ماڵه‌وه‌ > Comment > خەڵات بۆ قۆڵبەستکردنی ڕێبەرانی پەکەکە/ شەڕی قڕێژ و شەڕی ڕەوانی

خەڵات بۆ قۆڵبەستکردنی ڕێبەرانی پەکەکە/ شەڕی قڕێژ و شەڕی ڕەوانی

voa

دوو ساڵ لەمەوبەر و لە چوارچێوەی پڕۆژەی کرانەوە بەڕووی کورددا، لە ژێر چەتری وەزارەتی ناوخۆ، ڕێکخراوەیەک بە ناوی “ڕاوێژکاری پاراستنی تەناهی کۆمەڵایەتی” لە سەرجەم دەزگاکانی هەواڵدەری تورکیا پێکهات. ئەو دەزگایەک یەکێک لە کارە گرینگەکانی شەڕی دەروونی دژ بە گەلی کوردە. ئەمڕۆژانە و لە ڕۆژنامەی سەباح ڕاپۆرتێک بڵاوبۆوە کە وەزارەتی ناوخۆ خەڵاتێکی 4 میلیۆن لیری بۆ دەستبەسەرکردنی بەرپرسانی پارتی کرێکارانی کوردستان دابین کردووە. بە گوێرەی ئەو قەرارە هەر کەس بتوانێ یارمەتی بە کردەوە و ڕاستەوخۆ بکات بۆ دیتنەوە و قۆڵبەستکردنی ڕێبەرانی پەکەکە ئەو خەڵاتە وەردەگرێ. موراد قەرەییلان، جەمیل بایک، دوران کاڵکان، ڕەزا ئاڵتوون، مستەفا قەرەسوو، زوبەیر ئایدار، ڕەمزی قارتاڵ و 50 کەسی تر لە سەرکردەکانی پەکەکە ناویان لە لیستێک دا هاتووە کە خەڵاتیان بۆ دیاری کراوە. دەگووترێ بۆ ئەو مەبەستە کۆمیسیۆنێکی 7 کەسی لە ژاندرمە و میت و پۆلیس پێکهاتووە و بەو کارە ڕادەگات. ئامانجی سەرەکی کریمیناڵیزەکردنی بزووتنەوەی کورد و شەڕی دەروونیە. شەڕێکی قڕێژ کە تا ئێستا زیاتر لە 300 میلیارد دۆلاری تێچووە و هەر بەردەوامە. لە پشت داخرانی مەدیا تیڤی، مێد تیڤی و ڕۆژ تیڤیش هەمان شەڕ و زیهنیەت هەیە. ساڵانە دەیان کۆنتڕاکتی گەورەی کڕینی چەک و چۆڵ و سەرفی میلیۆنەها دۆڵار بۆ پڕۆپاگەندە دژ بە بزووتنەوەی کوردیش هەمان زینهینەت دەیکا. ئەمریکا زانیاری دەداتە تورکیا، ئیسرائیل فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هێڕۆنی پێدەفرۆشێ، ڕاسمووسێن لە بەرانبەر سەرۆکایەتی ناتۆ دا بەڵێنی داخستنی ڕۆژ تیڤی دەدات و تورکیاش بە میلیاردها دۆلارە پارە بۆ ئەو یەکە خەرج دەکات. ئەگەر تورکیا ئەو 25 جارە هێرشی نەکردبایە سەر کوردستان و ئەو هەمۆ پارەی لە بۆمب و شەڕ خەرجنەکردبا و لە جێگەی بەنداوەکانی کوردستانی تەواو کردبا و لە زمانی کوردی سەرف کردبا، نە ئەو 35 هەزار کەسە گیانی لەدەست دەدا و نە ئەو هەمۆ تڕاژێدیە دەقەوما. بەڵام مەخابن کە فکرێکی شۆڤێنیستی دوژمنکارانە بەرانبەر بە کورد حاکمە کە ئەو کێشەگەلە دەخووڵقێنێ. بزووتنەوەی کورد لە باکوور بنکە فراوانە و بە گیرانی کەس یا کەسانێک لەناو ناچێ. کرانەوە بە رووی کورد دا سەرکەوتوو نەبوو و ئاکەپە نووسینەوەی یاسای بنەڕەتی لەبیرنەماوە و بەدەپە تاکە ئۆپۆزیسیۆنی ڕاستەقینەی تورکیایە…

ئەو ەبەشێک لە قسەکانم بوو لەگەڵ کاک جانی دیلانی و گفتگۆیەک دا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا

xelat-pkk-1 xelat-pkk-3 xelat-pkk-2

:هاوپۆله‌کانComment تاگەکان: ,
  1. : ڕۆژپڕێس / Rojpress
    11 ئازار 2012 له‌ 16:39

    Bölücü terör örgütünün ele başları Murat Karayılan, Fehman Hüseyin ve Cemil Bayık’ı yakalatana yükse

    İçişleri Bakanlığı’nca hazırlanan ‘terörle mücadelede ödül yönetmeliği’ne göre, başta Murat Karayılan, Fehman Hüseyin ve Cemil Bayık’ın olduğu lider kadrodan her birini yakalatana 4 milyon lira ödül verilecek

    Paylaş

    İçişleri Bakanlığı’nca hazırlanan ‘terörle mücadelede ödül yönetmeliği’ne göre, başta Murat Karayılan, Fehman Hüseyin ve Cemil Bayık’ın olduğu lider kadrodan her birini yakalatana 4 milyon lira ödül verilecek

    Yönetmeliğe göre, PKK lider kadrosunda Murat Karayılan, Cemil Bayık ve Fehman Hüseyin’in de aralarında bulunduğu 50 kişiyeden herhangi birini yakalatana 4 milyon lira ödül verilecek. PKK’nın bir alt sınıf yöneticilerinin yakalanmasında verilecek ödül miktarının ise 2 milyon lira. İçişleri Bakanlığı tarafından hazırlanan ödül yönetmeliği incelenmek üzere Başbakanlık’a gönderildi.

    İçişleri Bakanlığı, PKK’nın son dönemde kent merkezlerindeki bombalı saldırılarını ve kırsalda eylemlerini artırması üzerine yeni önlemler alınmasını kararlaştırmıştı. Bunu üzerine terörle mücadelede “suçluyu yakalatana ya da kimliğini bildirene para ödülü”nün uygulamaya geçmesi için yönetmelik hazırlandı. Yönetmeliğin yürürlüğe girmesi halinde İçişleri Bakanlığı Müsteşar Yardımcısı’nın başkanlığında 3 Emniyet 3 Jandarma olmak üzere 7 kişilik komisyon oluşturulacak.

    LİDER KADRO 50 KİŞİ

    Yönetmelikle birlikte “işlenişine katılmamak şartıyla” Terörle Mücadele Yasası kapsamına giren suç faillerinin yakalanabilmesine yardımcı olanlara ya da yerlerini, kimliklerini bildirenlere “para ödülü” verilecek. İçişleri Bakanlığı’nca hazırlanan yönetmeliğin uygulamaya girmesiyle birlikte, hangi şartlarda kimlere, nasıl para ödülü verileceği kesinlik kazanacak. Edinilen bilgilere göre PKK’nın lider kadrosunun 20’si Avrupa’da bulunuyor. Llider kadrosunun önemli bir kısmıda Türkiye’de.

    ÖDÜL EN FAZLA 4 MİLYON TL

    Terör örgütü üyelerinin yakalanması ya da kimliklerinin deşifresini sağlayan ihbarcılara, en yüksek devlet memuru olan Başbakanlık Müsteşarı’nın maaşının katları oranında ödül verilecek. Yönetmeliğin yürürlüğe girmesi halinde lider kadrodan birini ihbar edene en fazla 4 milyon TL ödül verilecek. Cemal kod adlı Murat Karayılan, Cemil Bayık, Rıza Altun, Duran Kalkan, Avareş kod Mustafa Karasu, Osman Öcalan, Botan kod Nizamettin Taş, Fuat kod Ali Haydar Kaytan, Zübeyir Aydar, Numan Uçar, Doktor Bahoz kod adlı Fehman Hüseyin’i ihbar ederek yakalatana 4 milyon liralık ödül verilebilecek. Bir örgüt üyesinin yakalanmasını sağlayanlar daha az ödül alırken bir terör eylemini failini, örgüt yöneticisini yakalatana daha fazla para verilecek ve rakam en az 100 bin TL olacak.

    MURAT KARAYILAN

    Abdullah Öcalan’ın yakalanmasının ardından örgütte bir numaralı isim olarak anılmaya başlandı. Sİlahsızlama konusunda açıklamalarda bulunan Karayılan örgüt içinde eleştirilen isimlerden. Bu nedenle de suikasta uğramamak için sık sık yer değiştiriyor.

    CEMİL BAYIK

    KK’nın 18 kurucusundan biri. Örgütün askeri kanadının başında ve İran ile ilişkileri sağlıyor. Abdullah Öcalan ifadesinde “Askeri ve pratik alanda zayıf” demişti.

    FEHMAN HÜSEYİN

    Her kanlı saldırıda onun adı geçiyor. Kod adı Doktor Bahoz. Kentlerde eylem yapan TAK ve kırsaldaki HPG’nin sorumlusu. Örgüt içindeki lakabı Cellat.

    DURAN KALKAN

    PKK’nın derin troykasındaki 3 isimden biri. Geri planda kalıp kanlı saldırıların emrini veriyor. Kürtlerle Türkler arasında kitlesel savaş çıkmasını istiyor. Karayılan ve Bayık’a göre kendini geri planda tutuyor.

    RIZA ALTUN

    PKK’nın Başkanlık Konseyi üyelerinden olan Altun örgütün yeni Avrupa sorumlularından.

    NİZAMETTİN TAŞ
    Kuzey ırak’ın Erbil kentinde yaşıyor. PKK’da 20 yıl silahlı grupları yönetti. 2004’te silahı reddetti. Öcalan ile birlikte PWD’yi kurdu.

    OSMAN ÖCALAN
    İmralı’daki PKK lideri Abdullah Öcalan’ın kardeşi. Kod adı Ferhat. Ağabeyinin yakalanmasının ardından PKK’dan ayrılarak Yurtsever Demokrat Parti’yi (PWD) kurdu.

    09.03.2012 06:46
    http://haberpan.com/haber/bolucu-teror-orgutunun-ele-baslari-murat-karayilan-fehman-huseyin-ve-cemil-bayiki-yakalatana-yuksek-para-odulu-verilecek

  2. : ڕۆژپڕێس / Rojpress
  3. : ڕۆژپڕێس / Rojpress
    27 ئازار 2012 له‌ 16:37

    “سه‌ركرده‌ی‌ كورد خۆی‌ به‌لیره‌ی‌ تورك نافرۆشێت”
    عوسمان ئۆجه‌لان، یه‌كێكه‌ له‌و داواكراوانه‌ی‌، كه‌ توركیا خه‌ڵاتێكی‌ 2 ملیۆن‌و 300 هه‌زار دۆلاریی‌ به‌مه‌به‌ستی‌ ده‌ستگیركردنیان ته‌رخان كردووه فۆتۆ: له‌ئینته‌رنێته‌وه‌
    26 Mar, Interview سلێمانی‌ – م. ع –
    ئا: ئاوێنه‌
    “عوسمان ئۆجه‌لان” یه‌كێكه‌ له‌و داواكراوانه‌ی‌، كه‌ توركیا خه‌ڵاتێكی‌ 2 ملیۆن‌و 300 هه‌زار دۆلاریی‌ به‌مه‌به‌ستی‌ ده‌ستگیركردنیان ته‌رخان كردووه‌، له‌م گفتوگۆیه‌ی‌ ئاوێنه‌دا ئه‌و ده‌ڵێت “ژیانی‌ من له‌مه‌ترسیدا نییه‌، چونكه‌ باوه‌ڕ ناكه‌م سه‌ركرده‌‌و هاوڵاتی‌ كورد ته‌نازول بۆ پاره‌و پولی‌ توركه‌كان بكه‌ن”.

    پەكەكە: لەگەڵ رووخانی‌ رژێمی‌ سووریاداین
    موراد قه‌ره‌یلان: سه‌رانسه‌ری‌ كوردستان ده‌بێته‌ مه‌یدانی‌ شه‌ڕ
    هه‌په‌گه‌: هه‌شت سه‌ربازی‌ توركیا كوژراون
    ته‌ندروستی‌ ئه‌حمه‌د تورک به‌ره‌و باشی ده‌چێت
    به‌پێی‌ ئه‌و لیسته‌ی‌ وه‌زا‌رەتی‌ ناوخۆی‌ توركیا چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاویكرده‌وه‌‌و ناوی‌ 50 سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌ی‌ ناسراوی‌ په‌كه‌كه‌ی‌ تێدا هاتووه‌، هه‌ر كه‌سێك به‌جۆرێك راپۆرت له‌سه‌ر ئه‌وان بدات كه‌ ببێته‌ هۆی‌ ده‌ستگیركردنیان، له‌نووسینگه‌ی‌ ئه‌ردۆغانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ خه‌ڵات وه‌رده‌گرێت.

    به‌پێی‌ ئه‌و لیسته‌ بۆ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌ریه‌ك له‌سه‌ركرده‌ ناسراوه‌كانی‌ په‌كه‌كه‌ “موراد قه‌ره‌یلان‌و جه‌میل بایك‌و دۆران كالكان‌و فه‌همان حسێن‌و ره‌زا ئاڵتون‌و وزبێر ئایدارو نۆمان ئۆچار، به‌و پێیه‌ی‌ سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌ی‌ باڵان بڕی‌ 4 ملیۆن لیره‌ی‌ توركی وه‌كو خه‌ڵات دیاریكراوه‌. وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ توركیا ناوی‌ “عوسمان ئۆجه‌لان‌و نیزامه‌دین تاشی‌” سه‌رەڕای‌ جودابوونه‌وه‌شیان له‌په‌كه‌كه‌ له‌لیسته‌كه‌دا هێناوه‌.

    عوسمان ئۆجه‌لان، كه‌ برای‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی‌ سه‌ركرده‌ی‌ په‌كه‌كه‌و پێشتر ئه‌ندامی‌ كۆنسه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ بووه‌، به‌ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاند توركیا ده‌خوازێ‌ بزاڤی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد پاكتاو بكات، هه‌رچه‌نده‌ AKP پێشتر باسی‌ چاره‌سه‌ریی‌ ده‌كرد، كه‌چی‌ ئێستا به‌عاله‌می‌ ئاشكرا پاره‌ بۆ پاكتاو كردن‌و ده‌ستگیركردنی‌ سه‌ركرده‌كانی‌ په‌كه‌كه‌ ته‌رخان ده‌كات، چونكه‌ ده‌زانێت په‌كه‌كه‌ هێزێكی‌ سه‌ربازی‌‌و سیاسی‌ گه‌وره‌یه‌.

    ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد كه‌ له‌به‌رامبه‌ریشدا، توركیا دێت كه‌سانێكی‌ وه‌ك “كه‌مال بورقای‌‌و ئیبراهیم گوجلو” گه‌وره‌ ده‌كا‌و خوازیاره‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ئه‌وانه‌وه‌ بزاڤی‌ رزگاریخوازی‌ كورد له‌باكور پاكتاو بكات، ئه‌و وتی‌ “ئه‌ردۆغان‌و AKP ئاماده‌ نین كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ن‌و رقیان له‌هه‌موو كورده‌”.

    ئۆجه‌لان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌وان ته‌نانه‌ت دڵیان به‌هه‌رێمی‌ كوردستان‌و سیسته‌می‌ فیدرالیش خۆش نییه‌و “ئێستا ده‌یانه‌وێ‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ئۆپۆزیسیۆنی‌ ئیسلامییه‌وه‌ شه‌ڕی‌ ئه‌م ئه‌زمونه‌ بكه‌ن‌و هێزه‌ ئیسلامییه‌كان به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌یان لێبسێننه‌وه‌ كه‌ به‌ده‌ستیانهێناوه‌”.

    ناوبراو وتی‌ “ئۆپۆزیسیۆن له‌هه‌رێمی‌ كوردستان به‌گۆڕان‌و كۆمه‌ڵ‌‌و یه‌كگرتووی‌ ئیسلامییه‌وه‌ هه‌ڵه‌ ده‌كات گه‌ر هاوكاری‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ نه‌كاو له‌ده‌سه‌ڵات دووركه‌ونه‌وه‌، هه‌ڵه‌ ده‌كات گه‌ر ئۆپۆزیسیۆنێكی‌ توندڕه‌و بن، چونكه‌ كوردستان به‌ره‌وشێكی‌ تایبه‌تیدا تێده‌په‌ڕێت‌و ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ئه‌وانیشه‌ عاقڵانه‌‌و لێپرسراوانه‌ هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن”.

    ئۆجه‌لان جه‌غتی‌ له‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ئه‌و هه‌ست ناكات به‌هۆی‌ ته‌رخان كردنی‌ ئه‌م خه‌ڵات‌و پاره‌یه‌وه‌ ژیانی‌ له‌مه‌ترسیدا بێت، چونكه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان‌و سه‌ركرده‌كانی‌ دڵنیایه‌، ئه‌و وتی‌ “باوه‌ڕ ناكه‌م سه‌ركرده‌یه‌كی‌ كورد هه‌بێت ئاماده‌ بێت خۆی‌ به‌پاره‌و لیره‌ی‌ توركه‌كان بفرۆشێ‌‌و ته‌نازول بۆ ئه‌وان بكات، سه‌ركرده‌یه‌كی‌ جدی‌ كاری‌ وای‌ لێناوه‌شێته‌وه‌”.

    وتیشی‌ “له‌به‌رئه‌وه‌ دڵنیام نه‌سه‌ركرده‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و نه‌خه‌ڵكی‌ كوردستانیش رێگه‌ ناده‌ن له‌دژی‌ ئێمه‌ كارێكی‌ خراپ ئه‌نجام بدرێت”.
    وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ توركیا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌م كاره‌ی‌ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی‌ ئه‌زمونی‌ سه‌ركه‌وتووی‌ ئه‌مه‌ریكا بۆ ده‌ستگیركردنی‌ بن لادن‌و سه‌دام كردووه‌، به‌پێی‌ زانیارییه‌كان ئه‌وانه‌ی‌ له‌م لیسته‌ 50 كه‌سییه‌دا داواكراون، ژماره‌یه‌كیان له‌هه‌رێمی‌ كوردستان‌و ژماره‌یه‌كیشیان له‌سوریا‌و ئه‌وروپان.
    http://www.awene.com/article/%D8%B3%D9%87%E2%80%8C%D8%B1%D9%83%D8%B1%D8%AF%D9%87%E2%80%8C%DB%8C%E2%80%8C-%D9%83%D9%88%D8%B1%D8%AF-%D8%AE%DB%86%DB%8C%E2%80%8C-%D8%A8%D9%87%E2%80%8C%D9%84%DB%8C%D8%B1%D9%87%E2%80%8C%DB%8C%E2%80%8C-%D8%AA%D9%88%D8%B1%D9%83-%D9%86%D8%A7%D9%81%D8%B1%DB%86%D8%B4%DB%8E%D8%AA

  1. 30 كانونی دووه‌م 2013 له‌ 16:03

لێدوانێک بنووسە