ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > سەرۆکی پارلەمانی کوردستان: “ناچینە ژێر باری کودەتاوە”

سەرۆکی پارلەمانی کوردستان: “ناچینە ژێر باری کودەتاوە”

12 تشرینی یه‌كه‌م 2015 لێدوانێک بنووسە Go to comments

NNSROJ: لە درێژەی بشێوییەکانی ئەمڕۆژانەی کوردستان و گرژتربوونی پێوەندیی حیزب و لایەنە سیاسییەکان، پێشنیوەرۆی دووشەممە ١٢ی ئۆکتۆبر، هێزێکی ئەمنی سەر بە پارتی دێموکراتی کوردستان، لە بازگەی “پردێ”، ڕێگریان لە سەرۆک و هەژمارێک لە نوێنەرانی پارلەمانی کوردستان کرد و نەیانهێشت بچنەوە هەولێر.

د. یووسف محەمەد، سەرۆکی پارلەمانی کوردستان پاش ئەوەی ڕێگەی چوونە هەولێری لێگیرا، گەڕایەوە سلێمانی و لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەم ڕێگرییەی بە هەوڵدانێک بۆ “کودەتا”کردن و “داگیرکردنی هەولێر” لەقەڵەم دا.

ناوبراو وتیشی کە “ناچینە ژێر باری کودەتاوە و کودەتا قبوڵ ناکەین” و بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە پارلەمان شەرعییەتی لە خەڵک وەرگرتووە و تەنیا خەڵکە دەتوانێ شەرعییەتیان لێ وەرگرێتەوە، پەیامی دەستپێکردنەوەی کارەکانی پارلەمانیشی دا.

سەرۆکی پارلەمانی کوردستان هەروەها ڕەخنەی توندی لە پارتی گرت و وتی کە “ئەگەر ئەو هێزەی ئەمڕۆ لە بازگەی پردێ بوون لە شەنگال بوونایە، ئێستا سەدان ژن و منداڵ لای داعش نەدەبوون.”

ناوبراو وتیشی کە ئاستەگکردنی کارەکانی پارلەمان کێشەکانی کوردستان چارەسەر ناکات و باشترە هەموو لایەن هەوڵ بدەن لە ڕێگای دیالۆگەوە کۆتایی بەو قەیرانە بهێنن.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. 12 تشرینی یه‌كه‌م 2015 له‌ 15:01

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: