ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > وان ئێستاش هەر لەبیرکراوە

وان ئێستاش هەر لەبیرکراوە

13 تشرینی دووه‌م 2011 لێدوانێک بنووسە Go to comments

ئەوڕۆ وەفدێکی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی و کۆنگرەی جڤاکی دێمۆکراتیک، سەردانی وان و ئەرجیشیان کرد و هاوڵاتیانی بوومەلەرزەلێدراویان بەسەر کردەوە. دەمیرتاش سەرۆکی بەدەپە وتی کە تاکو ئێستاش حکومەت، ڕادەی خەسارەکانی دووای بوومەلەرزەی بەروارد نەکردووە و تا ئێستاش دەیان هەزار هاوڵاتی لێیان مەعلووم نیە کە ماڵەکانیان بۆ ئەوە دەبێت تێدا بژین یان نا. بە گوێرەی دەمیرتاش ئەو دەستەو دەست کردنەی دەوڵەت بۆ ئەوەیە کە هیچ پلانێکی نیە بۆ نیشتەجێکردنی درێژخایەنی هاوڵاتیانی لێقەوماو و بەو پشتگوێخستنە، دەیهەوێ خۆ لە دانی خەسارەت بە هاوڵاتیان بدزێتەوە. خێوەتی داوە بە خەڵک، باران باری، خێوەت تەڕ بوو، ژیانیان تێدا ناکرێ. ژاپۆن متمانەی بە تورکان نەکرد، بڕی 10 میلیۆن دۆلار، پارە بۆخۆی سەرف دەکات، تا ماڵی کاتی بۆ لێقەوماوان درووست بکات


:هاوپۆله‌کانNNSROJ تاگەکان:
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

لێدوانێک بنووسە