ماڵه‌وه‌ > Comment > تۆ ئەمری کوشتنی رۆڵەکانی ئێمەت دا؟

تۆ ئەمری کوشتنی رۆڵەکانی ئێمەت دا؟

کۆتایی هەفتەی رابردوو، ئەردۆغان پاش تێپەڕبوونی ٥٧٦ رۆژ لە قەتڵوعامی کاسپکارانی کورد لە رۆبۆسکی، چاوی بە بنەماڵەی هەندێک لە قوربانییەکان کەوت. بنەماڵەکان دەڵێن کە بانگهێشتەکەی ئەردۆغانیان لەسەر داوای کاک سەلاح دەمیرتاش قەبووڵ کردبوو و بە ئەردۆغانیان وتووە کە تۆ ئەمری ئەو قەتڵوعامەت داوە بەڵام ناوبراو رەتیکردۆتەوە.
سادق ئەلما، باوکی یەکێک لە کاسپکارە کوژراوەکان بە ئەردۆغانی وتووە کە “رۆڵەکانی ئێمەت بە تیرۆریست و قاچاخچی ناوبرد، کەچی کوڕەکەی من بۆ بژیوی ژیانی بنەماڵەکەی و برا سەربازەکەی”کاسپی دەکرد.
فەلەک ئەنجووش دایکی یەکێکی تر لە مناڵە کوژراوەکان، کتێبی قوتابخانەی کوڕەکەی نیشانی ئەردۆغان داوە و پێی وتووە: ئەو کوڕەی من کە تۆ کوشتت، بە کتێبەکەی تۆ لە قوتابخانە تورکی فێر دەبووو و …

:هاوپۆله‌کانComment
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

لێدوانێک بنووسە