ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > “دیالۆگ لەگەڵ کوردان دەستپێبکەنەوە”

“دیالۆگ لەگەڵ کوردان دەستپێبکەنەوە”

15 تشرینی یه‌كه‌م 2015 لێدوانێک بنووسە Go to comments

NNSROJ: گرووپێک لە نوێنەرانی پارلەمانی ئەورووپا، نامەیەکی سەرئاوەڵایان بۆ سەرۆکوەزیری تورکیا ناردووە و داوایان لێکردووە کە دیالۆگ لەگەڵ کوردان دەستپێبکاتەوە.

نامەکە بە دەستپێشخەری “ئێڕنێست ماڕاگاڵ” لە پارتی سەوز نووسراوە و ٥٤ پارلەمانتاری تری ئەورووپا واژۆیان کردووە و هەر لە دەستپێکیدا وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیانی تەقینەوەکانی ئانکارا، ڕەخنە لە حکوومەتی تورکیا گیراوە کە ڕێوشوێنی ئەمنیی پێویستییان بۆ پاراستنی گیانی ئەو هاووڵاتییانە نەگرتۆتە بەر.

واژۆکەرانی نامەکە، نیگەرانی خۆیان لەمەڕ دەستپێکردنەوەی توندوتیژییەکان لە تورکیا و قوربانیبوونی خەڵکی سڤیل هێناوەتە زمان و داوایان لە تورکیا کردووە لەجێگەی دانانی قەدەخەی میدیایی لەسەر جووت تەقینەوەکەی ئانکارا، لێکۆڵینەوەیەکی بێ لایەن، فرەڕەهەند و ئاوەڵا بەڕێوەببات و “ئەنجامدەرانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە قێزەونە ڕادەستی سیستمی قەزایی بکات”.

پارلەمانتارانی ئەورووپی لە حکوومەتی تورکیایان خواستووە کە ئەگەر دەیهەوێ وەک نموونەی وڵاتێکی سەقامگیر و دێموکرات لە هەرێمەکە بمێنێتەوە، وتووێژ لەگەڵ کوردان دەستپێبکاتەوە و بەم شێوە ئاشتی کۆمەڵایەتی و هێمنی ئەو وڵاتە مسۆگەر بکات.

لە نامەکەدا هەروەها داوا لە دەسەڵاتدارانی تورکیا کراوە کەشوهەوایەکی گونجاو بۆ هەڵبژاردنی یەکی نۆڤامبر ئامادە بکەن و هەڵبژاردنێکی ئازاد بەڕێوەبەرن و دەرفەت بۆ بەشداری سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بخوڵقینن.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. 17 تشرینی یه‌كه‌م 2015 له‌ 21:51

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: