Archive

Archive for the ‘PhotoStory’ Category

چراکانیان کوژانەوە!

23 ته‌مموز 2015 1 comment

attack-on-pdki
هێزەكانی سوپای پاسدارانی كۆماری ئێسلامیی ئێران، پاش ئەوەی لە سنووری باشماغەوە، بە چەکی سووک و قورس دەربازی باشووری کوردستان بوون، لە سلێمانییەوە خۆیان گەیاندە بەرزاییەکانی هەیبەتسوڵتان و لە ٢٦ی ٧ی ١٩٩٦ هێرشیان بو سەر بنكەی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە نێزیك كۆیە دەستپێکرد. هەرچەند سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەوکات بە حدکای ڕاگەیاند کە لەڕووی ناچارییەوە نەیتوانیوە پێش بەو هێرشە بگرێ، بەڵام بە ئاگادارکردنەوەی پێشوەختی حدکا، ڕێگری لەوەکرد کە خەساری گیانی بە پێشمەرگە و بنەماڵەی ئەندامانی حدکا بکەوێ. شێرکۆ بێکەس لەو شێعرەدا، باس لەم هێرشە دەکات؛


شەوێک بوو هاوین باوێشکی تێدا ئەدا
شەوێک بوو بۆنی بێهۆشیی لێ ئەهات و
شەقام.. گێژ و
مێژووم.. گێژ و
لەو شەوەدا
مانگ خەمی دابوو بە خۆیدا و
«گۆیژە» چاوی بە وەنەوز و
درەخت بە پێوە نووستبوو!
لەو شەوەدا
شەمشەمەکوێرەی شارەکەم
بە دانی تیژی تاریکیی
کەوتنە رووناکی قرتاندن
چراکانیان کوژانەوە و
من ئازادیم تاریک داهات!
لەو شەوەدا
چراکانیان کوژانەوە
تا تەوری بەرماڵ لە کۆڵ و
تا شمشێری دەس نوێژگرتوو.. بێنە ژوورێ و
وەک تارمایی بە ناو خەوما یەک یەک رەت بن!
چراکانیان کوژانەوە..
هاتنە ژوورێ.. سابرێنە شیر بە دەستەکان.. هاتنە ژوورێ
» بە سواری تۆپی رەمەزان هاتنە ژوورێ»
سێ سەد کیلۆمەتری دڵمیان بڕی و هاتنە ژوورێ
«بەرەو هەواری «ئەی رەقیب» کەوتوونە ڕێ»
سێ سەد کیلۆمەتری چاومیان بڕی و هاتنە ژوورێ
«بەرەو پەڵە گوڵجاڕێکی خوێنی » قازی » کەوتوونە ڕێ»
سێ سەد کیلۆمەتری ڕۆحمیان بڕی و هاتنە ژوورێ
«بەرەو گۆمێکی بچووکی شیعری هێمن کەوتوونە ڕێ»
چراکانیان کوژانەوە..
سەدان چیای بێوەژن و سەدان جۆگەی جوانەمەرگ و
سەدان دەشتی ژانی منیان پێچایەوە و.. هاتنە ژوورێ.
من هەر دوێنێ
هەر دوێنێ شەو
پەنجەکانی خۆم داگیرسان
بۆ کەوەکانی «ئاڵوەتان».
من هەر دوێنێ
هەر دوێنێ شەو
باڵای خۆم کرد بە شمشاڵ و
شمشاڵم دایە دەست «بۆکان».
(گەردنی خۆم کرد بە مۆم و لە ناو سەقزدا دامچەقان
سەری خۆم کرد بە شاپڵیتە و بردمە کۆڵانی سنەوە و)
سەری خۆم کرد بە شاپڵیتە و
شاپڵیتەم دایە دەست سنە و
خوێنی خۆم کرد بە جۆگەلە و
کردمە سەر (…) «موکریان».
بەڵام ئەمشەو چراکانیان کوژانەوە
لەو شەوەدا
لە دووڕییانی هەولێر و «تەق تەقا» بوو
«کۆیە» سەری خۆی ون کرد و
«حاجی قادر» بۆی ئەگەڕا.
لەو شەوەدا
لە دووڕییانی هەولێر و تەق تەقا بوو
شیعرەکانم قووقەی سەربڕاوی خۆم بوون
بە چواردەوری بێدەنگیدا ئەخولانەوە.
لەو شەوەدا.. شیعرەکانم
بووبوون بە پەیکەری «پی» و
بە گەرمای شەرمەزاریی خۆم ئەتوانەوە!
لەو شەوەدا»

Advertisements
:هاوپۆله‌کانPhotoStory

Darkness Falls on Gaza … Federico Yankelevich

23 ته‌مموز 2014 لێدوانێک بنووسە
:هاوپۆله‌کانPhotoStory

An Apology from ‪#‎Gaza‬ ‪#‎Palestine‬

10 ته‌مموز 2014 لێدوانێک بنووسە

‪#‎Gaza‬‘s heartbreak: “Apologies. The owners of this house are unable to welcome any guests, they have moved to heaven” ‪#‎Palestine‬

apology

:هاوپۆله‌کانPhotoStory

Syria: Who is Controlling Where?

6 ته‌مموز 2014 لێدوانێک بنووسە
Syria-Rojava-1July

The map disigned by: Thomas van Linge

:هاوپۆله‌کانPhotoStory

#KurdishOil: To have problem with finding customers

27 حوزه‌یران 2014 لێدوانێک بنووسە

kurdish-oil

:هاوپۆله‌کانPhotoStory

Sunni & Shia battle due to control of Iraq

16 حوزه‌یران 2014 لێدوانێک بنووسە

sunni-shia

:هاوپۆله‌کانPhotoStory

ژیانی کرێکارانی کوورەخانەیەک لە مەریوان/ وێنەهەواڵ

14 حوزه‌یران 2014 لێدوانێک بنووسە
:هاوپۆله‌کانPhotoStory