ماڵه‌وه‌ > Comment > “پاش ئاشتبوونەوەی تورکیا لەگەڵ ڕووسیا و ئیسرائیل، کەجەکە داوا لە ئانکارا دەکات بگەڕێتەوە سەر مێزی وتووێژ”

“پاش ئاشتبوونەوەی تورکیا لەگەڵ ڕووسیا و ئیسرائیل، کەجەکە داوا لە ئانکارا دەکات بگەڕێتەوە سەر مێزی وتووێژ”

دوێنی[٢٠ی هه‌شـتی ٢٠١٦] لە هەندێک لە میدیاکاندا باس لەوە کرا گوایە ڕێبەرایتی کۆما جڤاکێن کوردستان، لەسەر داخوازی گەلێک هێزی جیهانی و هەرێمی بە نیازی گەرانەوەدایە بۆ سەر مێزی گفتوگۆکان. ئایا بارودۆخەکە لە باردایە بۆ گەرانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ؟
لینکی وتووێژەکە لەسەر ماڵپەڕی ڤی ئۆ ئەی

ڕۆژنامەوان مەسعوود مەناف، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەمبارەوە دەڵێت “بارودۆخەکە بەو شێوە لەبار نییە بۆ گەرانەوە بۆ سەر مێزی وتووێژ، چونکە ئێستا تورکیا تێکەڵاوی قەیرانێکی ناوخۆیی پاش کودەتاییە و لە لایەکی ترەوە شەر و تێکهەڵچوونەکان لە باکووری کوردستان دە قاتی ئەوەی کە ساڵی ڕابردوو، بەرز بوەتەوە، لە لایەکی تریشەوە کێشە و ئاڵۆزیەکان و بۆمباران بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی گەریلاکانی پەکەکە و هەر وەها هێڕش بۆ سەر شارەوانیەکانی سەر بە پەکەکە و بارگاکانی پارتی دیمۆکراتییکی گەلان و بەرپرسانی کورد لە باکوری کوردستان”.

کاک مەسعود هەر وەها دەڵێت “ئەو گۆرانکاریانەی کە لەم دواییەدا هاتوەتە گۆرێ و KCK ی هێناوەتە سەر ئەو باوەرە کە دیسان بۆ جارێکی تر باس لە وتو وێژ لەگەڵ تورکیا بکاتەوە ئەوەیە کە، تورکیا پاش ئەو هەموو ململانیە توند و ئاڵۆزیە دیپلۆماسیەی لەکەڵ ئیسرائیل دا هەبوو، لەم داییانەدا توانی کێشەکانی لەگەڵ ئیسرائیل چارەسەر بکا، تا رادەیەکی باش توانی پەیوەندیەکانی لەگەڵ روسیا ئاسایی بکاتەوە وە هەر وەها هەندێ هەڵمەتی تر بۆ ئاشتبۆنەوە یان نزدیکبوونەوەی زیاتر لەگەڵ دراوسیەکانی وەکو ئێران و عەرەبستانی سعودی و وڵاتانی تری ناوچەکە، هەر بۆیە KCK وا دەزانی مادام تورکیا لەگەڵ وڵاتانی زلهێزی دوژمن یان ناکۆک دێتە سەر مێزی و پاشەکشە لە هەڵویستەکانی خۆێ بکا، گومان لەوەدا نییە کە ئەگەر حەزی لێ بێ دەتوانێ لەگەڵ لایەنی کوردیش بگەرێتەوە سەر قوناغی وتو وێژ و دانوستاندنەکانی ئیمرالی”.

ناوبراو “ئەگەر چاودێرێ و ناوبژی کەرێکی سیاسی و زلهێزێک وەکو ئەمەریکا کە پێشووتر PKK چەندین جار داوای لێکردووە ببێتە نێۆبژیوان، لە رەوتی گفت و گۆ دانوستاندنەکاندا بێت و بیەوی ناوبژیوانیەک لە نێوان ئەو دوو لایەنە بکات، بە دوور نییە کە KCK ئاگربەسێکی تر رابگەینێ و پرۆسەیەکی نوێ وتو وێژکردن دەستپێکاتەوە”.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانComment تاگەکان:
  1. Rojpress
    25 ئاب 2016 له‌ 11:00

    کەمن ئەو شەڕ و ناکۆکیانەی کە ئەکتەر یا چەند ئەکتەری دەرەکی دەستیان تێیدا نەبووبێ
    تورکیا وەک دراوسێ لە دەستپێکی ئاڵۆزییەکانی سووریاوە هاتە ناو گەمەکە و سەرەتا بە ئامۆژگاریکردنی ئەسەد و پاشان بە یارمەتیدانی هەموو چەشنە هێزە چەکدارەکانی دژبەری ئەسەد و پاشان بە ئیدەی هێڵی دژەفڕین، خۆی کرد بە لایەنێک لە شەڕی ناوخۆی سووریا
    – قووڵتربوونەوەی شەڕی ناوخۆ لە سووریاش دەرفەتی بۆ دەستێوەردانی هەرچی زۆرتری دراوسێ و زلهێزەکان گونجان

    هاوپەیمانییە نوێیەکە:
    – تەنیا تورکیای پێوە زیادبووە، ئێران و ڕووسیا هەر لە سەرەتا بە ئاشکرا لەگەڵ ئەو هاوپەیمانیە بوون کە بەشار ئەسەدی لە تێکڕووخان ڕزگارکردووە
    – گومان لەوەدا نییە کە ئێران و تورکیا، لە هەر پەیمانێکدا فاکتەری کورد
    – تورکیا بۆ ماوەی نزیک بە ٣ ساڵ هەموو هێلکەکانی خستبۆ ناو سەبەتەی ئیخوانەکانی نیشتەجێی ئیستانبووڵ و چەکدارانی بەناو سوپای ئازادی سووریا بەڵام بینیمان کە هیچ یەک لەم دوو باڵە سیاسی و سەربازییە نەیانتوانی سەرکەوتنێکی بگرە بچووکیش بەدەستبهێنن کە تورکیا وەک کارتی گوشار بتوانێ دژ بە بەشار ئەسەد یا ڕۆژئاواییەکان بەکاری بهێنێ
    – لە قۆناخێکی تردا، تورکیا ڕوویکردە یارمەتیدانی سەربازی و لۆژیستیکی هەندێک گرووپی تورکمان کە ئەوانیش لە لایەن داعشەوە تا ناو سنوورەکانی تورکیا ڕاوەدوونران
    – دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ

    – ئێران بە کردەوە لەسەرەتاوە لە بەرەکانی شەڕدا بەشداری لە شەڕی ناخۆی سووریادا بووە و بگرە حیزبوڵای لوبنان و کۆمەڵێک گرووپی میلیشیایی تریشی هێناوەتە ناو سووریا و دژایەتیی خۆشی لەگەڵ پێکهاتنی هەر چەشنە کیانێکی کوردی/ یەکگرتوویی خاکی
    ڕووسیا: بێگومان ئەو هەستیارییەی بە نیسبەت پێگەی کوردان لە سووریا نییە بەو ڕادەی کە تورکیا و ئێران هەیانە. بەڵام ناچارە بۆ ڕازیکردن و ئیمتیازدان بە تورکیا و ئێران، کردەوەگەلێک بکا یا هەڵوێستێک بگرێ کە لەسەر زەوی دژ بە بەرژەوەندییەکانی کوردە

    ئەمریکا: لەوناوەدا، بەداخەوە نەک لەبەر ئەم ئەوەی کە بەرژەوەندییەکانی کوردانی بۆ گرینگ بێ بەڵکوو تەنیا بەم هۆکارە کە تاکە ئاڵترناتیڤی سێکولار و بەهێز و بوێر کە دژ بە داعش لە سووریا دەستیکەوتووە کوردەکانن، یارمەتیی یەپەگە دەدات. مومکینە ئێوەش لەبیرتان بێت تا بەر لە دەسپێکی هاوکاریکردنی کوردان کە موشەخەسەن لە کۆبانێوە گەیشتە لوتکە، ئەمریکا پڕۆژەی “پەروردە بکە و یارمەتی بکە”ی چەکدارانی بەقسە میانەڕۆی عەڕەبی دەستپێکردبوو و سەدان میلیۆن دۆلاریشی لەو پێناوەدا ناڕاستەوخۆ خستە دەستی داعش و باقی هێزە جیهادییەکان. کەوایە یەپەگە دوایین ئاپشن/ بژاردەی ئەمریکا بووە
    – ئەمریکا هەرگیز خۆی نەخستۆتە ئەو دۆخە کە ناچار بێ لە نێوان تورکیا و یەپەگە یەکیان هەڵبژێرێ. دڵنیاتان دەکەمەوە ئەگەر بگاتە ئەو ئاستە، ئەمریکا هەرگیز تورکیای هاوپەیمانی لە ناتۆ و ئینجەرلیک بە یەپەگە و قامیشلۆ و ڕمێلان ناگۆڕێتەوە

    کاریگەریی:
    پاش ئەو دەستێوەردانەی تورکیا، تەگەرە دەکەوێتە بەردەم هەندیک لە ئامانجە درێژخایەنەکانی کوردان کە گرینگترینیان لێکگرێدرانەوەی ٣ کانتۆنەکەی ڕۆژئاوای کوردستان و هەروەها پێکهێنانی بەکردەوەی فیدراسیۆنی باکووری سووریایە. کە هەدەف لەو تاکتیکە، هاوڕێکردنی عەرەبەکانی ئەو ناوچانە لەگەڵ بەڕێوەبەریی کوردییە.
    چاووش ئۆغڵوو دەڵێ ئێمە مومکین نییە ڕازی بین کە ٩٠٠ کیلۆمیتری سنوورەکانمان لەدەستی پەیەدەدا بێ.

    – بەر لە دەستپێکی ئۆپێڕاسیۆنی ڕزگارکردنی منبج لەگەڵ وتەبێژێکی پەیەدە لە ئەورووپا قسەم دەکرد، ناوبراو باسی ئەوەی بۆ کردم کە ئەمریکا لەبەر هەستیارییەکانی تورکیا ئێمەی لە پێشڕەویکردن بەرەو جەرابلۆس مەنع کردووە، و پاشان زیاتر لە منبج، حەزی لەوە بووە کە یەپەگە بەرەو ڕەققا بڕوا گەرچی لایەنی کوردیش توانیویەتی ئەمریکا بێنێتە سەر ئەو قەناعەتە کە ئەگەر هاوکاری کوردیان دەوێ، دەبێ ڕێگری لە پێشڕەویکردنی یەپەگە بۆ ئەوبەڕی فڕاتیش نەکات

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: