کەژاوەی گریان/ دوو هۆنراوه‌ی عەبدوڵا پەشێو بۆ شێرکۆ بێکەس
(1)
كه‌ژاوه‌كه‌ی گریانی تۆ،
وه‌ك ئاده‌مزادی ڕاپه‌ڕیو
گیانی گه‌رمی له‌به‌ردا بوو،
خه‌نجه‌رێكی جه‌وهه‌رداری
كۆرپاشای له‌كه‌مه‌ردا بوو.
له پێشه‌نگی كه‌ژاوه‌تا،
ئاڵای خوێنینی مه‌هاباد هه‌ڵكرابوو.
له ته‌ك ئه‌ودا،
سێداره‌كه‌ی چوارچرا بوو.
كه هاته لام،
په‌یامێكی وای بۆ هێنام،
وشه‌كانی زیاتر بخوێنەوە…
نەوەی سبەی/ شێرکۆ بێکەس
ئەو مناڵەی چاوی لە ناو ئاگردا پشکووت
دەنگی گوللە، گوێی بیستنی، زاخاو دایەوە
پێی هەڵسانی، لە بزماری ئەشکەنجە هەڵ نووت
خوێنی رژاو، بە ژیانیا هەڵپڕژایەوە
سبەینێ ئەو، گڕی لەشی، گڕ سووتێن ئەبێ
گوللەی بیری، گوللەی دوژمن سارد ئەکاتەوە
خۆی بە پێی خۆی، پێ بە نووکی بزمارا ئەنێ
بەڵێ ئەمڕۆم، سبەی نەوەی وا ئەخاتەوە
“بەشێک لە قەسیدەی کەڵ بۆ عەبدولخالق مەعرووف” – شێرکۆ بێکەس
دەتوانن هەورێ بکوژن
خوێنی شلێرێک بڕێژن
دەتوانن دەستی دارگوێزێک ببڕنەوە
چوارمێخەی شێعرێک بکێشن
بەڵام شێعرێ
حیلەی ئەسپێکی رەسەن بێ
شێعرێ بژی و
بۆن و بەرامەی قەڵەمی راستی لێ بێ
هەورێ بزێ و
کوڕ و کچی رەهێڵەی ئاسمانی ببێ
هەرگیز بەوان دروست نابێ
لە دەروونی ئەهریمەنا گوڵ ناپشکوێ
لەسەر تەوری جەللادەکان
کۆتری هونەر هەڵنانیشێ
لەسەر کورسیی سوڵتانەکان
دادپەروەری دانانیشێ
چۆن لە چاڵە خەڵووزانا
هێرۆی سپی سەر دەردێنێ
چۆن بایەقوش
بۆ ئارام و دڵنیایی درەخت و روبار ئەخوێنێ
شیعری جوان… شێرکۆ بێکەس
شیعری جوان… جوان نابێ
گەر خۆی بە رەنگى تەنیایی
بێ نەوایان رەنگ نەکات و
هەموو جارێ گۆرانیەک
بۆ سووتانى قەقنەسێکى عاشق نەڵێ!
ئۆتۆنۆمی/ شێرکۆ بێکەس
له‌سه‌ر قه‌ڵا
چۆله‌که‌یه‌ک به په‌لکه گیایه‌کی ئه‌وت:
ئۆتۆنۆمی؛
په‌نجه تووته‌ی دره‌ختێکی “ره‌حیم ئاوا” ناهێنێت و
که‌چی ئێمه
باڵای هه‌زار دارستانمان له‌سه‌ر سووتاند
مانگ/ شێرکۆ بێکەس
زووتر، زووتر
ئه‌م مانگه نا!
مانگێکی تر هه‌بوو ، جوان تر
ده‌م و چاوی یه‌جگار گه‌ش تر
ئاو شێتی بوو، ئاو شه‌یدای بوو
هه‌موو شه‌وێ له که‌نارا ئه‌هات، ئه‌چوو به ته‌مای بوو
به‌ڵام مانگ له‌و لووته‌لا بوو
زه‌ریا ویستی به فێڵ بیگرێ
شه‌پۆل هه‌رچه‌ند خۆی هه‌ڵ بڕی
ده‌می نه‌گه‌یشته روومه‌تی
مانگ به عه‌نقه‌سد نازی ئه‌کرد
بۆ چاو شارکێ، له ژێر چوخمه‌کانی هه‌ورا خۆی وون ئه‌کرد
هه‌تا جارێ به سه‌فه‌رێ مانگ کۆچی کرد بۆ بیابان
سكاڵا/ شێرکۆ بێکه‌س
لە دوای خنکانی هەڵەبجە
سکاڵایێکی درێژم نووسی بۆ خوا
بەر لە خەڵکی
بۆ درەختێکم خوێنەوە
درەخت گریا
لە پەناوە،
باڵندەیێکی پۆستەچی
وتی: “باشە کێ بۆت ئەبا؟
گەر بە تەمای منی بیبەم،
من ناگەمە عەرشی خودا”
بۆ شەو درەنگ
فریشتەی ڕەشپۆشی شێعرم
وتی: “تۆ هیچ خەمت نەبێ؛
من بۆت ئەبەم هەتا سەرێ،
تا کەشکەڵان
بەڵام بەڵێنت نایەمێ خۆی نامەکەم لێ وەر گرێ؛
خۆ دەیزانی، خودای گەورە کێ ئەیبینێ؟”
وتم: “سوپاس، تۆ هەڵفڕە”
فریشتەی ئیلهام،
هەڵفڕیو
لە گەڵ خۆ‌یا سکاڵای برد
ڕۆژی دوایی کە هاتەوە،
سکرتێری پلە چواری نووسینگەی خوا
“عوبێد” ناوێ
هەر لە سەر هەمان سکاڵا‌و لە دامێنا
بە عەرەبی بۆی نووسیبووم
“گەوجە!
بیکە بە عەرەبی
کەس لێرە کوردی نازانێ و
نایبەین بۆ خوا!
بۆ هەڵەبجە/ شێرکۆ بێکەس
کە دۆزیمەوە و پێم نووسی
پۆل پۆل فڕبن وشەکانم
پانزەى مانگ بوو
“سیروان” قەڵەمەکەى بردم
وەختێ گرتمەوە و پێم نووسی
بوون بە ماسی شیعرەکانم
شانزەى مانگ بوو
ئاخ شانزەى مانگ !
کە “شارەزوور” قەڵەمەکەى لێوەرگرتم
وەختێ دایمەوە بنووسم
وەک هەڵەبجە
وشک بوو بوون پەنجەکانم!
دەستم برد بۆ چڵی دارێ
لە تاو ئازار لق داچڵەکی
کە دەستم برد بۆ لقەکە
ناوقەدی دار کەوتە هاوار
کە باوەشم کرد بە قەد دا
خاک لەرييەوە لە ژێر پێم‌دا بەرد ناڵاندی
ئەمجارەيان کە دانەويم خۆڵم هەڵگرت
گشت کوردستان زريکاندی
ده‌لالۆ .. ده‌لالۆ .. ده‌لالۆ/ شێرکۆ بێکەس/ بە دەنگی ڕەزازی
ده‌لالۆ .. ده‌لالۆ .. ده‌لالۆ
هه‌سته‌وه ! تۆ زریانی و سواری ئه‌سپه‌شێ كه‌ت بوه !
هه‌سته‌وه ! به‌به‌ن سامۆته‌ی زینه‌وه
تفه‌نگه‌كه‌ت ، قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت
گواره‌ێ سووری گوێچكه‌ێ مێژوون
هێشتا هه‌ر ده‌له‌رێنه‌وه!
ده‌لالۆ .. ده‌لالۆ .. هه‌سته‌وه
ده‌لالۆ .. ده‌لالۆ .. ده‌لالۆ .. هه‌سته‌وه
هه‌موو هاتووین به سه‌ر سه‌ری ئه‌م هه‌واره نوێته‌وه
وه‌ك شۆرابه‌ی برژانگ هه‌ڵوه‌ری پاییز
گڵمه‌تی ئاڵ هه‌ڵگه‌رِاوی سه‌رمه‌زاره‌كه‌ت ماچ ده‌كه‌ین
ده‌لالۆ .. ده‌لالۆ .. ده‌لالۆ
به‌فر بیستی ، ه‌ا له دوورا ، له شاه‌ۆوه
به‌ره‌و ژیلوان
كلوو كلوو وا كه‌وتنه رِێ !
گوڵان بیستیان ، ه‌ا له دوورِا ، له هه‌ولێر و سابڵاخه‌وه
له قامیشلی و بۆتانه‌وه
به‌ره‌و گوڵدانی دڵه‌كه‌ت
چه‌ثك چه‌ثك وا كه‌وتنه رِێ
ده‌لالۆ .. ده‌لالۆ .. ده‌لالۆ
هه‌سته‌وه ! تۆ زریانی و سواری ئه‌سپه‌شێ كه‌ت بوه !
ده هه‌سته‌وه ! ئه‌ستێران جڵه‌وت ده‌گرن
ئاره‌قه‌ی زه‌نگوڵ زه‌نگوڵی
لا مل و نێو چاوت ئه‌سرِن
ده‌لالۆ .. ده‌لالۆ .. ده‌لالۆ .. هه‌سته‌وه!
هێشتا زوو بوو … زوو بوو … زووو
ده‌لالۆ .. ده‌لالۆ.. هه‌سته‌وه!
سواری ئه‌سثه‌شێ كه‌ت بوه !
ده‌لالۆ .. ده‌لالۆ .. ده‌لالۆ
وه‌ره‌وه … سه‌ربه‌ره‌وه وه‌ره‌وه
سواری ئه‌سثه‌شێ كه‌ت بوه !
ه‌ۆبه ه‌ۆبه زایه‌ڵه‌یه
رِێ به‌ندان و به‌فرانباره
هۆنراوه‌ی : شێر كو بێكه‌س
ئاواز:ناسر ره‌زازی
وان/ شێرکۆ بێکەس
هۆنراوه‌یه‌کی شێرکۆ بێکه‌س بۆ بومه‌له‌رزه‌که‌ی وان
له‌یه‌ك كاتدا
ژنێكی كه‌ركووكی ئه‌یوت :
… وای.. خودایه! له‌و باكووره
له‌وی بچینه‌وه به‌گژ
چه‌ند دارستانی قه‌مه‌و چه‌ند
جه‌نه‌ڕالی مردن و خوێندا له‌وێ؟!
منداڵێكی ((وان))یش ئه‌یووت:
ئای خوایه!
ئێمه قه‌ت نه‌مان ئه‌زانی و
خه‌یاڵیش هه‌ر نه‌ی ئه‌زانی
رۆژێك ئه‌بێ
له یه‌ك كاتدا له‌سه‌ره‌وه
ئه‌وان
به سواری زرێپۆش بێن و
له‌ژێره‌وه‌یش
تۆ به سواری بوومه له‌رزه
11/11/ 2011
شیركۆ بیكه‌س
زامەکانی تۆ/ شێرکۆ بێکەس
میژو هات و
باڵای خۆی گرت
به باڵای زامه کانی تۆ
زامه‌کانت
یه‌ک دوو قۆڵانج دیێژتر بوون
که زه‌ریاش ویستی
قووڵایی
زامی خۆی و تۆ بپێوێ
هاواری کرد و خه‌ریک بوو
ئه‌و له ناو تۆدا بخنکێ
شەهید/ شێركۆ بێكه‌س
شەهید نەمرە وەکوو شاخ
وەکوو بەفر، وەکوو درەخت
وەکوو بەهار و گوڵەباخ
شەهید ئاوە
تینوێتی زەوی ئەشکێنێ
پەنجە و دەستە
ئازاری خاک ڕائەژەنێ
سۆمای چاوە
کام دوا ڕۆژ دوورە ئەیبینێ
شەهید باڵای بە قەد باڵای کوردستانە
دڵی ئازادی و بەیداخی
لووتکەی هەڵوێستی ئینسانە
KÄRLEK/ Sherko Bekas
بەشی کورد/ شێرکۆ بێکەس
ئه‌وه‌ته‌ی هه‌م، ئه‌مه پێناسه‌ی هه‌میشه‌یی من بووه/ مێژوویه‌كی مل به كوێن‌و سه‌ر به كۆته‌ڵ‌و/ جوگرافیایه‌كی ئه‌نجن ئه‌نجن كراو‌و / ته‌ندووره‌و گێژه‌نی خوێنی به‌رده‌وام‌و قه‌ڵه‌می منیش به چوارده‌وری هه‌موویاندا ئه‌سپێكی ناوچه‌وان سووری بێ ئارامی چوارپه‌ل شپرزه‌ی به كوڕژن‌و به سمكۆڵی سه‌ر به هه‌نیسك هه‌ڵگیراو. ئه‌وه‌ته‌ی هه‌م: ئه‌مه چیرۆكی بێ كۆتایی من بووه: دووكه‌ڵ به دوای دووكه‌ڵدا. ده‌ربه‌ندێ له ئاگرو شاخێ له هه‌ڵقرچان‌و پێده‌شتێ له ته‌متومان‌و ده‌ریاچه‌یه‌ك له مه‌راق‌و ڕێگایه‌ك له ئازاری بێ ناونیشان!… شێركۆ بێكه‌س
بە یادی پیاسەکانی ژێر باراندا!
شێــــرکۆ بێکەس/ ئێستا کچێک نیشتمانمە!
تــــۆ/ با بزانی، گه‌ر مانگ له تۆ جوانتر بوایه/ قه‌ت حه‌زم لێنه‌ئه‌كردی! گه‌ر مۆسیقا، ده‌نگی له تۆ خۆشتر بووایه، هه‌رگیز گوێم لێنه‌ئه‌گرتی…گه‌ر تاڤگه به‌ژنی له تۆ، ناسكترو ڕێكتر بووایه، قه‌ت ته‌ماشام نه‌ئه‌كردی. ئه‌گه‌ر باخچه بۆنی له تۆ، خۆشتر بووایه، هه‌رگیز بۆنم نه‌ئه‌كردی./ گه‌ر بۆ شیعریش لێم ئه‌پرسی، با بزانی، گه‌ر ته‌واو له تۆ نه‌چووایه، نه‌مئه‌نووسی!