ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > کۆبانێ لە بەرەبەرەی دووهەمین مانگی بەرگریدا- وێنەهەواڵ

کۆبانێ لە بەرەبەرەی دووهەمین مانگی بەرگریدا- وێنەهەواڵ

8 تشرینی دووه‌م 2014 لێدوانێک بنووسە Go to comments

NNSROJ: لە ١٥ی مانگی سێپتامبرەوە، شاری کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان، لەژێر هێرشی قورسی چەکدارانی داعش دایە. لە ئاکامی ئەو شەڕەدا، زیاتر لە ٢٠٠ هەزار هاووڵاتیی مەدەنی کۆچبەر بوونە، سەدان شەڕڤان گیانیان لەدەست داوە و بەشێکی بەرچاو لە شارەکەش وێران بووە. لە بەرەبەرەی دووهەمین مانگی بەرگریی کۆبانێدا، وێنەگری کورد “هەیسەم موسلیم” و “ڕۆژ ئەحمەد”ی ڕۆژنامەوان، وێنەهەواڵێکیان بۆ گۆڤاری ئێلێکترۆڵی “یوڕ میدڵئیست” ئامادە کردووە کە لە ژێرەوە دەیبینن:

ئەو شەڕڤانەی یەپەژە، لەناو بینایەک لە گەڕەکی سیناعەی کۆبانێدا دەڵێ: ئێمە لە چەتەکانی داعش ناترسین. ئێستا خەریکە بینا بە بینا شەڕیان لەگەڵ دەکەین. هێرش دەکەین و هێرشەکانیان وەڵام دەدەینەوە.

پۆلێک لە شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە، کە لەسەر شەقام نووستوون و ئامادەی بەرگرین لە هەمبەر هێرشی داعشدا. شەڕڤانێکی یەپەژە[بە پێکەنینەوە] دەڵێ، کەڵاشینکۆف، سیگار و پەتۆ، سێ کەرەستەی لازمن بۆ ئەوەی بتوانین خۆڕابگرین.

ناوەندی کۆبانێ، کە بەشێکی زۆری لە ئاکامی تۆپبارانی داعش و بۆمبارانی هیزە هاوپەیمانەکاندا وێران بووە.

بەرەی باشوور، نزیک ناوچەی ئیزاع. لەم بەرەدا یەکینەکانی پاراستنی ژنان، پێشڕەوییان کرد و پاشەکشەیان بە چەکدارانی داعش کرد بەڵام ئێستا، شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل، شوێنەکانیان گرتۆتە دەست تا شەڕڤانانی یەپەگە بۆ ماوەیەکی هەرچەند کورتیش بێت، بحەسێنەوە.

ئەو منالانەش، ڕۆژەکانیان بە یارمەتیدانی شوانەکان و کایەکردن لەگەڵ مەڕ و ماڵاتی ئەوان تێپەڕ دەکەن.

ئەمانەش لەسەر دیوارەکان دروشمگەلێک لە پشتیوانی بەرخۆدانی کۆبانێ دەنووسن. پێشووتر بە سپرەی ڕەنگ و ئێستا بە هەڵکەندن و داڕووشانی دیوارەکان. یەکیان دەڵێ ڕەنگمان نەماوە تا گڕافیتی دروست بکەین.

پیرێژن لەگەڵ نەوەکەی ڕاوەستاوە دەڵێ: بچمە هەرکوێ، ئەو چەکە کۆنە لەگەڵ خۆم دەبەم تا ئەگەر پێویست بوو شەڕی پێبکەم.

“من و خێزانم و نەوەکانم لێرە دەمێنینەوە و هەرچی لازم بێ بۆ بەرگریکردن لە نەوەکانم و هەروەها یارمەتیدانی بەرخۆدان دەیکەین.

مناڵانی ناو کۆبانێ، بۆ ئەوەی تووشی نەخۆشی نەبن، سەریان دەتاشن بەڵام ئەم یەکە، قبووڵ ناکا سەری بۆ بتاشن و دەڵێ: باشە دەزانم مومکینە بمرم، بەڵام دەمهەوێ لانیکەم ئەگەر مردم [لە دنیایەکی تر]، بە قیافەیەکی جوان زیندوو ببمەوە.

“من بە ژەنینی موزیکی ڕەسەنی کورد، ورەی خەڵک بەرز ڕادەگرم و بەم شێوە ئەرکی خۆم دە بەرخۆدانی کۆبانێدا بەجێ دەگەیەنم. ئەمە گوتەی موزیکژەنێکی کۆبانێیە کە خەریک بوو گۆرانییەکی بەسەر شەڕڤانانی ژندا هەڵدەگوت.

بنەماڵەیەکی کورد کە لە پشت پیکاپەکەیاندا ژیان بەسەر دەبەن. ئەو بنەماڵە ئامادە نەبوونە سنوور دەرباز بکەن و لە جێگەی ئەمە، لە نزیک دوا خاڵی کۆنترۆڵی یەپەگە بەرەو سنوور، جێگیر بوونە و چاوەڕێی دەرکرانی داعش لە کۆبانێ و گەڕانەوە بۆ ماڵ و حاڵی خۆیانن.

شوانێکی کورد، خەریکە بەشێک لەو مەڕ و ماڵاتەی کە توانیوییەتی ڕزگار بکات، بەرەو سنوور دەبات.

دوو هاووڵاتیی کۆبانێ، کە خەریکە نان بۆ شەڕڤانانی کورد لە بەرەکانی شەڕ دەبەن.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. Rojpress
    13 تشرینی دووه‌م 2014 له‌ 16:51

    فراخوان برای کمک‌رسانی فوری به 180 هزار پناهنده اهل کوبانی

    از 180 هزار شهروند کوبانی که بخاطر حملات تبهکاران داعش خانه و کاشانه‌شان را ترک گفته اند, 48 هزار نفر به شهرستان پرسوس شمال کردستان رفته و با کمک کردهای آن شهر به حیات خود ادامه می‌دهند. دولت ترکیه هم که مدام از برادری با کوبانی‌ها دم می‌زند, تنها 6 هزار نفر را در کمک پناهندگان جای داده است. در گزارش گروه حمایت از کوبانی, آمده که با فرارسیدن فصل زمستان, نیاز فوری به کمک‌های مردمی و بسیج عمومی برای کوبانی وجود دارد.

    از 15 سپتامبر که تبهکاران داعش به کوبانی حمله کرده‌اند تاکنون قریب 180 هزار نفر از شهروندان کوبانی ناچارا به کشورهای همسایه پناه برده‌اند که 17 هزار نفر از آنها در کمپ پناهندگان پرسوس بسر می‌برند. بنا به آن گزارش, 35 هزار نفر در مرکز شهر اورفا, 15 هزار در بیرجک, 4 هزار در سیورک, 600 تن در سریکانی, 3 هزار تن در جرنی‌رش, 12 هزار در هوینگ بسر می‌برند. همچنین 20 هزار و 101 نفر هم در پرسوس و 9 هزار و 864 نفر هم در روستاهای تابع پرسوس و 17 هزار نفر هم در منازل شهروندان , شرکت‌ها و غیره بسر می‌برند. در کمپ رسمی دولتی ترکیه, تنها 6 هزار و 100 نفر اسکان یافته‌اند.

    شهرهای دیگر کردستان: در شهر آمد 11 هزار, در ماردین 4, در ملاتیه 3, در سمسور 5500, در آنتالیا 800 و 7 هزار نفر هم در جنوب کردستان بسر می‌برند.

    تاکنون حزب مناطق دموکراتیک ـ د.ب.پ, کنگره جامعه دموکراتیک, حزب دموکراتیک خلق‌ها و بنیاد حمایت از غرب کردستان از همان اوایل 240 کامیون کمک مردمی را به شهرستان پرسوس رسانده‌اند. 87 کامیون و تریلی هم به کوبانی ارسال شده است. بنا به این گزارش, در عرض دو سال گذشته 840 کامیون محموله کمک‌های انسانی به کوبانی ارسال گردیده است.

    در همان گزارش از سازمان‌های منطقه‌ای و بین‌المللی خواسته شده که سریعا برای کمک‌ به پناهندگان کوبانی اقدام کنند/ فرات نیوز

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە بۆ Rojpress هەڵوەشاندنەوەی وەڵام