پێنج کوژراو و ١٧٢ بریندار، بیلانچۆی ٣ ڕۆژ خۆپێشاندان لە هەرێمی کوردستان
NNSROJ: زانرا لە نێوان ڕۆژانی هەینی تا یەکشەممەی ڕابردوودا[٩ تا ١١ی ئۆکتۆبر]، لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا، ١٧٢ کەس لە خۆپێذشاندانە ناڕەزایەتییەکان دژ بە نەدرانی مووچە و چەقبەستوویی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان، بە فیشەک و بەرد بریندارکراون.
زۆربەی بریندارەکان خۆپێشاندەرانن و لەم ناوەدا هەژمارێک لە چالاکانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکانیش دەبیندری.
د. میران محەمەد، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی سەبارەت بە هەژماری کوژراوانیش بە ئاوێنەی ڕاگەیاندووە کە لەو سێ ڕۆژەدا بەگشتی ٥ کەس، سێیان لە قەڵادزێ و ٢ی تریان لە کەلار گیانیان لەدەست داوە.
م.م.
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
له‌سێ رۆژی خۆپیشاندانه‌کاندا 5 که‌س شه‌هیدو 172 که‌س برینداربون
13 تشرینی یەکەم, راپۆرت کوردستان –
له‌خۆپیشاندانه‌کانی سلێمانی‌و گه‌رمیان‌و پشتدەرو بتوێن‌و شاره‌زور ، 5 که‌س شه‌هیدو 172ی دیکه برینداربون، زۆربه‌ی برینداره‌کانیش به‌به‌رد پێکراون.
ئا: مه‌زهه‌ر که‌ریم
دکتۆر میران محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی له‌باره‌ی کۆی ژماره‌ی برینداره‌کانی خۆپیشاندانه‌کانی هه‌یینی‌و شه‌ممه‌و یه‌کشه‌ممه‌ی رابردوی سنوری پارێزگای سلێمانی به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند “به‌هه‌مو سنوری شاری سلێمانی‌و گه‌رمیان‌و پشتدەرو بتوێن‌و شاره‌زور 172 بریندار هه‌بوه، برینداره‌کان زۆرینه‌ی به‌به‌رد بوه‌و چاره‌سه‌ریان بۆ کراوه‌و چونه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه، ته‌نها له‌پشده‌رو بتوێن نه‌بێت که هه‌ندێک حاڵه‌تی فیشه‌کی تێدابوه. برینداره‌کانیش تێکه‌ڵه بوه له‌نێوان هاوڵاتیان‌و هێزه ئه‌منیی‌و چالاکه مه‌ده‌نییه‌کان”.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش کرد که هه‌ر له‌ئه‌نجامی توندوتیژییه‌کاندا 5 که‌س شه‌هیدبون، که سیانیان له‌قه‌ڵادزێ‌و دوانیان له‌که‌لاربوه.
دکتۆر میران به‌داخه بۆ بریندار‌و شه‌هیده‌کان‌و هیواداره حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه دوباره نه‌بێته‌وه.
دكتۆر ئومید عه‌لی حەمەساڵح پزیشكی نەشتەرگەری‌و فریاكەوتن لەبەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەتن لەسلێمانی بەئاوێنەی ڕاگەیاند” لەخۆپیشاندانەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوی شاری سلێمانی 70 حالەت هاتونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی 23 حاڵەتیان چالاكیە مەدەنیەكان بون‌و 47 حاڵەتیان هاوڵاتی خۆپیشاندەربون “.
ئەو وتی “هەموحاڵەتەكان هاتونەتە لای ئێمە وەك نەخۆشخانەی فریاكەتنی سلێمانی ڕۆشتونەتەوە بۆماڵەوەو لەنەخۆشخانە نەماونەتەوە تەنها دوان لەبریندارەكانی قەڵادزێ نەبێت كە نەشتەرگەریان بۆ كراوە‌و برینەكانیان سەخت بوە لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی هێڵراونەتەوە بەمەبەستی چاودێری كردن”
ئاماژەشی بەوەكرد ئەو هاوڵاتیانەی لەچەند ڕۆژی خۆپیشاندانەكاندا هاتونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی زۆربەیان مێردمنداڵ‌و گەنج بون تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 25 ساڵدابوە”.
هه‌روه‌ها دكتور عوسمان محمد جێگری نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزی به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند “لەكۆی توندوتیژیی‌و خۆپیشاندانەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوی قەزای ڕانیە‌و پشدەر 18 بریندار‌و 3 شەهید لەنەخۆشخانەكەی ئێمە تۆماركراوە كە یەكیك لەشەهیدەكان مامۆستای قوتابخانە بوە‌و دوانەكەی دیکه‌ش مێردمنداڵ‌و قوتابی بون”.
هەڵگورد محمد جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كەلار له‌باره‌ی قوربانییه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند “لەماوەی چەند ڕۆژی توندوتیژی‌و خۆپیشاندەكانی قەزای كەلار 31 حالەت ڕویداوە كە دوان لەبرینارەكان شەهیدبون‌و 29 شیان چارەسەریان بۆكراوە‌و گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەوە”.
له‌رۆژی هه‌ینی، 9ی تشرینی یه‌که‌م، خۆپیشاندان له‌قه‌ڵادزێ ده‌ستیپێکردو کرژی‌و ئاڵۆزی لێکه‌وته‌وه، دوای ئه‌وه‌ش خۆپیشاندانه‌کان بۆ شار‌و شارۆچکه‌کانی دیکه‌ی سنوری پارێزگای سلێمانی ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندو له‌زۆربه‌ی ناوچه‌کان قوربانی له‌شه‌هیدو بریندار لێکه‌وته‌وه.
http://awene.com/article/2015/10/13/46464