ماڵه‌وه‌ > PoemMusic > “بەشێک لە قەسیدەی کەڵ بۆ عەبدولخالق مەعرووف” – شێرکۆ بێکەس

“بەشێک لە قەسیدەی کەڵ بۆ عەبدولخالق مەعرووف” – شێرکۆ بێکەس

دەتوانن هەورێ بکوژن
خوێنی شلێرێک بڕێژن
دەتوانن دەستی دارگوێزێک ببڕنەوە

قاچی کتێبێک بشکێنن
چوارمێخەی شێعرێک بکێشن
بەڵام شێعرێ
حیلەی ئەسپێکی رەسەن بێ
شێعرێ بژی و
بۆن و بەرامەی قەڵەمی راستی لێ بێ
هەورێ بزێ و
کوڕ و کچی رەهێڵەی ئاسمانی ببێ
هەرگیز بەوان دروست نابێ
لە دەروونی ئەهریمەنا گوڵ ناپشکوێ
لەسەر تەوری جەللادەکان
کۆتری هونەر هەڵنانیشێ
لەسەر کورسیی سوڵتانەکان
دادپەروەری دانانیشێ
چۆن لە چاڵە خەڵووزانا
هێرۆی سپی سەر دەردێنێ
چۆن بایەقوش
بۆ ئارام و دڵنیایی درەخت و روبار ئەخوێنێ
:هاوپۆله‌کانPoemMusic تاگەکان:
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

لێدوانێک بنووسە