Archive

Archive for the ‘Pers. info’ Category

”هەڵویستی جیهانی دەرەوە بەو ڕادە نەبووە تورکیا لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ پاشەگەز بکاتەوە”

27 ته‌مموز 2016 لێدوانێک بنووسە

لە وتووێژ لەگەڵ جانی دیلان، لە دەنگی ئەمریکا
پاش کودەتا سەرنەکەوتووە لەشکەرییەکەی تورکیا، کەسانێکی زۆر هەر لە لەشکەریەکانەوە بگرە تا ئەکادیمیست و رۆژنامەنووسەکان بەکۆمەڵ دەستگیر کراوون. ئاخۆ چ هەڵسەنگاندن وروانینێک هەیە بۆ کاردانەوەکانی جیهانی رۆژئاوا بەرامبەر بەو دەستگیردنانە؟

ڕۆژنامەوان مەسعوود مەناف لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت “بەداخەوە هەڵویستی خەڵک لە جیهانی دەرەوە، هەلویستی سیاسەتمەدار و دیپلۆماتەکان لە دونیای دەرەوە بەو رادەیە نەبوە کە تورکیا لەو قۆڵبەستکردنە هەڕەمەکیە و ئەو پێشێلیە زۆرانەی کە تا ئێستا کردوویەتی پاشگەز بکاتەوە”. ناوبراو هەر وەها دەلێت “بەرژەوەندیەکانی وڵاتانی تردا لەگەڵ تورکیا باڵێکی زۆری بە سەر مافەکانی مرۆڤدا لەو وڵاتەدا کێشاوە، نەک هەر ئەمەریکا بە هۆێ بەرەنگاربوونەوەی لەشەری داعشدا و پێویستی بە تورکیا وەکو هاوپەیمانیەکی مەزن کە لەو ناوچەدا نەرمیەکی نواندووە، بەلکو زۆری وڵاتانی تری ئەوروپاییش بە هەمان شێوە نەرمیان نواندووە و گوشارێکی زۆریان نەخستوەتە سەر تورکیا. بانگنەهێشتنی دەمیرتاش بۆ کۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەردۆغان لەگەڵ لایەنەکانی ئوپۆزسیۆن وا نیشان دەدات سیاسەتی تورکیا و ئەردۆغان بەرامبەر بە کورد نەگۆراوە کە هەمان ڕوانگەی کەماڵیست و نەتەوەپەرستە تورکەکانە و ئەو رێبازەی ئەردۆغان تورکیا بەرەو هەڵدێر دەبات”.

دەقی وتووێژەکە لەم لینکەدا گوێگر بن

:هاوپۆله‌کانComment, Pers. info تاگەکان: ,

کۆنفڕانسی “تەحەداییکردنی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و بونیادنانی کۆنفیدراڵیزمی دێمۆکراتی” لە هامبوورگ

5 نیسان 2015 4 comments


لە ڕۆژانی ٣ تا پێنجی ئاپریل، کۆنفڕانسێکی مێژووی لەژێر سەردێڕی “تەحەداییکردنی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و بونیادنانی کۆنفیدراڵیزمی دێمۆکراتی” لە هامبوورگی ئاڵمان بەڕێوەچوو. تێمی سەرەکیی کۆنفڕانسەکە، بیروبۆچوونەکانی ئۆجالان، ڕەوشی ئێستای ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان وڕووی کردەیی  تیۆرییەکانی ئۆجالان لەم دوو پارچەی کوردستان بوو و تێیدا دەیان ئاکادێمیسییەن، نووسەر و سیاسەتمەدار، بۆچوونەکانی خۆیان خستە ڕوو. کۆنفڕانسەکە لە سێ ڕۆژدا بەڕێوەچوو و ئەم سەردێڕانەی هەبوو: کاپیتالیست مۆدێرنیتی، ئیندوستریالیسم، ئاڵتێڕناتیڤ پراکتیسیس

ماڵپەڕی کۆنفڕانس و زانیاری سەبارەت بە بەشداران و بانگهێشتکردنی میوانان

:هاوپۆله‌کانPers. info

پڕۆسەی ئاشتی ئاکەپەی بەرەو لێکترازان بردووە

25 ئازار 2015 11 comments

چاودێرانی سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان! چاوەڕوانی ئەوە بوون کە پارتی کرێکارانی کوردستان و بزووتنەوەی کورد لە باکوور، بە ڕاگەیاندرانی پەیامەکەی ئۆجالان تووشی ئینشعاب بێت! سەدان کامێنت لەمبارەوە نووسرا و بەم هۆیە کە ئینشعاب، بەشێک لە مێژووی حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتە، دووپاتبوونەوەی هەمان سێناریۆ بۆ باکوور بە شتێکی ئاسایی بینرا. لێکدانەوەکەش هەموو لەسەر ئەو ئەساسە بوو کە گۆیا پەکەکە پەیامی ڕێبەرەکەی بەدڵ نابێ و هتد. ئەوەش لەکاتێکدایە کە ناوەڕۆکی پەیامەکە و هەموو ئەو وردەکارییانەی پڕۆسەی ئاشتی، بە ئاگاداری وردی قەندیل، ئامەد و ئیمراڵی ڕوو دەدەن و بە واتایەکی تر جگە لە ئاگاداری، هەموو لەسەری کۆکن و تا هەر سێک لایەن قبووڵیان نەبێ، هەنگاوێک ناویشترێ، پەیامێک نادرێ و داواکارییەک نایەتە گۆڕێ. زۆرینەی شرۆڤەکارانی دەرەوەی باکوور، ئاگاداری یەک لەسەر سەتی ئەو وردەکارییانە نین بۆیەش ئاساییە کە لێکدانەوەی هەڵە و سەیر و سەمەرەیان بۆ بابەتەکە هەبێ.

بە پێچەوانە، نە تەنیا ئینشعاب و دوو یا چەند دەنگی لەناو پەکەکەدا ساز نەبوو، لایەنی بەرانبەر، واتە دەوڵەتی تورکیا و پارتی دەسەڵاتدار لەسەر ئەو مژارە بوونە دوو بەش. سەرەتا یەک دوو ڕۆژ بەر لە نەورۆز، ئەردۆغانی سەرکۆمار ڕایگەیاند کە “کێشەی کورد نییە” یا باشترە بێژین کە نەماوە! ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە ئەو هیچ کام لەو دوو هەنگاوەی دوایی حکوومەت لە چوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتیدا بە باش نازانێ. مەبەستی ئەردۆغان کۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەکەی وەفدی بەدەپە و نوێنەرانی حکوومەت لە کۆشکی دۆڵمەباخچە و ڕاگەیاندرانی ١٠ خاڵ بوو کە ئۆجالان بۆ وتووێژ پێشنیاری کردوون و هەوەها باسی ئەگەری پێکهاتنی وەفدی چاودێر لە پارلەمانی تورکیا. ڕێک لەو ڕۆژەدا کە پەیامەکەی ئۆجالان بۆ نەورۆزی ٢٠١٥ لە ئامەد دەخوێندرایەوە، بوڵەنت ئارنچ، وتەبێژی حکوومەتی تورکیا لەبەرچاوی کامێراکان وتی کە حکوومەت دەزانێ چی دەکات و سەرکۆماریش ئاگاداری مەسەلەکانە و لەخۆوە وایگوتووە. ئارنچ کە خۆی لە دامەزرێنەرانی ئاکەپەشە، وتی کە ئەم قسانە تەنیا بۆچوونی شەخسی سەرکۆمارن، بەو مانایە کە کاریگەرییان لەسەر حکوومەت نابێ. ناوبراو ڕەخنەشی لە ئەردۆغان گرت کە بۆچی بە نهێنی ڕەخنەی لە حکوومەت نەگرتووە و … ڕۆژی دواتر ئەردۆغان وەڵامی داوە و وتی کە نەخێر ئەو ئاگادار نییە، ئەو کارانە بە باش نازانێ، سەرکۆمارە و هەرچی حەز بکا باسی دەکات و جگە لەوەش، خۆی پڕۆسەی ئاشتی دەستپێکردووە و هەر بۆیە کەس ناتوانێ پێی بێژێ کە لەمبارەوە نەزەر بدا یا نەدا… ئەمە لایەنگرانی ئەردۆغان و ئارنچی تووشی شەڕ و دەمەقاڵە کرد. مەلیح گۆگچەک، شارەداری ئانکارا کوتی با ئارنچ ئیستفا بدا دەنا شتی لێ ئاشکرا دەکەم، میدیاکان دەستیان کرد بە لەقاودانی هەندێک دۆسیەی گەندەڵی و پێوەندی پشت پەردە، پارلەمانتارانی ئاکەپە کردیانە هەڵا و … ئارنچ دووبارە وەڵامی داوە کە پاش ئەوەی کە لە حیزبەکە ئیستفای دا، حەیای گۆگچەک دەبا و … سەرۆکوەزیر بێدەنگە و ناوێرێ هیچ بڵێ و دەمیرتاش تۆمەتباری دەکات کە ترسەنۆکە و ناتوانێ وەزعەکە کۆنترۆڵ بکا و لە بەرانبەر سەرکۆماردا بوەستێتەوە کە دەخاڵەت دە کاری حکوومەتدا دەکا و …

کەچی لەملاوە، هەم هەدەپە و هەم کەجەکە دەڵێن پەیامی ئۆجالان لەسەر سەر و لەسەر چاومان بەڵام هەر وەک چۆن ئۆجالان تاریخیکی دیاری نەکردووە و مەرجی بۆ چەکدادانان یا کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری داناوە، ئێمەش تا حکوومەت هەنگاو نەنێ، هیچ کاریک ناکەین! هاوکات لەگەڵ ئەوەش، نەجدەت ئۆزەل، سوپاسالاری تورکیا ڕایگەیاندووە پەکەکە بەهۆی شەڕکردنی دژ بە داعش، خەریکە لە ئاستی بیروڕای گشتیی جیهانی و سیاسەتی نێودەوڵەتیدا دەبێتە هێزێکی مەشرووع و ئەمەشی بە مەترسییەکی گەورە بۆ ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا زانیوە.

ئاوڕدانەوەیەک لە رێککەوتنی ستراتێژیکی حدکا و کۆمەڵە

ڕۆژی ٢١ی ئووتی ٢٠١٢ی زایینی، “حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران” بە ڕێبەرایەتی “مستەفا هیجری” و “کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران” بە ڕێبەری “عەبدوڵا موهتەدی”، رێککەوتنێکی هاوبەشیان واژۆکرد کە تێیدا دوو لایەن بەڵێن دەدەن کە هاوخەباتیان بۆ دەستەبەرکردنی فێدراڵیزمی نەتەوەیی-جوگرافیایی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرە پێبدەن، کێشە و ناکۆکییەکانی نێوانیان بە دیالۆگ چارەسەر بکەن، رێز لە ئازاری ڕادەربڕین و هەڵبژاردنی ئازاد بگرن و خولێکی نوێ لە خەباتی دیپلۆماتیکی هاوبەش لە ئاستی کوردستان، ئێران و جیهان دا دەستپێبکەن.

هەندێک لە چاودێرانی سیاسی، رێککەوتنی دوو حیزبی سیاسی کۆن و خاوەنی ئەزموونی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان بە رێککەوتنی ستراتێژیکی “پارتی دێمۆکراتی کوردستان PDK” و “یەکێتی نیشتمانی کوردستانPUK ” لە نەوەتەکان و رێککەوتنی “ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا ENKS ” و “ئەنجومەنی گەل”[کە پارتی یەکێتی دێمۆکراتیکPYD ، لایەنی سەرەکییەتی] لە هاوینی ئەمساڵ شوبهاندووە. خاڵی هاوبەشی هەر دوو رێککەوتنی ئاماژەپێکراو، دابەشکردنی دەسەڵات بە شێوەی فیفتی- فیفتی، بە سەر دوو لایەنی واژۆکەری پەیمانەکە بووە. بۆیە وێدەچێ کە حدکا و کۆمەڵەش، هەر لە ئێستاوە ئامادەکاری دابەشکردنی دەسەڵاتی دوایی کۆماری ئیسلامی بکەن. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانPers. info

سێ شێعر لە نازم حیکمەت

6 تشرینی یه‌كه‌م 2012 لێدوانێک بنووسە
بیرکردنەوە لە تۆ شتێکی خۆشە
هیوابەخشە
رێک وەک ئەوە
کە خۆشترین گۆرانی جیهانت
بە خۆشترین دەنگی سەر رووی زەوی گوێ لێبێ
بەڵام “هیوا” چیتر بەس نییە بۆ من
نامهەوێ چیتر گوێ لە گۆرانییەکان بگرم
بەڵکوو
دەمهەوێ خۆم گۆرانی بڵێم
***
پێی گوتم: وەرە بۆ لام
پێی گوتم: بمێنەوە لام
پێی گوتم: پێبکەنە
پێی گوتم: بمرەهاتم
مامەوە
پێکەنیم
مردم
زیاتر بخوێنەوە…
:هاوپۆله‌کانPers. info, PhotoStory