ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > “هیچکام لە ڕزگاکراوەکانی حەویجە کورد نین”

“هیچکام لە ڕزگاکراوەکانی حەویجە کورد نین”

22 تشرینی یه‌كه‌م 2015 لێدوانێک بنووسە Go to comments

NNSROJ: تیمێکی کۆماندۆی ئەمریکا و هەژمارێک لە پێشمەرگەکانی هێزی دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان، لە ئۆپێڕاسیۆنێکی هاوبەشدا، توانیان شەوی ڕابردوو، ٦٩ گیراوی ناو زیندانێکی داعش لە حەویجە ڕزگار بکەن.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەمبارەوە ڕایگەیاند کە هیچکام لە زیندانییە ئازادکراوەکانی حەویجە کورد نین بەڵام لە ئۆپێراسیۆنەکەدا ٢٠ چەکداری داعش کوژراون و ٦یشیان بەدیل گیراون.

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوێکی فەرمی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لەو ئۆپێراسیۆنەدا سەربازێکی ئەمریکی گیانی لەدەست داوە و ٣ پێشمەرگەش برینداربوونە.

ئەوە بە یەکەم کوژراوی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە شەڕی دژ بە داعش دێتە ئەژمار و خۆی ئۆپێراسیۆنەکەش لە میدیاکانی ئەمریکادا وەک یەکەم ئۆپێڕاسیۆنی سەربازی ڕاستەوخۆی سوپای ئەمریکا دژ بە چەکدارانی داعش لە عێڕاق دێتە ئەژمار.

شیمانە دەکرێ هەژمارێک پێشمەرگەی بەدیلگیراو لە میحوەرەکانی باشووری کەرکووک، لە گرتووخانەکانی حەویجەدا ڕاگیرابن و پێدەچێ کە ئامانجی ئەو ئۆپێڕاسیۆنە ڕزگارکردنی ئەو پێشمەرگانە بووبێ.

دەقی راگەیێندراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم
سەبارەت بە ئۆپێراسیۆنەکە بەم شێوەیە:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم رایده‌گه‌ینێت كه‌ دوای ئەوەی زانیاریی تەواو هەبوو کە ژمارەیەکی زۆر دیل و گیراو لە زیندانێکی تیرۆریستانی داعشدا لە نزیک حەوێجە گلدراون، کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ئەمرۆ بە پاڵپشتی هێزی هاوپەیمانان، هێزێکی دژە تیرۆری سەربە ئەنجومەنی ئاسایشی لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا گەیشتنە ناو قوڵایی سنووری ژێر دەسەڵاتی تیرۆریستان و توانیان دەست بەسەر زیندانی سەرەکیی داعشدا بگرن کە دەکەوێتە حەوت کیلۆمەتریی باکوری حەوێجە.
ئۆپەراسیۆنەکە سەرکەوتووانە ئامانجەکەی پێکا و خۆشبەختانە توانرا ٦٩ هاوولاتیی زیندانیکراو ئازاد بکرێن، بەڵام دوای لێکۆڵێنەوەی سەرەتایی دەرکەوت کە هیچ کوردێک لە ناو زیندانیە ئازادکراوەکاندا نییە. ئەم کردەوەدا زیاتر لە ٢٠ چەکداری داعش کوژران و ٦ تیرۆریست بە دیل گیران، بە داخەوە سەربازێکی هاوپەیمانان کە ئەرکی پاڵپشتیی هێزەکانمانی لە ئەستۆ بوو گیانی لە دەست دا و سێ پیشمەرگەی هێزی دژە تیرۆر زامدار بوون. کاتژمێر ٤ی بەرەبەیان ئۆپەراسیۆنەکە کۆتایی پێهات و هێزەکانمان گەڕانەوە و هاوڵاتییه‌ ئازادکراوەکان بۆ پشکنینی پزشکی و رێکاری پێویست ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار کران.
بە ناوی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمەوە سەرەخۆشی لە حکوومەت و گەلی ئەمەریکا و خانەوادەی بەرێزی ئەو سەربازە ئازا ئەمریکییە دەکەین کە لەم ئۆپەراسیۆنەدا گیانی بەخت کرد لە هەمانکاتدا دەستخۆشانە لە ئازایەتی هێزەکانی دژەتیرۆر دەکەین.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
٢٢/١٠/٢٠١٥

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. 23 تشرینی یه‌كه‌م 2015 له‌ 22:06

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: