Archive

Archive for the ‘Destur-w’ Category

خەندەقێک کە کوردی پارچە کرد

فەهیم تاشتەکین-ئەلمۆنیتۆر
و: مەسعوود مەناف

ئەگەر بپرسن کێ لە هەموو کەس زیاتر سایکس پیکۆی بەنەعلەت کردووە، وەڵامێکی لەم چەشنەت دەست دەکەوێبێ شک کوردەکان! بەم هۆیە کە ئەو پەیمانە، کوردستانی پارچەکراوی ژێر دەستی عوسمانی و ئێرانی، بۆ جارێکی تر پارچە کردەوە. گەرچی ئەو سنوورە هەرگیز خۆی لە ناو دڵی کورداندا جێ هەر نەکردەوە بەڵام سەرەڕای ئەوەش، ناوی قاچاخچیان لەو کەسانە نا کە هاتووچۆی نێوان دوو گوندی جیرانی یەکتر دەکەن. هەر وەک ئەحمەد عارفی شاعیر دەڵێ: دەروونمان بە پەساپۆرت ڕا نەهاتووە/ هەر ئەوەیە کە بۆتە هۆکاری کوژرانمان/ و ناومانی تێکەڵ بە ناوی یاخی، قاچاخچی، جەردە و خاینان کردووە… زیاتر بخوێنەوە…

Advertisements
:هاوپۆله‌کانDestur-w

خەونی بوونە سەرکۆماری ئەردۆغان پێوەستە بە ئۆجالانەوە

نەجات ئەردیم رادیکاڵ
و: مەسعوود مەناف

هەڵبژاردنی ٣٠ی مارسی شارەوانییەکانمان بەجێهێشت. شرۆڤەکردنی ئاکامی هەڵبژاردن و دەستنیشانکردنی براوەی راستەقینە گەلێک زەحمەتە. ئەگەر لە پەنجەرەی حیزبی دەسەڵاتدارەوە تماشای مەسەلەکە بکەین دەبینین کە ئەو حیزبە، سەرەڕای ئۆپێراسیۆنەکانی دژە گەندەڵیی ١٧ی دێسامبر، دژایەتیکردنی توندی ئۆپۆزیسیۆن لە ناوخۆ و تەنانەت گەلەکۆمەی هەمەلایەنەی هێزی ناوخۆیی و دەرەکی و بەتایبەت زۆرانبازییەکەی لەگەڵ جەماعەتی فەتحوڵا گولەن و رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەڵمەتی رەشکردن و تۆمەتلێدان، هێستاش سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

ئۆپۆزیسیۆن دەڵێ کە پارتی دەسەڵاتدار هەموو ئیمکانەکانی دەوڵەتی بۆ قازانجی خۆی بەکارهێنا بەڵام سەرەڕای ئەوەش لە سەدا پێنجی دەنگەکانی کەمی کرد و ئەوەش وەک هۆشداریدانی هاووڵاتییان بە ئاکەپە لێکدەدەنەوە. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانDestur-w, NNSROJ

باشووری کوردستان دوای چارەگەسەدەیەک (٢)

دوا بڕگەی بەشی یەکەم: “بە باوەڕی من ڕانتی نەوتی، هەروەها ئەو جۆرەی کە ئەو ڕانتە خەرج کراوە و دەکرێ، بەهیچ جۆرێک نەچووەتە سەر سەرمایەگوزاریی بەرهەمهێنان، و نەچووەتە سەر ئەوەی کە پرۆسەیەکی سیاسی لە حاڵەتی بیرۆکراتیک دەربێنێ و بە شێوەیەکی دێموکراتیک دامەزراوەیی بکا. جا بۆیە دەتوانین بڵێین کە ناکۆکیی ڕژیمەکە لە ناوەرۆکی خۆی دایە. لەو بابەتەیەوە، وەختێک گوتوویانە دەمانەوێ کوردستان وەک دوبەی لێ بکەین ڕاست دەکەن، چوونکە لە دوبەیش هەر وایە، تۆ لەوێش بۆرژوازییەکی ڕانتخۆر، هێزێکی ڕۆشنبیریی ڕانتخۆرت هەیە کە هیچ چەشنە سەربەخۆییەکی فکریی نییە و گرێدراوی حکوومەتە، ئەتۆ لەوێ بیرۆکراسییەکت هەیە کە زۆر گەورەترە لە پێداویستیی وڵاتەکە و وابەستەشە بە ڕانتی نەوت. ئەنجامی ئەم دۆخە ئەوەیە کە تەواوی ئەوەی کە ئێمە پێی دەڵێین ئازادیی سیاسی، تەنیا شتێکی کۆزماتیکە و هیچ ناوەرۆکی نییە. ئێمە لە کوردستان دەبینین کە ئازادیی سیاسی تا ئەو کاتە هەیە کە ئەتۆ ڕەخنەی ئەساسی لە دەسەڵات نەگری، وەختێک ڕەخنەی ئەساسیت لە دەسەڵات گرت ـ بە تایبەتی کاتێک دەسەڵاتەکە دەگەڵ کەسایەتی دەبێتە یەک، واتە وەختێک کە ڕەخنەت لە دەسەڵات گرت تۆ ڕەخنە لە کەسایەتیش دەگری، چوونکە هەردووکیان بوونە یەک ـ دەبینی لە کاتی وادا نەتیجەکەی زۆر ناخۆش دەبێ. ئێمە چەند نموونەی زۆر زۆر ناخۆشمان لەو بابەتەیەوە هەیە کە کوشتنی ڕۆژنامەنووسان نموونەیەکیەتی. ئەمن پێموایە جێگایەکی وەک کوردستان، کە حەشیمەتەکەی پێنج ملیۆنێکە و داهاتێکی یەکجار زۆریشی هەیە، دەیتوانی زۆر لەوەی هەیە باشتر بێ، بەو مانایە کە دەسەڵاتێک لەوێ دابمەزرێ کە عەقڵی سیاسی بەکار بێنێ و بەرنامەی ئابووری و فەرهەنگیی مۆدێڕن دابنێ. هەڵبەت من لێرەدا تەنیا باسی مەسەلەی ئابووریم کردووە، بەڵام وەزعی فەرهەنگیی کوردستان لە ئابوورییەکەی باشتر نییە بەڵکوو زۆر خراپترە.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانDestur-w, NNSROJ

باشووری کوردستان دوای چارەگە سەدەیەک (1)

لە وتووێژێکدا دەگەڵ ناوەندی نووچە وشرۆڤەی ڕۆژ، پرۆفسۆر عەباس وەلی باسی لە پێکهاتەی سیاسی و حقووقیی باشووری کوردستان کرد و دەستنیشانی کرد کە ئەو دەستەڵاتە “لە ڕوانگەی حقووقی نێونەتەوەییەوە، وەک بەشێک لە عێراقی یەکگرتوو ناسراوە کە حاکمیەتێکی یەکگرتووی هەیە” و ڕوونیشی کردەوە کە حکوومەتی کوردی ” هەتا ئێستا لە بە دەستهێنانی ئامانجەکانی خۆیدا سەرکەوتوو نەبووە و تەنانەت نەیتوانیوە لە چوارچێوەی عێراقێدا، ئەو وەزن و قورساییەی دوای ڕووخانی ڕژمی پێشوو پێی درابوو بپارێزێ”.

پرۆفسۆر وەلی، کە لەو وتووێژەدا دەستەواژەی “ڕژیمی کوردستان”ی بۆ دەستەڵاتی باشووری کوردستان بەکار هێنا، هەروەها باسی لە هۆکارە سیاسی و ستراتیژییەکانی نزیکبوونەوەی حکوومەتی هەرێم و تورکیا کرد و ئاماژەی بەوە دا کە پەیوەندییەکانی هەرێم و وڵاتانی ڕۆژئاوا “وەک جاران نەماوە” و ئەوەشی بە یەکێک لە هۆکارەکانی کرانەوەی هەرێمی کوردستان زانی بە ڕووی تورکیادا.

ناوبراو هەروەها پێی وایە “بۆچوونی ڕژیمی کوردستان سەبارەت بە ستراتیژیی سیاسی لە بناغەوە هەڵە بووە” کە پەیوەندییەکانی دەگەڵ ڕۆژئاوا لەسەر بنەمای “ئەڕباب و ڕەعیەت” دامەزراوە. ئەو ئەکادیمیسیەنە ناسراوەی کورد پێشی وایە کە حکوومەتی هەرێم لە چارەسەریی پرسی کەرکووکی کردووەتە قوربانیی پەیوەندییەکانی دەگەڵ ڕۆژئاوا و وەک ئەو دەڵێ “لەبەر ئەو قەرارانەی کە دەگەڵ ئەمریکا و ئەورووپا دایاننابوو تێک نەچێ، بەلای چارەسەرکردنی پرسی کەرکووکدا نەچوون”.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانDestur-w, NNSROJ

عوسمان بایدەمیر لە بەرانبەر سەرکوەزیر ئەردۆغاندا

ئۆراڵ چاڵشلار- رادیکاڵ
و: مەسعوود مەناف

بەربژێری بەدەپە بۆ سەرۆکی شارەوانیی ئوڕفا “عوسمان بایدەمیر” و “جەلالەدین گوەنچ”، بەربژێری ئاکەپە، لە ململانێیەکی نزیک دان. بە هاتنی ئەردۆغان، کووچە و کۆڵانی شار بە لافیتەی “سەرۆک وەزیر” داگیرا. ئەردۆغان گرینگییەکی تایبەت بە ململانێی ئەو شارە دەدات.

لە مەیدانی تۆپچی، زیاتر لە ٧٠ هەزار کەس، بە جۆشەوە چەپڵە بۆ ئەردۆغان لێ دەدات. بەناو ئەو قەرەباڵغییەدا دەگەڕێم، ئەوان پرسیارم لێ دەکەن و منیش لەوان. با خێرا بۆتان باس لە کەشوهەوای هەڵبژاردن لەم شارە بکەم. کێشەی ئاکەپە و جەماعەت، لایەنگرانی ئاکەپەی لەم شارە جووڵاندووە. خەڵک لە دەوڵەتی سێبەر تووڕەیە. بۆ وێنە لافیتەیەکم چاوپێکەوت کە پەیامێکی بۆ فەتحوڵا گولەن تێدابوو: “بۆ خزمەتکردن، لە مەککەش بام دەگەڕامەوە ئێرە. بەدیعوزەمان سەعید نوورسی”. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانDestur-w

شەڕی نەوت لە عێراق، لاوازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی دەرخست

دێنیز ناتالی- ئەلمۆنیتۆر*
و: مەسعوود مەناف

ئەو ناکۆکییەی کە لەسەر شێوەی دابەشکردنی داهاتی نەوت لە نێوان بەغدا و هەولێر دەستیپێکردووە، لەم هەفتانەی دواییدا گەیشتۆتە ئەوپەڕی خۆی و وایکردووە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تووشی جیددیترین کێشە لە ١٩٩١ەوە تا ئێستا ببێتەوە.

بەهۆی رێکنەکەوتنی دوو لایەن، بەغدا پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان و بەشێک لەو مووچەی بڕی کە دەبوایە مانگانە رەوانەی کوردستانی کردبا. ئەمەش وایکرد کە هەندێک لە دام و دەزگا حکوومییەکان، نەتوانن تا دوو سێ مانگ، مووچەی فەرمانبەرانیان بدەن. لەناو ئەو دەزگایانە کە مووچەیان لێبڕاوە، هێزی پێشمەرگە و ئەو هێزە چەکدارانەش دەبینرێن کە ئاساییشی کۆمپانیا نێودەوڵەتییە بیانییەکان دابین دەکەن. “مەسعوود بارزانی”، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە توندی دژ بەم کردەوەی بەغدا هەڵوێستی گرت و وتی کە “ئەمە بە واتای راگەیاندنی شەڕە”. ناوبراو هەروەها بانگەشەی کرد کە حکوومەتی هەرێم، توانای ئەوەی هەیە مووچە دواکەوتووەکان بدات. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانDestur-w, NNSROJ

تەیپ ئەردۆغان و کوردەکان، ئایا ٣٠ی مارس، رێکەوتێکی ئەوەندە هەستیارە؟

3 ئازار 2014 1 comment

hesencemalحەسەن جەماڵ- تی٢٤
لە تورکییەوە: مەسعوود مەناف

پڕۆسەی “کرانەوە بەڕووی کورد”، کە لەگەڵ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ساڵی ٢٠٠٩ دەستیپێکرد، بە قەیرانی خاپوور کۆتایی هات. بەر لە هەڵبژاردنی پارلەمانی ٢٠١١، دیسان لە سیفرەوە، قۆناخێکی نوێ دەستیپێکردەوە بەڵام ئەو قۆناخەش بە هێرشەکەی “سیلڤان”، کۆتایی هات. جارێکی تر، بە هەڵبژاردنی ٣٠ی مارسی ئەمساڵەوە پێ دەنێینە ناو قۆناخێکی نوێ. بێژی پاش هەڵبژاردن، مێژوو دووپات ببێتەوە یا ئەردۆغان قۆناخەکە رزگار دەکات و ناهێڵێ شکست بهێنێ؟ ئۆجالان چی دەوێ؟ چ فاکتۆرێک سەر لە کوردان دەشوێنێ؟ بەو هێمایانەی لە بێرلین چاوم پێکەوتوون، هەوڵ دەدەم وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەمەوە.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانDestur-w, NNSROJ تاگەکان: