دەربارەی


ئەگەر ڕاستیەکەتان بوێ، خۆم سەرم لە خۆم شێواندووە!
قەت نەحەسامەوە لە دنیایی ئینتێرنێتیش دا!
لە زانکۆ بووم، سەرەتای هەشتاکان [هەتاوی] کە یەکەم جار، دەستم وە ئینتێرنێت ڕاگەیشت و پاش چەند مانگ، وێبلاگێکم کردەوە. تازە یەکەم ساڵ بوو، وێبلاگ لە ئێران دەکرانەوە.
کوڕێکی ڕەشتی لە زانکۆ بۆی کردمەوە.
ناوم نا ئاشتی! ناوی برازاکەم ئەوە بوو! هەم برازاکەم خۆش دەویست و هەم ناوەکەشم پێخۆش بوو!
واتە لەوەتی ئاشتی هەیە منیش وێبلاگنووسم!
هەڵبەت ئەو کات ماڵپەڕی کوردیش نەبوون. تەنیا یەک دوانێک بە ئینگلیزی  و چەندی دیکە بە کرمانجی و وابزانم هەەمووی نەدەگەیشتنە دە پازدە ماڵپەڕ.
جار جار بە دزی دۆست و هەڤاڵان لە زانکۆ، شێعرەکانم لەم وێبلاگە دا بڵاودەکردەوە و بە کوردی، بابەتی کورتم دەنووسی، خەبەری خەڵکیم کۆپی پەیست دەکرد و بیرەوەریەکانم تێدا دەنووسی و …
نازانم چ قەوما، ڕۆژێک کە سەردانم کرد، نەمابوو.
ئیتر، هەر یەکەم ساڵی زانکۆم بوو کە ئەوجار لە جێگەی چالاکی مەجازی، ڕووم کردە چالاکی و هەوڵێکی ڕۆژنامەوانی ڕاستەقینە لە دنیای واقعی!
لەگەڵ ڕەحمان، دەستمان کرد بە ئامادەکاری بۆ دەسپێکی گۆڤارێکی کوردی-فارسی و هەندێک چالاکی تر. لە سەر بڵاڤۆکێک بۆ دەسپێک کۆک بووین. پاشان ڕێککەوتین و من سەرنووسەر بم و ڕەحمان خاوەن ئیمتیاز و دلێریش وەک بەڕێوەبەر.
ناوی گۆڤارەکەشمان هەر نا “ئاشتی”!
سێ ژمارە لە ئاشتی چاپ و بڵاوبوویەوە و دیتمان کە لە تارانیش، ئەنستیتۆی کورد و بەهرام وەلەد بەیگی، دەستیان کردووە بە بڵاوکردنەوەی هەفتەنامەیەک بە ناوی ئاشتی.
لە پێشانگای نێونەتەوەیی کتێبی تاران، سەردانی ژووری ئاشتیم کرد و وەلەدبەیگیم بینی! کووتم کاک بارام ناوی ئێمەتان داگیرکردووە و دەبێ قەرەبوومان بکەنەوە دەنا شکایەت دەکەم!
هەڵبەت شۆخیم دەکرد و ئەویش وتی جا ئەگەر حەزتان لێبوو، وەرن ئێمە گۆڤارەکەتان هەموو جارێ لۆ چاپ دەکەین!
ئەگەرچی قەبووڵمان نەکرد و هەرگیز ئەمە ڕووی نەدا بەڵام خوا هەڵناگرێ قەولی دا. ئەویش دەیزانی کوی نیسکان دێنێ و …
ساڵی 83 یا 84 بوو، نازانم بە ڕاست بەڵام وابزانم 2004ی زایینی بوو، بەرەبەەرەی پاییز، لە شاری وانی باکووری کوردستان، وێبلاگێکی ترم کردەوە بە ناوی ڕەخنە. ئینتێرنێتی خێرا هەبوو و پاشان کامپیوتەرێکم کڕی و “مانشیت نیوز”م کردەوە و یەک دوو مانگ دواتر کە ئاوڕم داوە، زیاتر لە 10 وێبلاگم هەبوو. هەر یەک فیلتێر دەکرا، یەکی ترم دەکردەوە، یا بۆ زاپاس لە هەموو بلاگەکان دا، وێبلاگێکم دەکردەوە. ڕەخنەم لە بلاگ سکای و پێڕشیەن بلاگ و بلاگفا و بلاگ سپات دا هەبوو. مانشێت لە کوردبلاگێر و بلاگفا دا و “ئێس ئۆ ئێس کوردز” و “ڕۆژنامە” و “پەسوێ” و “ڕۆژ پڕێس” و “ئاشتی”ەکی تر بە یادی جاران و …
هەموویان لە دوو سێ ساڵ دا داخستن. هەڵبەت ئەوانی بلاگفا.
لە 2005ەوە، لەگەڵ ڕۆژهەڵات هاوکاریم دەکرد و پاشان کە ڕۆژهەڵات، وەک حیزبە سیاسییەکان، ئینشعابی تێکەوت، لەگەڵ کاک کەریم، لە ڕێنێسانس،  بە هاوڕێی چەند ڕۆژنامەنووسی کورد، خۆبەخشانە دەستم بە کار کرد. من زۆرتر لە بەشی خەبەر کارم دەکرد و جار و باریش بابەتم لە تورکی، یا ئینگلیزی و فارسییەوە دەکردە کوردی و بڵاوم دەکردەوە.
هاوکات بابەتم بۆ گیاڕەنگ و کوردستان مێدیا، کێلەشین، سەردەشت، زمزیران و برووسکە، بۆڕۆژهەڵات و چەندین ماڵپەڕی تری هاوشێوە دەنارد، یا خۆیان کۆپیان دەکرد و … هی باشووریش، کوردستان ئانلاین و چەند جار کوردستان نێت و کوردستان پۆست و تەنانەت یەک دوو دیمانەش لەگەڵ گۆڤارەکان و …
ئااخیری لێرە گیرسامەوە. نە لێیان داخستم و نە ماڵپەڕم کردەوە و نە…
ڕازیم بە ڤۆردپڕێس و خەراپ نیە. پێموابی خۆی لە سێ چوار ساڵ داوە. هەڵبەت دایکی ئەم وێبلاگە.. ڕۆژ پڕێسە و سێ چوارێکی تریشم بۆ وێنە و بە مەبەستی تر کردوونەتەوە.

لە ئەگۆستی 2011شەوە، لەگەڵ کۆمەڵێک لە دۆستان، ماڵپەڕێکی خنجیلانەمان بە ناوی “ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ NNSROJ” کردۆتەوە و جیاواز لە زۆربەی ماڵپەڕەکان، سەربەخۆ و چالاکانە، هەوڵی گواستنەوەی هەواڵ و زانیاری بە خوێنەران دەدەین. لە مانگی ئۆکتۆبری ٢٠١٤شدا، گۆڤارێکی ئێلێکترۆنیمان بەناوی ڕێنێسانس بڵاوکردەوە و بڕیارە لەمەودوا، ئەویش لە ڕیزی کارە ڕۆژنامەوانییەکانماندا بێت.

Logo-Roj-Persian copy

لەبیرمە بۆ دەسپێکی ئەو وێبلاگە ئەوەم نووسی:
دەستی لێنادەم، با هەر بمێنێتەوە:
ئەمەش وێبلاگێکی تاکەکەسیە و جار و بار چالاکیەکانم، لە وەرگێران و نووسراوە و شێعرەوە بگرە تا مووسیقاکانی فاڤۆرێتی خۆم و بابەتی هەڵبژاردە و هتد تێدا بڵاودەکەمەوە. لە دوایی دەیان مەنزڵی کاتی، ئێستا لێرە گیرساومەتەوە و لەهەوڵ دادەبم کە لە دەرفەتێکی گونجاو دا ئەم لاپەڕە بکەم بە وێبسایتێکی ژیکەڵە. ئەگەرچی ئێرەش وەک پێگەیەک بۆ ئارشێو هەر دەهێڵمەوە بەڵام ئێستا شوێنی سەرەکی من لە جیهانی ئینتەرنەتیدا.


وێبلاگەکانی پێشوو:

  1. حسین علوی
    8 ئازار 2012 له‌ 11:22

    چرا فارسی نمی نویسید تا غیر کردها هم بفهمند.

    • : ڕۆژپڕێس / Rojpress
      8 ئازار 2012 له‌ 11:56

      سلام جناب علوی
      بیشتر مطالبی هم که مینویسم، ممکن است برای فارس زبانان جالب نباشد. برای همین ترجیح میدهم کردی بنویسم.

  2. 11 ئایار 2012 له‌ 11:03

    دەستەکانت خۆش کاک مەسعود هەر سەرکەوتوو بی، هیوادارم کە نموونەتان زۆر بێت. هەر بژی.
    بەداخەوە لە ناو ئیمەی کورددا وێنلاگ نووس زۆر کەمن و کەمتر گرینگی بەو بوارە دەدەن.
    لەگەڵ رێزمدا
    چیا

    • : ڕۆژپڕێس / Rojpress
      11 ئایار 2012 له‌ 13:50

      سڵاو و سپاس کاک چیایی هێژا
      منیش سەرکەوتن بۆ ئێوە ئاواتەخوازم و هەر بژین.
      ڕاستە بەداخەوە، وێبلاگنووسی لە ناو ئێمەی کورد دا نەبۆتە باو و تەنانەت زۆربەی نووسەران، شاعیران و تەنانەت ڕۆژنامەنووسیشمان، نامۆن بە وێبلاگنووسی.
      تەمەنی ماڵپەڕەکانمان زۆر کەم هەیە لە دوو ساڵ و سێ ساڵ دەرباز بێ، بەڵام خۆ لانیکەم ئێرە خۆڕاییە و هەر کەس دەتوانێ سوودی لێ ببینێ.
      ماندوونەبن و سپاسی دووبارە

  3. 14 ته‌مموز 2012 له‌ 14:59

    ڕاسته‌قینه‌ی یه‌که‌م: وێبڵاگ نووسی کورد زۆر که‌من یا خۆ نین.
    ڕاسته‌قینه‌ی دوهه‌م: ئه‌وه‌نده‌ی هه‌شن، خوێنه‌ریان نین.
    …ده‌ردێکی گرانه‌….. چاره‌ی هه‌یه‌؟!

    • : رۆژپڕێس | Rojpress
      15 كانونی دووه‌م 2014 له‌ 13:12

      بەداخەوە راستە کاک قادر.
      وێبلاگنووسی کوردمان زۆر کەمن.
      تەنانەت رۆژنامەنووسانیش کە لە وڵاتانی تر، زۆرێکیان وەک عادەت، وێبلاگێک بۆ پاشکەوتکردنی بابەتەکانی خۆیان دەکەنەوە، لای کورد ئەو کارە ناکەن.
      بە قەولی جەنابتان، ئەگەر بیشیکەن، خوێنەریان نابێ.
      ئەمەش نەک بە هۆی خۆی وێبلاگ و وێبلاگنووسەکانە، بەڵکوو بۆ کولتووری کەڵکوەرگرتن لە ئینتێرنێت لە لای کورد دەگەڕێتەوە. هەڵبەت رێژەی کەمی بەکارهێنەرانی ئینتێرنێتیش نابێ لەبیر بکەین.
      گەرچی بەگشتی، وێبلاگنووسی لە کوردستان دیاردەیەکی نوێیە.

  4. 18 تشرینی یه‌كه‌م 2012 له‌ 13:28

    حسین علوی :
    چرا فارسی نمی نویسید تا غیر کردها هم بفهمند.

    • : رۆژپڕێس/ Rojpress
      20 تشرینی یه‌كه‌م 2012 له‌ 08:57

      سلام جناب علوی عزیز
      مرسی بابت توجه و پیشنهادتون
      مطالبی که من مینویسم بیشتر در مورد مسائل داخلی کردهاست
      و ممکن است برای غیرکردها جذابیت چندانی نداشته باشد
      الحمدلله کردهای فارسی نویس هم که کم نیستند
      بهرحال خوشحال شدم
      و سپاس بابت پیشنهادتان

  5. 18 تشرینی یه‌كه‌م 2012 له‌ 13:29

    لەزانکوچیت خوندوهوچەمدرککت ورگرت؟آلان لەکامولاتی وبەچی خه ریکی؟

    • : رۆژپڕێس/ Rojpress
      20 تشرینی یه‌كه‌م 2012 له‌ 08:30

      سڵاو کاک ئاسۆ
      لە زانکۆی زەنجان و زانستی ئابووریم خوێندووە و ئێستاش لە سوید دەژیم و هاوکات لەگەڵ رۆژنامەوانی درێژە بە خوێندن دەدەم و هاوکات وەرگێڕی پەنابەرانیشم

  6. nazila
    5 تشرینی یه‌كه‌م 2013 له‌ 11:39

    سلاو دوستانی به ریز و خوشه ویست
    حه زم کرد ئه م لیکو لینه وه تان بو به ریبکه م که دکتور مه حه ممه د سالحزاده نوسیویه تی
    ئه م لیکو لینه وه باسی سیاسه تی ناوخوی ئیران و پیوه ندیه کانی و داها توی ئیران ده کات
    باسی تروری ریبه رانی کوردیش کراوه.

    شماره تلفن د. صالحزاده:
    +358 4511 49409
    e-mail: mosale@utu.fi

    له گه ل ریزمدا: Nazila

    Iran´s Domestic and Foreign Policy:

    https://www.doria.fi/bitstream/handle/10024/92615/Alan%20Salehzadeh%20-%20Iran%20%28verkko%29.pdf?sequence=2

    • : رۆژپڕێس/ Rojpress
      5 تشرینی یه‌كه‌م 2013 له‌ 23:25

      سپاس هاوڕێی هێژا
      دەست خۆش و هەر بژی

    • : رۆژپڕێس/ Rojpress
      20 تشرینی یه‌كه‌م 2013 له‌ 15:39

      سپاس هاوڕێ. بژین

  7. هاوري
    15 كانونی دووه‌م 2014 له‌ 10:12

    کاک مسعود هيوادارم سرکه و تو بي به راستي ئه و کاته له زانکوي زنجان بوي له نيو کوره کورده کاني زانکو بي وينه بويت و ايستايش پيم وايه له نيو روژنامه وانو چالاکاني سياسي و مدني دا

    • : رۆژپڕێس | Rojpress
      15 كانونی دووه‌م 2014 له‌ 13:07

      سڵاو هاوڕێی هێژا
      ئەم کاتەت باش و هەر بژیت برا
      هیوادارم لە ئاست ئەو تاریفانە دابم کە جەنابت کردووتە.
      وەک گەنجێکی کورد ئەوەی لەدەستم هاتبێ کردوومە، چ لە ناو بزووتنەوەی خوێندکاریی کورددا و چ لە ئاستی سیاسی و ئێستاش رۆژنامەنووسیدا. ئەمەشم تەنیا وەک ئەرکێکی ئەخلاقی سەرشانی خۆم زانیوە و هیوادارم بتوانم بەردەوام بم.
      سپاسی دووبارە و رێز و سڵاو
      مەسعوود

  8. جه واد
    9 تشرینی یه‌كه‌م 2016 له‌ 22:49

    سلاو به رێز کاک مه سعود، چۆن داتوانم پێوه ندی تان پێ بگرم؟

  9. جه واد
    20 تشرینی یه‌كه‌م 2016 له‌ 17:37

    ئئیستا سالی 2016 یه، وا دیاره ناتوانم پێ وه ندیتان پێ وه بگرم؟

    • Rojpress
      21 تشرینی یه‌كه‌م 2016 له‌ 13:41

      سڵاو کاک جەواد
      ئەم کاتەت باش
      فەرموو بەم ئیمەیلە پێوەندیم پێوەبگرە.
      peshawa22@gmail.com

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: