Archive

Posts Tagged ‘دەنگی ئەمریکا’

“پاش ئاشتبوونەوەی تورکیا لەگەڵ ڕووسیا و ئیسرائیل، کەجەکە داوا لە ئانکارا دەکات بگەڕێتەوە سەر مێزی وتووێژ”

21 ئاب 2016 1 comment

دوێنی[٢٠ی هه‌شـتی ٢٠١٦] لە هەندێک لە میدیاکاندا باس لەوە کرا گوایە ڕێبەرایتی کۆما جڤاکێن کوردستان، لەسەر داخوازی گەلێک هێزی جیهانی و هەرێمی بە نیازی گەرانەوەدایە بۆ سەر مێزی گفتوگۆکان. ئایا بارودۆخەکە لە باردایە بۆ گەرانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ؟
لینکی وتووێژەکە لەسەر ماڵپەڕی ڤی ئۆ ئەی

ڕۆژنامەوان مەسعوود مەناف، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەمبارەوە دەڵێت “بارودۆخەکە بەو شێوە لەبار نییە بۆ گەرانەوە بۆ سەر مێزی وتووێژ، چونکە ئێستا تورکیا تێکەڵاوی قەیرانێکی ناوخۆیی پاش کودەتاییە و لە لایەکی ترەوە شەر و تێکهەڵچوونەکان لە باکووری کوردستان دە قاتی ئەوەی کە ساڵی ڕابردوو، بەرز بوەتەوە، لە لایەکی تریشەوە کێشە و ئاڵۆزیەکان و بۆمباران بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی گەریلاکانی پەکەکە و هەر وەها هێڕش بۆ سەر شارەوانیەکانی سەر بە پەکەکە و بارگاکانی پارتی دیمۆکراتییکی گەلان و بەرپرسانی کورد لە باکوری کوردستان”.

کاک مەسعود هەر وەها دەڵێت “ئەو گۆرانکاریانەی کە لەم دواییەدا هاتوەتە گۆرێ و KCK ی هێناوەتە سەر ئەو باوەرە کە دیسان بۆ جارێکی تر باس لە وتو وێژ لەگەڵ تورکیا بکاتەوە ئەوەیە کە، تورکیا پاش ئەو هەموو ململانیە توند و ئاڵۆزیە دیپلۆماسیەی لەکەڵ ئیسرائیل دا هەبوو، لەم داییانەدا توانی کێشەکانی لەگەڵ ئیسرائیل چارەسەر بکا، تا رادەیەکی باش توانی پەیوەندیەکانی لەگەڵ روسیا ئاسایی بکاتەوە وە هەر وەها هەندێ هەڵمەتی تر بۆ ئاشتبۆنەوە یان نزدیکبوونەوەی زیاتر لەگەڵ دراوسیەکانی وەکو ئێران و عەرەبستانی سعودی و وڵاتانی تری ناوچەکە، هەر بۆیە KCK وا دەزانی مادام تورکیا لەگەڵ وڵاتانی زلهێزی دوژمن یان ناکۆک دێتە سەر مێزی و پاشەکشە لە هەڵویستەکانی خۆێ بکا، گومان لەوەدا نییە کە ئەگەر حەزی لێ بێ دەتوانێ لەگەڵ لایەنی کوردیش بگەرێتەوە سەر قوناغی وتو وێژ و دانوستاندنەکانی ئیمرالی”.

ناوبراو “ئەگەر چاودێرێ و ناوبژی کەرێکی سیاسی و زلهێزێک وەکو ئەمەریکا کە پێشووتر PKK چەندین جار داوای لێکردووە ببێتە نێۆبژیوان، لە رەوتی گفت و گۆ دانوستاندنەکاندا بێت و بیەوی ناوبژیوانیەک لە نێوان ئەو دوو لایەنە بکات، بە دوور نییە کە KCK ئاگربەسێکی تر رابگەینێ و پرۆسەیەکی نوێ وتو وێژکردن دەستپێکاتەوە”.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانComment تاگەکان:

”هەڵویستی جیهانی دەرەوە بەو ڕادە نەبووە تورکیا لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ پاشەگەز بکاتەوە”

27 ته‌مموز 2016 لێدوانێک بنووسە

لە وتووێژ لەگەڵ جانی دیلان، لە دەنگی ئەمریکا
پاش کودەتا سەرنەکەوتووە لەشکەرییەکەی تورکیا، کەسانێکی زۆر هەر لە لەشکەریەکانەوە بگرە تا ئەکادیمیست و رۆژنامەنووسەکان بەکۆمەڵ دەستگیر کراوون. ئاخۆ چ هەڵسەنگاندن وروانینێک هەیە بۆ کاردانەوەکانی جیهانی رۆژئاوا بەرامبەر بەو دەستگیردنانە؟

ڕۆژنامەوان مەسعوود مەناف لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت “بەداخەوە هەڵویستی خەڵک لە جیهانی دەرەوە، هەلویستی سیاسەتمەدار و دیپلۆماتەکان لە دونیای دەرەوە بەو رادەیە نەبوە کە تورکیا لەو قۆڵبەستکردنە هەڕەمەکیە و ئەو پێشێلیە زۆرانەی کە تا ئێستا کردوویەتی پاشگەز بکاتەوە”. ناوبراو هەر وەها دەلێت “بەرژەوەندیەکانی وڵاتانی تردا لەگەڵ تورکیا باڵێکی زۆری بە سەر مافەکانی مرۆڤدا لەو وڵاتەدا کێشاوە، نەک هەر ئەمەریکا بە هۆێ بەرەنگاربوونەوەی لەشەری داعشدا و پێویستی بە تورکیا وەکو هاوپەیمانیەکی مەزن کە لەو ناوچەدا نەرمیەکی نواندووە، بەلکو زۆری وڵاتانی تری ئەوروپاییش بە هەمان شێوە نەرمیان نواندووە و گوشارێکی زۆریان نەخستوەتە سەر تورکیا. بانگنەهێشتنی دەمیرتاش بۆ کۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەردۆغان لەگەڵ لایەنەکانی ئوپۆزسیۆن وا نیشان دەدات سیاسەتی تورکیا و ئەردۆغان بەرامبەر بە کورد نەگۆراوە کە هەمان ڕوانگەی کەماڵیست و نەتەوەپەرستە تورکەکانە و ئەو رێبازەی ئەردۆغان تورکیا بەرەو هەڵدێر دەبات”.

دەقی وتووێژەکە لەم لینکەدا گوێگر بن

:هاوپۆله‌کانComment, Pers. info تاگەکان: ,

مه‌سعوود مه‌ناف: قه‌یرانی په‌نابه‌ران به رێکه‌وتنی تورکیا و یه‌کیه‌تی ئۆروپا چاره‌سه‌ر نابێت

1 كانونی یه‌كه‌م 2015 1 comment

شاهید عەلەوی- دەنگی ئەمریکا: به پێی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵنێری فه‌رانسه، تورکیا و یه‌کیه‌تیی ئەورووپا بو که‌مکردنه‌وه‌ی شه‌پوڵی په‌نابه‌ران به رێکه‌تنێک گه‌یشتون. دوناڵد تاسک، به‌رپرسی کۆمیسیۆنی یه‌کیه‌تیی ئەورووپا ده‌ڵێت 3 میلیارد دۆلار به تورکیا ده‌درێت تا بۆ جێگیرکردنی په‌نابه‌رانی سوریا له تورکیا سه‌رف بکرێت. ئه‌م رێکه‌وتنه هه‌روه‌ها رێگه به هاووڵاتیانی تورکیا ده‌دات له مانگی 10 ساڵی 2016وه بێ پێویستی به وه‌رگرتنی ویزا سه‌ردانی وڵاتانی ئەورووپایی بکه‌ن. هه‌ندێک له وڵاتانی یه‌کیه‌تیی ئەورووپا به هوی ئه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که تورکیا به دێمۆکراسی و سه‌روه‌ری یاسا پابه‌ند نیه، ڕەخنە له‌م رێکه‌وتنه ده‌گرن. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا به‌رپرسانی یه‌کیه‌تیی ئەورووپا ده‌ڵێن که ئه‌و بڕه پاره‌ی به‌ڵێنی به‌خشینی به‌ تورکیا دراوه یه‌کجێ ته‌سلیمی ئه‌م وڵاته ناکرێت و پابه‌ندبوونی به به‌ڵێنه به‌رانبه‌ره‌کانی و شێوه‌ی بەکارهێنانی ئه‌و بڕه پاره‌یه مانگ به مانگ چاودێری ده‌کرێت.

مه‌سعوود مه‌ناف، ڕۆژنامەنووس له ناوه‌ندی نووچە و شرۆڤه‌ی ڕۆژ، ده‌ڵێت تورکیا له په‌نابه‌ران وه‌ک کارتی کایه بۆ گوشار خستنەسەر یەکێتیی ئەورووپا و ده‌سته‌به‌‌رکردنی به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیه‌کانی که‌ڵکی وه‌رگرتوه.

لەم لینکەدا دەتوانن گوێ لە وتووێژەکە بگرن

:هاوپۆله‌کانNNSROJ تاگەکان:

مەسعوود مەناف: نەخێر تورکیا نایەوەێ سنوورەکە کونترۆڵ بکات

1 كانونی یه‌كه‌م 2015 1 comment

زۆر لایەن نەک هەر گومان دەخەنە سەر هەڵسوکەوتی تورکیا بەڵکوو تاوانباریشی دەکەن بە یارمەتیدانی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش. لە وتارێکی واڵستریت ژورناڵدا هاتووە ئەمەریکا لە تورکیا داوا دەکات سنوورەکانی توند بکات بە رووی تیرۆریستاندا. رۆژنامەوان مەسعوود مەناف لە هەڤپەڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی ئەمەریکادا سەبارەت بەوەی ئاخۆ پاراستنی ئەو سنوورانە بە تورکیا دەکرێت، دەڵێت “پرسیاری بنەرەتی ئەوەیە گەلۆ تورکیا حەز دەکات ئەو سنوورانە بەڕووی داعش دابخات یان نا، یاخود داخوازیەکی نامەعقولانە و نالۆژیکیە، بە هۆێ ئەوەی ئێمە گەواهی ئەوەین لەو سێ، چوار ساڵی ڕابردوودا تورکیا بە دەیان بەڵگە تا ئێستا لە میدیاکانی بەناوبانگی جیهانی بڵاوبوونەتەوە و تەنانەت لە زاری بەرپرسانی ئەمەریکایی کە هاوپەیمانی تورکیا، بۆ وێنە جۆزیف بایدن گلەیی لە تورکیا کرد کە بەشێکی ئەو جیهادیستانەی کە لە رۆژئاواوە دێنەوە و دەچنە ناو سووریا لە خاکی تورکیا بە ئازادی دا دەروون. ئەو ڕۆژنامەنووسە هەر وەها ئاماژە بە قۆڵبەستکردنی چەند رۆژ لەمەوپێشی ڕۆژنامەوانی جمهوریەت دەکات کە هەندی بەڵگەی ڤیدیۆیی بڵاوکردوەبوە لە هاوکاری میت لەگەڵ داعشدا و دواجار بەو ئاکامە دەگات کە نەخێر تورکیا نایەوەێ سنوورەکە کونترۆڵ بکات. مەسعوود مەناف هەر وەها دەڵێت لە کاتێکدا کەمتر لە 10 هەزار شەرڤان دەتوانن سنورەکانی بەری خۆیان بپارێزن و رێگا نەدەن ئەندامێکی تیرۆریستی داعش دەربازی ئەم بەر و ئەو بەری سنوور بن، بەڵام پێیم سەیرە بۆ دەبێ 30 هەزار سەرباز بۆ پاراستنی 60 کم لە جەرابلسەوە تا نزدیک عەفرین پێویست بێ؟”

لینکی وتووێژەکە

:هاوپۆله‌کانComment تاگەکان:

“ئێران دەیەوێ خۆ وەک قوربانی تیرۆر نیشان بدات”

14 ئاب 2015 1 comment

به‌ پێێ ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی سوپای پاسدارانی ئێران له‌ هێرشێکی شه‌ڕه‌وانانی پژاک بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی سوپا له‌ شه‌وی سێ شه‌مه‌ 11ی ئاگوست پێنج که‌س له‌ هیزی “به‌سیج” سوپای شاری کامیاران کوژراون. فه‌رمانده‌یه‌کی سوپای پاسداران له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ڵێت هێرشی پژاک بۆ سه‌ر بنکه‌کانی ئێمه‌ هه‌وڵێکی تێرورستییه‌.

مه‌سعوود مه‌ناف، ڕۆژنامه‌وانی کورد له‌ سوید ده‌ڵێت، ئه‌مه‌ یه‌که‌م پێکدادانی ئه‌و دوو هێزه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا نییه‌ و وادیاره‌ سوپا به‌ ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی کوژراوه‌کانی ده‌یه‌وێت خۆی وه‌ک قوربانی تێروریسم پێناسه‌ بکات که ئه‌وه‌ ڕاست نیه‌. لەم لینکەدا گوێ لە وتووێژەکە بگرن

:هاوپۆله‌کانNNSROJ تاگەکان:

شرۆڤەی هەڵبژاردنی پارلەمانیی تورکیا لە هەڤپەیڤینێکی دەنگی ئەمریکادا

8 حوزه‌یران 2015 لێدوانێک بنووسە

دەنگی ئەمریکا: هه‌ر وه‌کو بینیمان ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا ئاشکرا بوون، ئایا هه‌ده‌په‌ زانی له‌م ده‌ریا شڵه‌ژاوه‌دا چۆن مه‌له‌ بکات و خۆێ بگه‌ێینێته‌ که‌ناره‌کانی ئاسایش؟
رۆژنامه‌وان مه‌سعوود مه‌ناف، له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت “هه‌ده‌په‌ هاوپه‌یمانیه‌کی به‌رفراوانه‌ له‌ کۆمه‌ڵێک پارتی کوردی و چه‌پ و ژێنگه‌ پارێز و پەراوێزخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای تورکیا که‌ ساڵانێکه‌ له‌ ده‌رفه‌تێک ده‌گه‌ران که‌ به‌ شێوه‌یه‌ک پێش له‌ سه‌ررۆیی ئه‌ردۆغان و حیزبه‌که‌ی بگرن، هه‌ر بۆیه‌ سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ، هاوسه‌رۆکانی و پلان دارێژانی ئه‌و حیزبه‌ ده‌رفه‌ته‌که‌یان قۆزته‌وه‌ بۆ پێکهێنانی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌. هه‌ده‌په‌ به‌ کۆمه‌ڵێک به‌رنامه‌ و پرۆژه‌ له‌ شێوازی پارته‌ هه‌ره‌ پێشکه‌وتوه‌کانی ئه‌ورووپایی له‌ بواری ئابووری، ژینگه‌، مافه‌کانی ژنان، مافی چه‌وساوان و ئه‌و که‌سانه‌ی زۆربه‌ی کات په‌راوێز خراون و له‌ به‌رنامه‌کانی دوڵه‌تدا جێگایان نه‌گرتووه‌، له‌ کوێ ئه‌وانه‌ توانی سه‌رنجی زۆری ده‌نگده‌ران بۆ لای خۆێ راکێشی، له‌ کورده‌ تۆراوه‌کان، پارێزکاره‌کان، ئه‌وانه‌ پێشووتر ده‌نگیان به‌ ئاکه‌په‌ دابوون”.

:هاوپۆله‌کانComment تاگەکان:

پاکێجی ئاسایشیی ناوخۆیی تورکیا لە وتووێژ لەگەڵ دەنگی ئەمریکادا

لە وتوویژێکدا لەگەڵ جانی دیلان لە دەنگی ئەمریکا، باسمان لەو پاکێجە نوێیەی ئاکەپە کرد کە بە دەنگی زۆرینەی نوێنەرانی، سەرەڕای دژکردەوەی توندی هەدەپە و جەهەپە، بە پەسەندکرانی دا. ئەو کۆمەڵە یاسایە، ڕێگە بە پۆلیس دەدا تەقە لە هەر کەس بگات کە گومانی بوونی مۆلۆتۆفی لێ دەکا، خەڵک بێ گەڕانەوە بۆ بڕیاری دادگا بۆ ٤٨ کاتژمێر بگرێ، جلوبەرگی کوردی وەک پڕۆپاگەندە بۆ تیرۆریسم پێناسە دەکات، پشکنینی ئۆتۆمۆبیل و ماڵ ئاسانتر دەکا و دەسەڵاتی پارێزگارەکان ئەوەندە زیاد دەکا کە مەترسی زیندووکردنەوەی دەیەی نەوەتی ژاندارمی لای خەڵکانێک ساز کردووە. وەک بێژی تورکیا یازدەی سێپتامبری بەسەر هاتووە و ئەمەش پاتریۆت ئەکتە پەسەندی دەکات. ئەمریکا دەڵێ ئەو پاکێجە یاساکان بەرتەسک دەکاتەوە، زەخت بۆ سەر کۆمەڵگای مەدەنی زیاتر دەکات و یەکیەتیی ئەورووپاش نیگەرانی وەستانی ڕەوستی دێمۆکراتیزاسیۆن و دیمۆکراسی دیفیسیتە. یاساکە بەتایبەت بزوتنەوەی کورد دەکاتە ئامانج، سەندیکالیست و چەپ و ناڕازییان و دژبەرانی ئاکەپە دەکاتە ئامانج، یەکدەستکردنی دەسەڵاتی لێدەکەوێتەوە و دژکردەوەی یاسایی و ناڕەزایەتیی دەربڕین دژوارتر و مەترسیدار و پڕ تێچووتر دەکات. ئاکەپە لە خۆپێشاندانەکانی پارکی گەزی و کۆبانێ ترساوە و نایهەوێ ئەمانە دووپات ببنەوە. بۆ گوێگرتن لەو وتووێژە کلیک لەسەر ئەو لینکە بکەن.

:هاوپۆله‌کانComment تاگەکان: