ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > قۆڵبەستکرانی بەرپرسی ماڵپەڕی ڕوانگە لە مهاباد

قۆڵبەستکرانی بەرپرسی ماڵپەڕی ڕوانگە لە مهاباد

12 تشرینی یه‌كه‌م 2015 لێدوانێک بنووسە Go to comments

NNSROJ: زانرا کە د. “حەسەن شێخ ئاقایی”، ڕۆژنامەنووس، کاریکاتۆریست و بەرپرسی ماڵپەڕی ڕوانگە، لە ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕەزبەرەوە، لە شوێنی کارەکەی لە لایەن ئیتلاعاتی مهابادەوە قۆڵبەست و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

بە گوێرەی موکریان نیوز “عەلی مێهر”، دادوەری لقی یەکی دادگای مهاباد، بڕیاری دەستبەسەرکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسە مهابادییەی داوە.

هاوکات لەگەڵ قۆڵبەستکرانی حەسەن شێخ ئاقایی، یوونس قوربانی فەر، ئەندامی دەستەی نووسەرانی ئەو ماڵپەڕەش هەمان ڕۆژ قۆڵبەست کراوە بەڵام پاش چەند کاتژمێریک ئازاد کراوە.

ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕەزبەر/ ١٠ی ئۆکتۆبر، دەستەی نووسەرانی ماڵپەڕەکە بە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی کورت لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، ڕایانگەیاندبوو کە بەڕێوەبەریی ڕوانگە لەدەست بەرپرسانی سایتەکەدا نەماوە و تا ڕاگەیاندراوێکی تر، بەرپرسیارێتیی هیچ چەشنە گۆڕانکارییەکی چاوەڕوانکراوی بڵاوکراوەکانی ئەو ماڵپەڕە ناگرنە ئەستۆ.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەو هەواڵە، زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە شوێنی ڕاگیرانی بەرپرسی ماڵپەڕی ڕوانگە بە بنەماڵەکەی ڕانەگەیاندراوە.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. 12 تشرینی یه‌كه‌م 2015 له‌ 16:44

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: