاری جدی و راستەقینەی دا، دور لە بوغزی سیاسی و تۆڵەكردنەوە، بە گیانی بەرپرسیارێتی و كاری هاوبەش و تەباییەوە، بە ئومێدی چوار ساڵی پڕ لە ئارامی لە پێناو چاكسازی و دژایەتی گەندەڵی و جێگیركردنی دامودەزگا شەرعیەكاندا. گۆڕان بە گوڕوتینەوە، راستگۆیانە قۆڵی لێهەڵماڵی و ئامادەبو چەند وەزارەتێك وەربگرێت و لەو رێگایەوە هەوڵەكانی خۆی لە پێناو چاكسازیدا چڕ بكاتەوە. بەشداریكردنی گۆڕانلە كابینەی هەشتدا مەكرەمەو پاداشتی هیچ لایەنێك نییە، بەڵكو بەشێكە لە ئیستحقاقی هەڵبژاردن كە گۆڕانی وەك هێزێكی كاریگەری خاوەن جەماوەر دەرخست كە بە هیچ شێوەیەك بواری پەراوێزخستنی نیە. بەشداریكردنی گۆڕان لە حكومەتی هەرێمدا بەشێكە لە جێبەجێكردنی بەڵێنەكانیكەبە خەڵكی كوردستان و دەنگدەرەكانی داوە. بەهەمان شێوەش مانەوەی گۆڕان لە حكومەتدا تەنها پەیوەستە بە رادەی مانەوەی متمانە لە نێو هێزە بەشداربوەكانی كابینەكەو ئاستی جێبەجێكردنی داخوازییەكانی جەماوەرەوە. بە پێچەوانەوە هیچ هێز و لایەنێك بۆی نییە بڕیار لەسەر مەوقعی سیاسی گۆڕان بدات.

خەڵكی كوردستان، گەنجانی خێرلەخۆ نەدیوی نیشتمانەكەمان:

پارتی لەم بەیننامەیەیدا، كە بەنەفەسیساڵانی شەری نەگریسی ناوخۆدا نوسیوێتی، كەتوانای روبەڕوبونەوەوچارەسەركردنی قەیرانەكان و هەستكردن بە بەرپرسیارێتی نەماوەو لە ئاست ئەو كێشە ناوخۆیی و دەرەكیانەی روبەروی هەرێمدا بونەتەوە دۆشداماوەو بێ ئاسۆیەو هیچ هەنگاوێكی راستەقینەی پێنانرێت،كە لە بناغەشدا خۆی هۆكاری سەرەكی دروستبونی ئەو كێشانە بوە، وەبە زمانێك قسە دەكات وەك ئەوەی ئەو خاوەنی ئەم نیشتمانە بێت و سەرجەم هێز و لایەنەكانی تر میوانی سەر سفرەی ئەو بن.هەر بۆیە لەم راگەیاندنە نەفەس كورتەدا دورلە هەنگاونان و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ كێشەكان و گەمارۆدانی بارگرژییەكان، كە بە رۆكی هەمو لایەنەكانی گرتوە، دور لە قسەكردن لەسەر ئەسڵی كێشەكان و داخوازیە رەواكانی خەڵك، لە بری بەڵێندان بۆ گەڕاندنەوەی پارەوسامانیبەهەدەردراو و نەوتیتاڵانبراوی كوردستان و پێدانی موچەی فەرمانبەران و مامۆستایان‌ و دورلە پێدانی وەڵامێكی دروست بۆ سەرجەم نیگەرانیەكانی هاوڵاتیان،حەق بە خۆی ئەدات وەك تەنها هێزی بەرپرس قسە بكات، باس لە بەرگری كردن لە كوردستان دژ بە داعش بكات لە كاتێكدا هەمو خەڵكی كوردستان دەزانن لە شەو ورۆژێكدا چەندین شاری ئەم كوردستانەی بۆ داعش بە جێهێشت و گەر هێزی هاوپەیمانان و هێزە كوردستانییەكان و دۆستانی گەلەكەمان فریای دۆخەكە نەكەوتبان هەولێری پایتەختیش لە ژێر مەترسیدا بو. پارتی لەم راگەیاندنەدا لە بری مژدەی دەوڵەتی كوردی كە ساڵانێكە بازرگانی بەو دروشمەوە دەكات، پەیامی دو ئیدارەیی و دو هەرێمی بە گوێی گەلەكەمان دەدات و بە تەواوەتی كار بۆ لەتكردنی هەرێمەكەمان و لایەنە سیاسیەكان و قۆرخكردنیدەسەڵات دەكات، كە ئەوە پێچەوانەییاسا بنەڕەتییەكان و ئیرادەو ویستی جەماوەری كوردستان و خەونی شەهیدە نەمرەكانمانە و لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا ئەزمونەكەمان لەكەدار دەكات.

ئێمە سەرباری ئەوەی نامانەوێت وەڵامی وشە ئاستنزم و دەستەواژە نابەرپرسەكانیپارتی بدەینەوە، كە لەئاستێكی سیاسی نزم و دور لە گیانی پێكەوە كاركردن و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی نیشتمانەكەماندا نوسراوەو نیشانەی هەناسە سواری و دوركەوتنەوەییەكجارەكی ئەو حزبەیە لە داواكانی خەڵك و كاری هاوبەش لەگەڵلایەنەكاندا لەسەر بنەمای رێزگرتن لە ئیرادەییەكتر، بەڵكو بە عەقڵیەتی حزبی قائد وپاوانخوازی، كە هیچ سەنگێك بۆ لایەنەكانی تر دانانێت كار دەكات، بۆیە لێرەدا رایدەگەیەنین:

یەكەم: شەڕی ئێستای پارتی لەسەر كورسی سەرۆكایەتی هەرێم و دەستگرتنە بە كورسی دەسەڵاتەوە لە لایەن سەرۆكی پارتییەوە دور لەیاساو پرنسیپی دەستاودەستكردنی ئاشتیانەی دەسەڵات، نەك لەسەر قوت و ژیان و دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان. ئەو كودەتایەی پارتی بەرانبەر گۆڕان هەوڵدانە بۆ لەباربردنی پرۆسەیسیاسی و چاكسازی ریشەیی و ئیفلیجكردنی پەرلەمان و حكومەت كە گۆڕان تێیدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی تردا كاری بۆ دەكات.
دوەم: بزوتنەوەی گۆڕان پێداگری لەسەرداخوازییە رەواكانی مامۆستایان و فەرمانبەران و توێژەكانی تری كۆمەڵگا دەكات و داوا دەكات هەمو هەوڵ و تەقەلای حكومەت و لایەنەكان لەم قۆناغەدا چارەسەركردنی دەستبەجێی ئەو قەیرانە سەختانە بێت كەبەرۆكی به هاوڵاتییان گرتوە. بزوتنەوەی گۆڕان وەك هەمیشە ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ كاركردن لەم پێناوەدا.
سێیەم: پرسی سەرۆكایەتی هەرێم كە بەشێوەیەكی نەخوازراو وەك بەشێك لە عەقڵییەتی پاوانخوازی هێنراوەتە نێو پرسەكانی تری كۆمەڵگاوە، دەبێت لە چوارچێوەییاسا بەرقەرارەكانی هەرێم و هەوڵە سیاسیەكان لەماوەیەكی كورتدا دور لە كۆبونەوەی نەزۆكی بێئاكام چارەسەر بكرێت.
چوارەم: گۆڕان بە هەمو شێوەیەك تەحریم و تەجریمی هەر جۆرە كارێكی توندوتیژی دەكات بۆ سەر هاوڵاتیان و تەقەلێكردن و شەهیدكردنیان،لە هەمان كاتیشدا دژی هەر جۆرە هێرش‌و پەلامارێكە بۆ سەر میدیاكاران و بارەگا حزبی و حكومییەكان.
پێنجەم: داوا لە هەمو لایەنە سیاسیەكان و دەزگا حكومیەكان دەكەین لەم قۆناغە سەختەدا بەئەركی خۆیان هەستن و هەوڵەكانیان بۆهێوركردنەوەو ئارامی بخەنە كار نەك قوڵكردنەوەی كێشەكان و زیادكردنی بارگرژی، كە لەبەرژەوەندیگەلەكەماندا نییە. پشتیوانی لە هەوڵی ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگە دەكەین كە بەئەركی خۆیان هەستاون و داواكارین گیانی هاوڵاتیان و موڵك و ماڵی گشتی و بارەگا حكومی و حزبییەكان بپارێزن.
شەشەم: گۆڕان حساب بۆ هیچ جۆرە هەڕەشەو گوڕەشەیەك ناكات. ئەو زمان و شێوازی قسەكردنەی مەكتەبی سیاسییەكەیان و بەشی زۆری بەرپرسانی پارتی و میدیاكانیان، لە ئاستێكینزمی دیالۆگی سیاسیدایە كەشایانی لەسەروەستان نییە.دەبێت پارتی بگەڕێتەوە بۆ سەر هۆشی خۆی و بە مەنتقی ململانێی سیاسی و دور لە تەخوین و غرور و لە چوارچێوەی كاری سیاسی لەكۆمەڵگایەكی دیموكراتی مەدەنیدا رۆڵی خۆی بگێڕێت و لە زمانی نابەرپرسانەو لە خۆباییانە دور بكەوێتەوەو پێكەوە ژیان و زمانی دەوڵەتداری بەكاربهێنێت.
حەوتەم: دڵنیاین كە ئەم ناڕەزایەتیە جەماوەرییانە خۆپیشاندانێكی عەفەوییەو بەشێك نییە لە پلانێكی پێشوەختی داڕێژراو بەڵكو رەنگدانەوەی باری ناهەمواری گوزەرانی خەڵك‌و دۆخی گەنجانە لە بێكاری‌و بێ موچەیی‌و ناچاركردنیان بۆ كۆچكردن. هەروەها پێمان وایە ئەم روداوە نەخوازراوانەش كە تێكەڵ بەو ناڕەزایەتیانە بون، ویست و داخوازی خۆپیشاندەران نیەو دوركەوتنەوەیە لە شێوازە شارستانی و مەدەنیەكانی دەربرینی ناڕەزایەتیەكانیان. ئەگەر دەستێكی شاراوەش هەبێت بۆ بەلاڕێدابردنی شێوازی دەربڕینی ناڕەزایەتیەكان، ئەوە پارتییە كە رێگرەو نایەوێت خەڵك ئازادانە گوزارشت لە ناڕەزایەتی و داواكارییە رەواكانی خۆیان لە سنوری قەلەمڕەوی ئەودا بكەن. بواریبەرتەسك كردنەوەی ئازادی رادەربڕینیش لەو دەڤەرە لە هیچ كەسێك شاراوە نییە. لەو شوێنانەش كە دەبو پارتی هاوشێوەی گۆڕان بارەگاكانی چۆڵبكات بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، ئەوان بە گولە وەڵامی بەردی خۆپیشاندەرانیان دایەوەو هەمو خەڵكی كورستانیش دەزانن كێیە داهێنەری نەریتی بارەگا سوتاندن‌و تەقەكردن لە خۆپیشاندەران.

بۆیە داواكارین لە چالاكوانانی خۆپیشاندانەكان بە گیانی بەرپرسیارێتی و دوركەوتنەوە لەو داوەیبۆ داخوازیەكانیان نراوەتەوە كاربكەن و ئاڕاستەی ناڕەزایەتیەكان لە چوار¬¬چێوەی داخوازییەكانیان بێت و هاوكاری دەزگا حكومییەكان بن لە پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان و بارەگا حزبییەكان و ژیانی رۆژنامەنوسان.
سڵاو لە گیانی شەهیدانی كوردستان و شەهیدانی داخوازییە رەواكانی جەماوەر
بزوتنەوەی گۆڕان
١١/١٠/٢٠١٥

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: