Archive

Archive for كانونی یه‌كه‌م, 2015

“برا لە پشت برا بێ، قەزا مەگەر لە لای خوا بێت”

25 كانونی یه‌كه‌م 2015 28 comments

پەندێکی پێشینیان کە بە جوانی و ڕەوانی، شرۆڤەی پشتیوانیکردنی پارچەکانی کوردستان لە خەباتی یەکتری پێ دەکرێ. لەم ڕۆژانەی دواییدا گرووپێکی ئانلاین بە ناویهەڵمەتی پشتیوانی لە کوردانی باکوور، هەڵمەتیکی خۆڕسک لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەستپێکرد و داوای لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد کە بە هەرچەشنێک دەتوانن پشتیوانیان لە خەباتی کوردانی باکوور نیشان بدەن و دژ بە کوردکوژی ئەردۆغان بوەستنەوە. هاووڵاتییان وەڵامی ئەرێنیان بە بانگەوازەکە دایەوە و پاشنیوەڕۆی پێنجشەممە، ٣ی بەفرانبار، لە چەند شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک سنە، کرماشان، ئیلام، پاوە، سەقز و هتد و هەروەها لە بەر دەرگای باڵوێزخانەی تورکیا لە تاران و کۆنسووڵخانەی ئەو وڵاتە لە ورمێ چالاکیگەلێک بەڕێوەچوو بەڵام پۆلیس و هێزە ئاسایشییەکان دەستیان دەو چالاکییانە وەردا و بڵاوەیان بە خەڵک کرد و هەژمارێک خۆپێشاندەریشیان قۆڵبەست کرد و هەڕەشەی پێشوەختیان لە هەژمارێکی تریش کردبوو.

بەڵام هەرچۆنێک بێت، بێ لەبەرچاوگرتنی چەندایەتییەکەی، شەقام جووڵا و نیشانی دا کە مادام کورد نەتەوەیەکە، دەرد و ئازارەکانیشی یەکن. ئەوە سروشتیترین ڕێگەی دەربڕینی هاوخەمی و هاوسۆزییە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە خۆ بە بەشێک لەو نەتەوە لەیەکدابڕاوە دەزانن بەڵام هەر بەدەر لەوەش، ئەوە ئەرکێکی ئەخلاقی و مرۆییە کە دژ بە قەتڵوعامی بەکۆمەڵی خەڵکی بێدیفاع و ژن و مناڵ هەڵوێست بگیردرێ. هەڵوێستی لەم چەشنە یەکێک لە کاردکردەکانی ناسیۆناڵیزمە، کە بێ گوێدان بە کات، سات، سنووری دەستکرد و مەودا، بێ لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی تاکەکەسی، حیزبی و ناوچەیی، بەرانبەر بە هەر تەعدایەک دژ بە هاونیشتمانییەکەی، هاونەتەوەکەی هەڵوێست دەگرێ. هەر وەک چۆن دڵی ئێمە وەک مرۆڤ بۆ خەڵکی فلستین و ئاوارەکانی حەڵەب و برسییەکانی سوودان دەهەژێ، چ لەوە ئاساییتر نییە کە هەوڵ بدەین ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەرانبەر ئەو زوڵمەی دەرحەق بە دراوسێکانمان، بە هاوزمانەکانمان لە چەند کیلۆمەتری سنوورە دەستکردەکانی ئێمە دەکرێ. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانComment تاگەکان:

کوژرانی ٢ برینداربوونی ٦ پۆلیسی تورک لە ئامەد

15 كانونی یه‌كه‌م 2015 2 comments

NNSROJ: هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێووڕەسمی بەخاکسپێرانی دوو گەنجی ئامەدی، تەقینەوەی مینێکی چێنراو لە نزێک ‫#‏فارقین‬/سیلڤانی ئامەد کوژرانی ٣ پۆلیس و برینداربوونی ٢ی تری لێکەوتەوە. لە ناوچەی سووریش کە ١٢ ڕۆژە لە لایەن هێزە سەربازی و ئاسایشییەکانی تورکیاوە گەمارۆ دراوە، هێرش کرایە سەر زرێپۆشێک و لە ئاکامدا سەربازێک برینداربوو و زرێپۆشەکەش تێکشکا.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

“سەماکردن” لەگەڵ “ورچ”

13 كانونی یه‌كه‌م 2015 1 comment

جەنگیز چاندار- ڕادیکاڵ
لە تورکییەوە: مەسعوود مەناف/ ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ

هەر کە گەیشتمە برووکسێڵ هەواڵی بۆمبارانە خەبەرییەکەی ڕووسیام بیست. ئاناتۆلی ئانتۆنۆڤ، جێگری وەزیری بەرگریی ڕووسیا لە پڕێسکۆنفڕانسێکدا ڕایگەیاند کە تورکیا مامەڵەی نایاسایی نەوت لەگەڵ داعش دەکات و هەژمارێک بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتە کە خزم و کەسی سەرکۆماری تورکیاشیان لەناودایە، دەو مامەڵە نەوتییەوە گلاون. لە بەرانبەر ئەو بانگەشەی ڕووسەکاندا، بەرپرسانی ئەمریکی بۆ وێنە کاربەدەستێکی پینتاگۆن، خێرا ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ئاژانسی ڕیا نۆڤۆستی دا و وتی “ئێمە ڕەتیدەکەینەوە کە پەیمانێک سەبارەت بە قاچاخچێتیی نەوت لە نێوان حکوومەتی تورکیا و داعشدا هەبێ”. ناوبراو وتیشی کە “تورکیا بە هاوکاری هاوپەیمانان، لە هەوڵی هێمنترکردنی سنوورەکانی سووریایە” و بە گوتنی ئەوەش کە “ئامانجمان پێشگرتن لە بازرگانیی نایاسایی داعش بە نەوتە”، پشتیوانی وڵاتەکەی لە تورکیا نیشان دا.

جێگری وەزیری بەرگریی ڕووسیا باسی لەوەش کرد کە حەوتووی داهاتوو کۆمەڵێک بەڵگە بڵاودەکەنەوە کە پشتیوانیکردنی تورکیا لە داعش دەسەلمێنن. بەو پێیە قەیران لە پێوەندییەکانی نێوان تورکیا و ڕووسیادا بەرەو خاڵێکی نادیار لە هەڵکشاندایە. بۆمبارانە خەبەرییەکەی ڕووسەکان و بانگەشەکانیان لەکاتێکدایە کە بڕیارە ئەمڕۆ لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و مەولوود چاووشئۆغڵوو، وەزیری دەرەوەی تورکیا چاویان پێک بکەوی.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

تورکیا و سیناریۆکانی مووسڵ و کەرکووک

8 كانونی یه‌كه‌م 2015 1 comment

حەسەن جەماڵ- تی٢٤
لە تورکییەوە: مەسعوود مەناف- ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ

ڕێکەوت ٢ی ئاگۆست/ئەیلوولی ١٩٩٠ە. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە داگیرکرانی کوەیت لە لایەن سەددام حوسێن، دیکتاتۆری پێشووی عێڕاقەوە شێواوە. ئەمریکا مەزنترین هێزی سەربازی وڵاتەکەی پاش شەڕی ڤیەتنام، لە ماوەیەکی زۆر کورتدا لە کەنداو کۆکردەوە. ئەم بشێوییە، بە تایبەت بەهۆی بنکەی سەربازیی ئینجەریک، قیمەتی تورکیای لای ئەمریکییەکان بردە سەر. ماوەیەک بەر لەم ئاڵۆزییە، دیواری بەرلین تێکڕووخابوو، کۆمۆنیسم لەناوچووبوو و بە کۆتایی هاتنی شەڕی سارد، چاودێران بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە تورکیا نرخی جارانی لای هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی نامینێ و گرینگیی ستراتیژیکی پێشووی لەدەست دەدا. هەر بۆیەش تورگوت ئۆزال، سەرکۆماری ئەوکاتی تورکیا، لەپێناو بردنەسەری نرخی چەنەلێدانی تورکیا لە مامەڵە سیاسییەکاندا کەوتبۆ حەولدانێکی هەمەلایەنە و دەیویست هەرچۆنێک بێ، شەڕی کەنداو لە بەرژەوەندی وڵاتەکەی بقۆزێتەوە و جارێکی تر، جێگە و پێگەیەکی شیاو بۆ تورکیا لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دەستەبەر بکا.

ئۆزال، ڕۆژی ١٨ی ئاگۆست، دوو حەوتوو پاش داگیرکرانی کوەیت لە لایەن سەددام حوسێنەوە، من و هەژمارێکی تر لە ڕۆژنامەنووسانی تری بانگهێشتی کۆشکی چانکایا کرد و گوتی: “ئەمە-هێرشی سەددام بۆ سەر کوەیت- گرینگترین ڕووداوی پاش جەنگی جیهانیی دووەمە بۆیە کە سەدا ٨٠ی خەزێنەی نەوتی جیهان لە کەنداوە. ئەمەش کەنداوی کردۆتە شادەماری ژیانی ڕۆژئاواییەکانە. پێویست ناکات مرۆڤ شارەزایی بواری ستراتێژیک و ئەمانە بێ تا لەوە تێبگا کە مومکین نییە ئەمریکا بەمە-داگیرکرانی کوەیت لە لایەن عێڕاقەوە- ڕازی بێ.” زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

ئازادکرانی بەرپرسی ماڵپەڕی “ڕوانگە”

6 كانونی یه‌كه‌م 2015 2 comments

NNSROJ: بە گوێرەی هەواڵێکی موکریان نیوز، د. “حەسەن شێخ ئاقایی”، بەرپرسی ماڵپەڕی ڕوانگە، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی سەرماوەز-٦ی دێسامبر، بە سپاردنی بارمتەیەکی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی ئازادکراوە.

د. “حەسەن شێخ ئاقایی”، ڕۆژنامەنووس و کاریکاتۆریستی مهابادی، دوو مانگ لەمەوبەر[ڕۆژی ١٥ی ڕەزبەری ئەمساڵ]، لە شوێنی کارەکەی لە مهاباد لایەن ئیتلاعاتی ئەو شارەوە قۆڵبەست کرا.

ناوبراو دواتر بۆ گرتووخانەیەیکی ئیتلاعات لە ورمێ گوازرایەوە و تۆمەتی “پڕۆپاگەندە دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران”ی خرایە پاڵ.

هاوکات لەگەڵ قۆڵبەستکرانی حەسەن شێخ ئاقایی، یوونس قوربانی فەر، ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕوانگەش هەمان ڕۆژ قۆڵبەست و پاش چەند کاتژمێریک ئازاد کرابوو.

ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕەزبەر/ ١٠ی ئۆکتۆبر، دەستەی نووسەرانی ماڵپەڕەکە بە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی کورت لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، ڕایانگەیاندبوو کە بەڕێوەبەریی ڕوانگە لەدەست بەرپرسانی سایتەکەدا نەماوە و تا ڕاگەیاندراوێکی تر، بەرپرسیارێتیی هیچ چەشنە گۆڕانکارییەکی چاوەڕوانکراوی بڵاوکراوەکانی ئەو ماڵپەڕە ناگرنە ئەستۆ.
م.م.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

قۆڵبەستکرانی ٣ گەنجی سەردەشتی

6 كانونی یه‌كه‌م 2015 1 comment

NNSROJ: بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ، سێ گەنجی سەردەشتی بە ناوەکانی “سروە عەبدی”، براکەی “عەلی عەبدی” و دەزگیرانەکەی “سامان ئیبڕاهیم پوور”، لە ڕۆژی دووشەممە ٩ی سەرماوەزەوە لە ماڵی خۆیان قۆڵبەست کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

تا ئێستا هۆکاری قۆڵبەستکرانی ئەو سێ گەنجە سەردەشتییە ڕوون نەبۆتەوە بەڵام دەگوترێ سامان ئیبڕاهیم پوور و سروە عەبدی، ساڵی ڕابردووش قۆڵبەست کرابوون و پاشان بە سپاردنی بارمتەی ماڵی ئازاد کرابوون.
م.م.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

مه‌سعوود مه‌ناف: قه‌یرانی په‌نابه‌ران به رێکه‌وتنی تورکیا و یه‌کیه‌تی ئۆروپا چاره‌سه‌ر نابێت

1 كانونی یه‌كه‌م 2015 1 comment

شاهید عەلەوی- دەنگی ئەمریکا: به پێی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵنێری فه‌رانسه، تورکیا و یه‌کیه‌تیی ئەورووپا بو که‌مکردنه‌وه‌ی شه‌پوڵی په‌نابه‌ران به رێکه‌تنێک گه‌یشتون. دوناڵد تاسک، به‌رپرسی کۆمیسیۆنی یه‌کیه‌تیی ئەورووپا ده‌ڵێت 3 میلیارد دۆلار به تورکیا ده‌درێت تا بۆ جێگیرکردنی په‌نابه‌رانی سوریا له تورکیا سه‌رف بکرێت. ئه‌م رێکه‌وتنه هه‌روه‌ها رێگه به هاووڵاتیانی تورکیا ده‌دات له مانگی 10 ساڵی 2016وه بێ پێویستی به وه‌رگرتنی ویزا سه‌ردانی وڵاتانی ئەورووپایی بکه‌ن. هه‌ندێک له وڵاتانی یه‌کیه‌تیی ئەورووپا به هوی ئه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که تورکیا به دێمۆکراسی و سه‌روه‌ری یاسا پابه‌ند نیه، ڕەخنە له‌م رێکه‌وتنه ده‌گرن. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا به‌رپرسانی یه‌کیه‌تیی ئەورووپا ده‌ڵێن که ئه‌و بڕه پاره‌ی به‌ڵێنی به‌خشینی به‌ تورکیا دراوه یه‌کجێ ته‌سلیمی ئه‌م وڵاته ناکرێت و پابه‌ندبوونی به به‌ڵێنه به‌رانبه‌ره‌کانی و شێوه‌ی بەکارهێنانی ئه‌و بڕه پاره‌یه مانگ به مانگ چاودێری ده‌کرێت.

مه‌سعوود مه‌ناف، ڕۆژنامەنووس له ناوه‌ندی نووچە و شرۆڤه‌ی ڕۆژ، ده‌ڵێت تورکیا له په‌نابه‌ران وه‌ک کارتی کایه بۆ گوشار خستنەسەر یەکێتیی ئەورووپا و ده‌سته‌به‌‌رکردنی به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیه‌کانی که‌ڵکی وه‌رگرتوه.

لەم لینکەدا دەتوانن گوێ لە وتووێژەکە بگرن

:هاوپۆله‌کانNNSROJ تاگەکان: