ماڵه‌وه‌ > Comment > لە شوێنێک سەبارەت بە “خەون و خەون دیتن” خوێندمەوە کە:

لە شوێنێک سەبارەت بە “خەون و خەون دیتن” خوێندمەوە کە:

19 كانونی دووه‌م 2016 لێدوانێک بنووسە Go to comments

لە سەتا نەوەتی ئەو خەونانەی کە دەیانبینین، لەبیریان دەکەین. لە سەتا پەنجای لە ماوەی ٥ دەقە دوای وەخەبەرهاتنمان و لە سەتا نەوەت تا دە دەقە دوای وەخەبەرهاتنمان

هەر شەو، ئەوپەڕی ٧ خەون دەبینین، بۆ زۆربەی خەڵک ئەو هەژمارە شتێک لە نێوان ٤ و ٧ە. کۆی ماوەی خەونانە دیتن، نزیک بە دوو کاتژمێری پێدەچێ

کوێریش خەون دەبینن! بە تایبەت ئەو کەسانەی دوایی لەدایکبوون بە هۆکارێک کوێر بوونە، خەونی وەک ئێمە بە دیمەن و وێنە دەبینن بەڵام کوێرە مادەرزادەکان نا! خەونی ئەوان، زیاتر تێکەڵێک لە بۆن و دەنگ و هەستکردن بە زەخت وگەرما و

هەموو کەس خەون دەبینێ جگە لەوانەی کە تووشی نەخۆشی دەروونی زۆر قووڵن. ئەوانەی کە هەست دەکەن خەون نابینن، لە هەڵەدان بۆیە کە تەنیا کێشەیان نەک خەون دیتن، بەڵکوو زوو فەرامۆشکردنییەتی

لە خەونەکانماندا سیمای کەسانێک دەبینین کە دەیانناسین، ئەوانەی کە نەناسراون، بەرهەمی خەیاڵ و زەینی ئێمە نین. زەین ناتوانێ لەخۆوە سیما بخوڵقێنێ بەڵکوو ئەو سیما نەناسراوانە یەکێک لەو هەزاران سیمایەن کە بە درێژایی ژیانمان دیتوومانن بەڵام دەرفەتی ناسینمان نەبوونە

خەونی هەموو کەس رەنگی نییە، لە سەتا ١٢ی ئەو کەسانەی کە بیناییان هەیە خەونەکانیان رەش و سپی و باقییەکەی رەنگییە. تا بەر لە ١٩٦٠ وا دەزانرا کە زۆربەی خەونەکان، رەش و سپین بەڵام هەندێک توێژینەوەی زانستی دەروونناسی دەریخست کە تەنیا لە سەتا ٤.٥ی خەونی کەسانی ژێر ٢٥ ساڵ رەش و سپییە و باقییەکەی رەنگی

زۆربەی خەونەکان سیمبۆلیکن/ هێمایین. مەسەلەن ئەگەر خەون بە شتێکەوە دەبینین مومکینە مەبەستی شتێکی شاراوە بێت. لە کاتی خەون بینیندا، زەینی ناخۆئاگای ئێمە هەوڵ دەدا ئەو خەونانە بە شێوەیەکی هێمایی بێنێتە بەرچاومان تا تێگەیشتنیان ئاسانتر بکات

زۆربەی خەونەکان، وەک بڵەی بابەتێکی ئەندێشەیی بن، قووڵ و مانادارن. ئەندێشەگەلی نیگاتیڤ زیاتر لە ئەندێشەی پۆزەتیڤ لە خەوندا دەبینرێن.

سیستمی خۆپارێزی جەستەی مرۆڤی تەندروست، لە کاتی خەوبینیندا هەوڵ دەدات جەستە بێ جووڵە بهێڵێتەوە تا لە هەر چەشنە ئازار و جووڵەیەکی مەترسیداری ناخۆئاگا بیپارێزێ.

لە سەتا ١٨ تا ٣٨ی خەونەکانمان، خەونگەلێکن کە گۆیا هەواڵی داهاتوویان پێیە بەڵام نزیک لە سەتا ٧٠ی خەونەکان، سەبارەت بە رووداوگەلێکن کە روویان داوە و پێوەندییان بە ئێستا یا ڕابردوو هەیە. سەتا ٦٠ تا ٩٨ی ئەو کەسانەی کە وێنەگەلێک لە داهاتوو لە خەونەکانیاندا دەبینن، بڕوا بەو داهاتووە دەکەن.

ئەوانەی پرخەپرخ دەکەن کەمتر خەون دەبینن یا خەونەکانیان زۆر کورتتر و رووکەشترە.

لە خەوندا، تەنانەت لەوپەڕی بێ جووڵەیی جەستەشدا، ئەگەری ئەوە هەیە کە مرۆڤ بەوپەڕی حەزی سێکسی[ئۆرگازم] بگات. شتێک کە لە کولتووری خۆماندا پێی دەڵێنشەیتانی بوون

هەندێک جار، ڕاستی و خەون تێکەڵ بە یەک دەبن. بۆ وێنە کەسێک مومکینە لە خەونیدا لە کۆنسێرتی موزیک بێت بەڵام لەناکاو لەخەو ڕادەپەڕێ و دەبینێ کە ئەوە دەنگی موزیک لە ڕادیۆ یا تیڤی دێت. یا ئەوانەی کە خەون بە میزکردن و ئاو و ئەمانەوە دەبینن، کە هەستان دەبینن لەخۆ میزتوون

پیاو زۆرتر خەون بە پیاوانەوە دەبینن بەڵام بۆ ژنان، ڕێژەی خەون دیتن بە پیاو و ژن یەکسانە. پیاو خەونی ئەگرێسیڤتر و توندوتیژتر دەبینن

هەر تەنیا مرۆڤ نییە کە خەون دەبینێ بەڵکوو بوونەوەری تریش خەون دەبینن، بۆ وێنە سەگ و مانگا و فیل و

ژێدەر

سلایدشۆو پێویستی بە جاڤاسکریپتە

 

Advertisements
:هاوپۆله‌کانComment
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: