ماڵه‌وه‌ > Comment > چرایی مانشیت نیوز، کوژایەوە! مانشیت نیوز داخرا

چرایی مانشیت نیوز، کوژایەوە! مانشیت نیوز داخرا

ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت، کە ماوەی دوو ساڵ زەحمەتم تێدا کێشا، بەداخەوە، هەفتەیی ڕابردوو، وەک ۴وێبلاگەکەی دیکە داخرا.  ئەمەش گۆیا بە بڕیاری ناوەندە ئەمنیەکانی ئێرانە کە هۆشداریان بە بلاگفا داوە و ئەمانیش ناچاربوونە بێ ئاگادارکردنەوە دایبخەن. لەم ئاژانسەی دەنگووباس دا زیاتر لە ٣٠٥٠ خەبەر و وتاری تایبەت بە کوردستان، ناوچە و جیهان. لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٥ تا ٢٠٠٧ی تێدابوو و وەکو ئارشیو، گرینگی تایبەتی هەبوو. پاش داخرانی وێبلاگەکانی ترم بە ناوەکانی ڕەخنە، ئێس ئۆ ئێس کوردز وڕۆژنامە، ئەمجارە، لاپەڕەیی “ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت” داخرا. لاپەڕەیەکی ئینتەرنەتی کە ڕۆڵێکی باڵایی هەبوو لە کاریەری ڕۆژنامەوانی خۆم و فێربوون و تەجرەبەیی خەباتی ئەلەکترۆنی. بە نیازم لە دەرفەتێکی گونجاو دا، ماڵپەرێکی تایبەتی بکەمەوە و چالاکی و نووسینەکانم لەوێدا بڵاو بکەمەوە.

:هاوپۆله‌کانComment
  1. : ڕۆژپڕێس / Rojpress
    10 ئاب 2011 له‌ 11:19

    لە لاپەڕەیی یەکەمی وێبلاگەکە دا نووسراوە:

    این وبلاگ به دستور کارگروه تعیین مصادیق محتوای مجرمانه مسدود شده است

    جهت اطلاع از دلایل مسدود سازی و رفع آن لطفاً با ایمیل filter@dci.ir تماس بگیرید

  1. No trackbacks yet.

لێدوانێک بنووسە