ماڵه‌وه‌ > Comment > “فڕاکسیۆنی نوێنەرانی سوننی نوێنەرایەتیی هەموو پێکهاتەکانی کوردستان ناکات”

“فڕاکسیۆنی نوێنەرانی سوننی نوێنەرایەتیی هەموو پێکهاتەکانی کوردستان ناکات”

لە لێدوانێکدا بۆ ڕووداو: فڕاکسیۆنی نوێنەرانی سوننی، پێکهاتەیەک نییە کە نوێنەرایەتیی کۆمەڵگای کوردستان بکات بەم هۆیە کە کوردستان، پێکهاتەیەکی یەکڕەنگ و یەک ئایین نییە و بگرە نزیک بە نیوەی دانیشتووانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوردی شیعەمەزهەبن و هەژمارێکی بەرچاویش کوردی یارسان و ئەهلی حەق و زەردەشتی و پێڕەوی ئایین و ئایینزاکانی ترن.
هەر چالاکییەک کە بتوانێ دەنگی خەڵک بگەیەنێتە ناوەندەکانی بڕیار و دەسەڵات و بەدواداچوون بۆ مافەکانیان بکات، یا ببێتە پلاتفۆرمێک بۆ مەتڕەحکردنی داواکاری کورد، مایەی خۆشحاڵییە و جێگەی ڕێزە بەڵام وەک دەزانرێ، سیاسەتکردن لە چوارچێوەی کۆماری ئیسلامیدا، کردەوەیەکی سنووردارە. سیاسەتمەدار مەجالێکی ئەوتۆی نییە تا بتوانێ ئەوەی لە دڵی دایە باسی بکا. هێڵە سوورەکان ئەوەندە زۆرن، کە هەر چەشنەباسێک سەبارەت بە کوردستان و مافە نەتەوایەتییەکان، هیڵی سوورە بەڵام سەرەڕای ئەوەش فڕاکسیۆنێکی ئاوا ڕێگەپێدراوە. سەردەمی خاتەمی کەش و هەوایی سیاسیی ئێران ئاوەڵاتر بوو و پارلەمانتارانیش بوێرتر بوون بۆیە فڕاکسیۆن دامەزرا و ئێستاش ئەگەرچی چەند مانگە باس لە دامەزرانی دەکرێ، بە هۆکارگەلی نادیار، ئەو یەکە سەری نەگرتووە. ئایا بەربەستێک هەیە، دڵنیا نیم بەڵام دیارە کاری جیددی بۆ نەکراوە. بەڵام دەزانین کە بەرە بەرە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار نزیک دەبێتەوە و ئەوەش دەبێتە هۆی کرانەوەی کاتی فەزای سیاسیی و مومکینە ئەو فڕاکسیۆنەش لەو کەش و هەوایەدا دامەزرێ.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانComment
  1. Rojpress
    25 ئاب 2016 له‌ 11:05

  2. Rojpress
    25 ئاب 2016 له‌ 11:06

    فڕاکسیۆنێکی ئاوەها دەتوانێ:
    – ئاوێنەی کۆمەڵگای کوردستان لە ناوەند بن
    – لانیکەم ناڕەزایەتی دەرببڕن بەرانبەر بەو کردەوە نایاساییانەی کە دژ بە کوردان دەکرێ… کوشتنی کۆڵبەران، ئاگرتێبەردرانی دارستانەکان
    – هەوڵی دەستەبەرکردنی بودجەی زیاتر بۆ کوردستان بدەن
    – هەوڵی ڕاکێشانی زیاتری پڕۆژە ئابوورییەکان بۆ کوردستان بدەن
    – ناڕەزایی خەڵک، گلە و گازندە و کێشەکانیان ببەنە لای بەرپرسان و بەدواداچوون بۆ چارەسەربوونیان بکەن
    – بەدواداچوون بۆ ئیجڕاکرانی ئەو بەندانە لە یاسایی بنەڕەتیی ئێران بکەن کە مومکینە بەشێکی هەرچەند بچووکیش بێ، لە مافی کوردانیان تێدا ڕەنگی دابێتەوە
    – گیراوانی سیاسیی لەسێدارە دەدرێن ئەوان دەتوانن ڕێکارە یاساییەکان بگرنەبەر بۆ ئەوەی لانیکەم دۆسیەی گیراوان ڕەوتە ڕەواڵەتییە یاساییەکەی بپێوێ

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: